پانۆڕامای مێژووی په‌که‌که و ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کوردستان/به‌شی ته‌واوکار.
Saturday, 27/11/2010, 12:00
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 6ی ژانیوه‌ری 2010 یه‌کێکی تر له جه‌وانان و چالاکانی سیاسیی وڵاتپارێزی کورد به‌ناوی فه‌سیح یاسهمهنیی دوای ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی دژوار له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێران له سێداره درا.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له دوازده‌هه‌مین ساڵی پێلانگێڕیدا، ڕایگه‌یاند که ئه‌وان پێلانگێڕییهکهیان بێئه‌نجام کردووه و گووتی:" من لێره‌وه ده‌توانم مزگێنی بده‌م به گه‌له‌که‌م. هه‌ڵوێستی به سه‌بری من لێره و، به هه‌وڵی هاوبه‌شی گه‌ل، ئێمه ئه‌و پیلانگێڕییهمان بێئه‌نجام هێشته‌وه. لێره چۆن من 11ساڵ به‌رخۆدانم کرد، له 12 هه‌مین ساڵیش‌دا من ئاوا به‌رخۆدان ده‌که‌م. له ئاکامدا سه‌ره‌ڕای پیلانگێڕی و سه‌رجه‌م هه‌وڵه تهسفیهکاریهکان، ته‌ڤگه‌ر و گه‌له‌که‌مان، له پێڤاژۆیه‌دا به‌هێزتر بووه.
له 11هه‌مین ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی 15ی شوبات له دژی گه‌لی کورد، شاری ئامه‌دی باکوری کوردستان ڕۆژێکی تری مێژوویی تۆمار کرد. ده‌یان هه‌زار ئامه‌دی به جلوبه‌رگی ڕه‌شه‌وه ڕژانه ناو مه‌یدانه‌کان و، به خاوه‌ندارێتیکردن له ئۆجه‌لان، دووپاتیان کرده‌وه که پیلانگێڕی 15ی شوبات پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو بانگه‌وازییه‌کانی ئۆجه‌لان و ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کورد له پێناو پێش‌گرتن له چالاکی خۆسوتاندن، جه‌وانێکی 18 ساڵه به ناوی موسلم دۆغان له‌دژی پیلانگێڕی پازده‌ی شوبات ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و گیانی له‌ده‌ستدا.
موسلم له لاپه‌ڕه‌ی شه‌خسی فه‌یسبوکه‌که‌یدا له په‌یامێکدا ده‌ڵێت، مردنی هه‌ره ئابڕوومه‌ندانه، مردنێکه له وێنه‌ی مه‌زڵووم. بژی ئه‌و که‌سه‌ی که له‌پێناو ئازادی‌دا نرخی داوه، هه‌ر بژی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌پێناو ئازادی‌دا خۆیان فیدا کردووه.
له پێناو ئاشتیه‌کی ئابڕوومه‌ندانه و چاره‌سه‌ریی دێموکراتیکی پرسی کورد، ته‌ڤگه‌ری ئازادیی ههنگاوێکی تری مێژوویی نا. رۆژی 3ی ئابریلی ئه‌مساڵدا کۆما جڤاکێن کوردستان، که‌جه‌که، جاڕنامه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ریی دیموکراتییانه‌ی راگه‌یاند. که‌جه‌که له جاڕنامه‌که‌یدا 3 پره‌نسیپ و هاوکات 4 خاڵی بۆ چاره‌سه‌رییه‌کی دیموکراتیانه و سهقامکردنی ئاشتیه‌کی دڕێژخایه‌ن ڕاگه‌یاند و، ده‌ست نیشانی کرد که ده‌بێ ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بۆ ماڵێک بگوازرێته‌وه، ئه‌و به مخاتهب بگیرێ و، پاشان دانوساندنه‌کان له پێناو چاره‌سه‌ریدا ده‌ستپێبکه‌ن.
که‌جه‌که له جاڕنامه‌ی چاره‌سه‌ریی دێماکراتیک و ئاشتیدا، 3 پره‌نسیبی وه‌های خسته‌ڕوو:
1. نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک که تێیدا هیچ ناسنامه‌یه‌ک له سه‌ر ئه‌وی تر ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌ن ئیمتیاز نه‌بن.
2. وڵاتێکی دیموکراتیک که تێیدا خاکی هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک نکۆڵی لێنه‌کرێ و، کۆمه‌ڵگه‌کان هه‌موو له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی بژین.
3. کۆماری دیموکراتیک که تێیدا سنوور کێشه نییه و، مافه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیه‌کانی کۆمه‌ڵگاکان له‌ناو دیموکراتیدا ناسراون.
که‌جه‌که ڕایگه‌یاند که ده‌بێ هه‌ر سێ پره‌نسیب به گۆڕینی ده‌ستووری بنچینه‌یی پێک بێن. که‌جه‌که لهجاڕنامهکهی خۆیدا له‌پێناو زه‌مینه خۆشکردن بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی هه‌میشه‌ییدا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که‌وا سه‌ره‌تا پێویسته بهاوێژرێن له‌چوار خاڵدا کۆیکردۆته‌وه:
1-بۆ پێشخستنی پێواژۆیه‌که، بێده‌نگکردنی دوولایه‌نی چه‌که‌کان مه‌رجه.
2- پێویسته هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره دیموکراتیخوازانهی کورد که له 14ی نیسانه‌وه ده‌ستگیر کراون ئازاد بکرێن.
3- بۆ ئه‌وه‌ی ئۆجه‌لان بتوانێت رۆڵی خۆی له‌چاره‌سه‌ری سیاسی و دیموکراتی ببینێت، وه‌کو هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی له دۆخی ده‌ستبه‌سه‌رکردن له‌ماڵه‌وه" بمێنێته‌وه.
4- پێویسته له‌نێوان لایه‌نه‌کاندا دانوستاندن و پێشخستنی پێواژۆیه‌که وه‌کو ئامانج ده‌ستنیشان بکرێت.
له 11مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تیدا، له گه‌وره شاری ئامه‌د له باکووری کوردستان سه‌دان هه‌زار که‌س هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و، گه‌له‌کۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی 15ی شوباتیان شه‌رمه‌زار کرد. هێزه‌کانی پولیسی تورک له به‌رانبه‌ر چالاکواناندا خۆیان پێ ڕانه‌گیراو، به هه‌لیکوپته‌ری جه‌نگی و به گرتنی جه‌وانان و لێدان و سه‌رکوت، جارێکی تر تیرۆری ده‌وڵه‌تی تورکیان له به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد نیشاندا.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 4ی مارسدا پۆلیسی بێلژیک هێرشیان کرده سه‌ر په‌لاماری چه‌ندین ناوه‌ند و کومه‌ڵه‌ی کوردی داوه و ناوه‌نده‌کانی کۆنگره‌ی گه‌ل و ناوه‌ندی ئوروپای به‌ده‌په‌یان داگیر کردووه و چه‌ندین سیاسه‌تمه‌داری کوردیان ده‌ستگیر کرد که له ناویاندا ڕه‌مزی کارتاڵ سه‌رۆکی کۆنگره‌ی گه‌ل، زوبێر ئایدار، ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان، ئاده‌م ئوزون و ئه‌یوب دۆرو ئه‌ندامانی کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان، هه‌ن. پۆلیس بێجگه له گرتنی ئه‌ندامانی ئه‌و ناوه‌ندانه، که‌ل و په‌لی ناو باره‌گاکه‌یان شکاندوه و شێواندووه.
له ڕۆژی 21 مارس له شاری "که‌یپ تاون"ی ئافریقای باشوور، که‌مپینی 1 ملیۆن واژۆ بۆ ئازادی ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌ستی پێ‌کرد. له ڕۆژی نه‌ورۆزدا فستیڤاڵی مافی مرۆڤ له شاری که‌یپ تاون له ئافریقای باشوور به‌ڕێوه چوو.
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که له‌گه‌ڵ نه‌ورۆزدا پێڤاژۆیه‌کی نوێ ده‌ستیپێکردووه و گووتی:"وا باس ده‌کرێ که‌له‌گه‌ڵ نه‌ورۆزی 2010دا پێواژۆیه‌کی نوێ ده‌ستیپێکردووه. ئه‌مه‌راسته. منیش له‌مه‌دا هاوڕام. قۆناخی سێیه‌مین کۆتایی هات. قۆناخی یه‌که‌مین له1973وه‌تا 1984 بوو، ئه‌وه‌ی دووه‌مینیش له1984دا تا 1993 بوو. قۆناخی سێیه‌مینیش له1993وه‌تا رۆژی ئه‌مڕۆ بوو. له‌راستیدا من کۆتایی هاتنی ئه‌و قۆناخی سێیهمینهم له‌ساڵی 2002دا راده‌گه‌یاند. به‌ڵام به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م حکومهتهشتێکی بکردبایه، من رامنهگهیاند و له‌چاوه‌ڕوانی دابووم.
له رۆژی 20ی ئابریلدا ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کورد پێی نایه قۆناغێکی نوێوه. ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان-که‌جه‌که، دوران کالکان، ده‌ستنیشانی کرد که ئه‌وان ده‌ربازی قۆناغی ستراتیژی چواره‌م بوون، سه‌رنجی ڕاکێشایهسهر دوو تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و قۆناغه و ووتی: ئێمه چاره‌سه‌ری به‌ده‌ستی خۆمان ده‌خوڵقێنین. ئه‌گه‌ر لایه‌نی تر ئاماده بێت بۆ دانوسان، ئێمه هه‌میشه ئاماده‌ین، به‌ڵام له‌وه‌زیاتر چاوه‌ڕوانی ناکه‌ین.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 9ی مایسی ئه‌مساڵ چوار چالاکوانی ئاپۆجی به‌ناوه‌کانی مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌کیلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان و شیرین عه‌له‌م هولی له زیندانی ئه‌وین له‌سێداره دران چالاکێکی تری سیاسی به‌ناوی مه‌هدی ئیسلامیان له زیندانی ئه‌وین له سێداره دران. له‌مباره‌یه‌وه کۆما جڤاکین کوردستان که‌جه‌که له‌سێداره‌دانی به‌کۆمه‌ڵی چالاکوانانی کوردی به زمانێکی توند شه‌رمه‌زار کرد و ڕایگه‌یاند: که ئێران به‌و کرداره‌ی ده‌یه‌وێت کۆتایی به قۆناخی بێچالاکیی بهێنێت و ئێران به کۆمه‌ڵکوژکردنی کوردان، ده‌یه‌وێ دڵی ده‌وڵه‌تی تورک ڕازی بکات.
رۆژی 28ی مایس رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌ڵان بۆ دواهه‌مین جار هۆشداری خۆکشاندندهوهی دا و گووتی:" له به‌ر ئه‌وه‌ی که موخاته‌بێک نابینم ، له دوای 31ی مه‌ی خۆم ده‌کێشمه‌وه."
ئه‌مه‌و سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستانیش رۆژی یه‌کی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا به لێدوانێک کۆتایی به‌و ئاگربه‌سته‌یان هێنا که له ڕێکه‌وتی 13ی ئاپریلی 2009 دا یه‌ک لایه‌نانه ڕایانگه‌یاندبوو، ده‌ستنیشانیان کرد که ئاکه‌په زه‌مینه‌ی ئاشتی و دیالۆگی تێکدا و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاکه‌په بڕیاری بێ چالاکی یه‌کلایه‌نه‌ی بێ‌واتا کرد، ئیدی پرۆسه‌که هیچ واتایه‌کی نه‌ماوه. که‌جه‌که ئاکه‌په‌ی به‌رپرسیار بینی له کۆتایی هاتنی ئاگربه‌ستی 13 مانگی ڕابردو و ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وان تێپه‌ڕی قۆناخی چواره‌مین بوون. سه‌رۆکایه‌تی که‌جه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌وان خۆکشاندنه‌وه‌ی ئۆجه‌لان به‌ڕێزه‌وه پێشوازی ده‌که‌ن
رۆژی 4ی حوزه‌یران له سلۆپی 10 هه‌زار که‌س له دژی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان،ویستیان ڕێپێوانێکی ئاشتیانه ئه‌نجام بده‌ن،به‌ڵام پۆلیسی ده‌وڵه‌تی تورک خۆیان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی گه‌ل پێڕانه‌گیراو، به بۆمبی گازی و ئاوی به‌ته‌وژم هێرشیان کرده سه‌ر گه‌ل.
رۆژی 7ی حوزه‌یران سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که موراد قه‌ره‌یلان ئه‌و چالاکییه‌ی که‌وا له ئه‌سکه‌نده‌روونه ئه‌نجام درا، وه‌کو ده‌ستپێکردنی قۆناخێکی نوێی وه‌سف کرد و ده‌ستنیشانی کرد که پێواژۆی پاراستنی له‌م قۆناخه نوێیه‌دا ،به چالاکییه‌که‌ی ئه‌سکه‌نده‌روونه‌وه ده‌ستیپێکرد و ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی که‌وا چالاکییه‌که‌ی ئه‌سکه‌نده‌روونه به ئیسرائیله‌وه په‌یوه‌ست ده‌که‌ن به هه‌ڵسه‌نگاندنێکی دوور له‌ڕاستی وه‌سف کرد.
له 9ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که موراد قه‌ره‌یڵان بانگه‌وازی ئاگربه‌ستی دوو لایه‌نه‌ی له ئێران و هێزه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک کرد. قه‌ره‌یلان ده‌ستنیشانی کرد که ئه‌وان به‌شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی نێوانیان نیگه‌ران و بانگه‌وازی له ده‌وڵه‌تی ئێران کرد که سیاسه‌تی خۆی له‌به‌رامبه‌ر کوردان ڕه‌چاو بکاته‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێک به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سیاسی که تێیدا 1500 سیاسه‌تمه‌دار و شاره‌دارانی کورد ده‌ستیگرکران، له 13ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا سه‌ردۆزگه‌ری کۆماری تورک له شاری ئامه‌د ، بانگهشهنامهیهکی که له 7 هه‌زار و 575 لاپه‌ره پێک دێت و بۆ 151 سیاسه‌تمه‌دار و شاره‌دارانی کورد، له سزای 5 ساڵ زیندان تا سزای هه‌تاهه‌تایی تێدایه، پێشکه‌ش دادگا کردووه.
ده‌وڵه‌تی تورک ته‌رمی 10 گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ی زۆر به دڕنده‌یی شێواند، که له سێرت گیانیان به‌خت کردبوو. ئه‌مه‌ش ناڕه‌زاییه‌کی مه‌زنی گه‌لی کوردی لێکه‌وته‌وه. کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که ده‌ستنیشانی کرد که ئه‌و وهحشیهتیهی له‌به‌رامبه‌ر ته‌رمه‌کانی گه‌ریلادا کراوه، دژی پێوانه‌کانی مرۆڤایه‌تیه و ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاوانه‌کانی شه‌ڕه‌وه.
رۆژی 9ی ته‌ممووز رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان چه‌ند پێشنیارێکی گرنگی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری دیموکراتیانه‌ی کێشه‌ی کورد خسته‌ڕوو. ئۆجه‌لان گووتی:" من ئه‌و پێشنیارانه‌ی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری دیموکراتی بۆ که‌جه‌که و به‌ده‌په و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌م:
- یه‌که‌م؛ هه‌ردوو لا ده‌ست به پێڤاژۆیه‌کی بێچالاکی بکه‌ن. دووه‌م؛ ده‌کرێ له‌ژێر سایه‌ی په‌رله‌ماندا کۆمسیۆنێکی داد و حه‌قیقه‌ت، یان شتێکی وه‌کو ئه‌وه‌ی له باشووری ئه‌فریقیا پێکهاتبوو، پێک‌بێنن. سێیه‌م؛ تا به‌دیهاتنی چاره‌سه‌ری،هێزه‌کانی گه‌ریلا له‌ژێر گه‌ره‌نتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا له شوێنێکی دیاریکراودا کۆبکرێنه‌وه پاشان بگه‌ڕێنه‌وه وڵات.
رۆژی 19ی ته‌ممووزی ئه‌مساڵ په‌یامبه‌رانی ئاشتی که له مه‌خموور و قه‌ندیله‌وه گه‌ڕابوونه‌وه باکووری کوردستان، به بڕیارێکی مێژوویی گه‌ڕانه‌وه باشووری کوردستان. هۆی گه‌ڕانه‌وه‌که‌شیان ،بۆ ده‌ستگیرکردنی ئه‌وان، په‌ره‌سه‌ندنی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان و هێرشه‌کانی ئه‌مدواییه گه‌ڕاندۆته‌وه. ژماره‌ی په‌یامبه‌رانی که گه‌ڕاونه‌ته‌وه، 17 که‌سن که سێیان له قه‌ندیله‌وه چووبوون بۆ باکور.
رۆژی 14ی ئابی ئه‌مساڵدا دیوانی سه‌رۆکایه‌تی کۆنگره‌ی گه‌ل و سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان "که‌جه‌که" ڕایانگه‌یاند، که ئه‌وان شانسێکیتر ده‌ده‌نه ئاشتی و له‌مڕۆ به‌دوواوه له ناو پاراستنی پاسیڤ یان ڕه‌وشی بێچالاکیدا ده‌بن.
رۆژی 20ی ئاب رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان شه‌ش خاڵی سه‌ره‌کی وه‌کو چوارچێوه‌ی سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموکراتی ده‌ستنیشان کرد که خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموکراتیک پرۆژه‌ی کوردانه بۆ چاره‌سه‌ری و چوارچێوهکهیشی به‌و شه‌ش خاڵه خسته‌ڕوو. که بریتییه له لایه‌نی سیاسی لایه‌نی یاسایی، لایه‌نی ئابووری، لایه‌نی چاندی، لایه‌نی دیبلۆماسی و لایه‌نی پاراستنی گه‌وهه‌ری خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموکراتیکه.
وێڕای نکوڵیکردنی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورک بۆ ده‌ستپێکردنی دیالۆگ له ئیمرالیدا، رۆژی 27ی ئاب رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئاشکرای کرد که دیالۆگ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت راستییه‌که و به‌ناوی ده‌وڵه‌ته‌وه دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
رۆژی 9ی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک له جۆله‌مێرگ له 6 ی سێپتامبردا، ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن کردووه. به‌هۆی بۆمبارانکردن له‌لایه‌ن 4 هه‌لیکۆپته‌ری کۆبرا و فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کان، 9 گه‌ریلا ژیانیان له‌ده‌ستداوه.
رۆژی 12ی ئه‌یلولی ئه‌م ساڵ ڕیفراندۆم بۆ هه‌موارکردنی ده‌ستووری بنچینه‌یی تورکیا له ته‌واوی تورکیا ئه‌نجام دراو له‌ئاکامدا بڕیاری '' ئه‌رێ'' و له باکووری کوردستانیش بڕیاری ''بایکۆت'' سه‌رکه‌وت. هه‌موارکردنی ده‌ستووری بنچینه‌یی به ده‌نگه‌کانی له سه‌دا 58، په‌سند کرا و له سه‌دا 42 یش، ده‌نگی ''نا'' یان دا.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 16ی سێپتهمهر له شارۆچکه‌ی 'سلههێ' له جۆله‌مێرگ، کاتێک مینی‌بووسێک تێپه‌ڕ ده‌بێت،ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕووده‌دات. له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا 9 که‌س ژیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 4 که‌سیتریش برینداربوون. زانرا که له‌شوێنی رووداوه‌که‌دا دوو جانتای سه‌ربازی له شوێنی ته‌قینه‌وه‌که دۆزراوه‌ته‌وه که سێ مینی نه‌ته‌قیوی تێدابووه.
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکین کوردستان که‌جه‌که، سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌که‌ی جۆله‌مێرگ ڕایگه‌یاند که ئه‌و هێرشه کاری کۆنترایه. رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانیش کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی جۆله‌مێرگی وه‌ک ڕووداوی هه‌ره گرینگی میژووی تورکیا ناودێر کرد.
رۆژی 20ی سێبته‌مبه‌ری ئه‌م ساڵ سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که، جارێکی دیکه پێواژۆی بێچالاکی گه‌ریلایی که له 13ی ئاگۆستۆسدا راگه‌یاندبوو، بۆ هه‌فته‌یه‌کی تر درێژکرده‌وه.
کەمپینی بایکۆتی هەفتەی یەکەمی ساڵی پەروەردەی تورکی ،کە ڕۆژی دووشەممە 18ی سێپته‌مبه‌ر لەلایەن تەڤگەری زمانی کوردی - تەزەپەوە دەستی پێ‌کرد، به‌سه‌رکه‌وتوویی کۆتاییهات و ئەنجامی گرنگی لە گەڵ خۆی هێنا.
رۆژی 29ی سێبتهمهبهری ئه‌م ساڵ ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رایگه‌یاند: ئه‌و دیدارانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ئه‌نجام ده‌درێن، له‌سه‌ر ناوی ده‌وڵه‌ته‌وه پێک دێن. ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند که ئه‌نجامی ئه‌و دیدارانه، له چوارچێوه‌ی دوو پرۆتۆکۆڵدا که له ڕووی ئاسایشی، مافه دیموکراتیکیه‌کان و ده‌ستوورێکی دێموکراتیکییه و هه‌ردوولایه‌ن ده‌توانن له‌سه‌ری کۆک بن، هه‌ڵسه‌نگاند.
رۆژی 30ی سێبتهمهبهر کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که له کۆبونه‌وه‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا جارێکی دیکه بڕیاری بێچالاکی بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ درێژ کرده‌وه و ده‌ستنیشانی کرد که ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌وڵدانه‌کانی دوولایه‌نه هه‌بێت، ئه‌وا ئاگربه‌ستی بێ مه‌ودا ده‌که‌وێته ڕۆژهڤیانهوه.
رۆژی 15ی ئۆکتۆبه‌ری ئه‌مساڵ رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که ئه‌و تا 31ی ئۆکتۆبه‌ر چاوه‌ڕێ ده‌کات. ئه‌گه‌ر تا ئه‌و کاته به ئامانجی چاره‌سه‌ری نه‌چنه لای ئه‌و، ئه‌وا ئه‌گه‌ر سه‌ریشی تێدا بچێت، ئیتر به‌هیچ شتێکه‌وه په‌یوه‌ندیدار نابێت.
رۆژی 18ی ئۆکتۆبه‌ری ئه‌مساڵ یه‌کێک له دۆزه هه‌ره گرنگه‌کانی مێژووی کۆماری تورکیا دۆزی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد، پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ و نوێنه‌ری دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کان له شه‌شه‌مین دادگای گرانی شاری ئامه‌د به‌ڕێوه‌چوو. که دوای چه‌ندین دانیشتن که دادوه‌ر رێگه‌ی به گیراوان نه‌دا به زمانی کوردی به‌رگری له‌خۆیان بکه‌ن له‌گه‌ڵ خۆیدا قه‌یرانێکی مه‌زنی هێنا. دۆزگه‌ری له‌و داوایه‌دا داوای 3 هه‌زارو 326 ساڵ زیندانی ده‌کات بۆ ئه‌و 151 سیاسه‌تمه‌داره کورده. جێی ئاماژه‌یه، دۆزگه‌ری تورک به به‌هانه‌ی ئه‌ندامبونی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی کورد له په‌که‌که و به‌شداریکردنیان له ڕێپێوانه‌کاندا ده‌ستگیرکراون.
رۆژی 24ی ئۆکتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که دوران کاڵکان ئاشکرای کرد که 13ی ئاگۆست، به رێککه‌وتنی هه‌ردوو لایه‌ن پێکهاتووه. دوران کالکان ئاشکرا کرد که ئه‌و رێککه‌وتنه له‌سه‌ر بنه‌مای 6 خاڵ پێکهاتووه. به‌ڵام حکومه‌تی ئاکه‌په تاکو ئێستا به گوێره‌ی هیچ یه‌کێک له‌و ماددانه هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌کردووه.
دوران کاڵکان شه‌ش خاڵه‌کانی وه‌ها ریزبه‌ند کرد:
-1ده‌بێت هه‌ر دوو لا پێواژۆی بێچالاکی به‌هه‌ستیارییه‌وه جێبه‌جێبکه‌ن.
-2خه‌باتی ده‌ستووری بنچینه‌یی نوێ ده‌ستپێبکات.
-3له پێناو چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد به رێگه‌ی ئاشتی و دیموکراتیانه‌دا ده‌بێت پرۆتۆکۆلی ئاسایشی پێک بێت.
-4ده‌بێت کۆمسیۆنی لێکۆڵینه‌وه له راستییه‌کان ئاوابکرێت.
-5بۆ ئه‌وه‌ی قۆناخه‌کانی چاره‌سه‌ری به شێوه‌یه‌کی باش به‌ڕێوه بچێت ده‌بێت ره‌وشی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان باش بکرێت.
-6ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی کورد که‌وا له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی قڕ کردنی سیاسی ده‌ستگیرکران، ئازاد بکرێن و کۆتایی به ئۆپه‌راسیۆنی قڕکردن بێت.
بڕیاری بێچالاکی که‌جه‌که که له 13ی ئاگوست، ڕاگه‌یاندرابوو و بۆ 31 ی ئوکتوبه‌ر درێژکرابووه‌وه، رۆژی 31ی ئۆکتۆبه‌ر سه‌رۆکایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که هه‌ڵوێستی خۆی بۆ ڕای گشتی ده‌ربڕی و بڕیاری دا تا دوای هه‌ڵبژرادنه‌کانی تورکیا بڕیاری بێچالاکی درێژ بکاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی که‌وا له‌هه‌مان رۆژدا له مه‌یدانی ته‌قسیمی شاری ئه‌سته‌نبول روویدا، که‌جه‌که ئه‌و چالاکیهشی به‌توندی شه‌رمه‌زار کرد.
رۆژی 4ی نۆڤه‌مبه‌ردا ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئاشکرای کرد که چاوپێکه‌وتنه‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌ودا گه‌یشتونه‌ته ئاستێکی جددی و گوتی: قۆناخی دیالۆگ تا ئێستاش تێپه‌ڕی دانوستاندن نه‌بووه، به‌ڵام مرۆڤ ده‌توانێ بڵێ قۆناغه‌که به‌ره‌و دانوستاندن ده‌ڕوات.
رۆژی 12ی نۆڤه‌مبه‌ر چوارده‌یه‌مین دانیشتی تایبه‌ت به گیراوانی سیاسی کورد له دادگای ئامه‌د به‌رێوه‌چوو و سیاسه‌تمه‌دارانی کورد، له‌دانیشتنه‌که‌دا پێداگرییان له سه‌ر به‌رگری له‌خۆکردن به‌زمانی کوردی کرده‌وه. به‌ڵام دادگا ئه‌و داواکارییه و داواکاری ئازادکردنی سیاسه‌تمه‌دارانی کوردی ڕه‌تکرده‌وه و ناچار به‌رده‌وامی دانیشتنی دۆزه‌که‌ی بۆ ڕێکه‌وتی 13 ی ژانوویه‌ی ساڵی 2011 دواخست.
ئه‌مڕۆ دوای تێپه‌ڕبوونی 32 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی په‌که‌که، دەرک بەو راستییە دەکرێت کە تەڤگەری په‌که‌که هەروا بەئاسانی، بەبێ کۆسپ و تەگەرە، کێشە و گرفت قۆناخەکانی تێکۆشانی خۆی نەبڕیوە، بەڵکو رێک بەپێچەوانەوە لەهەر قۆناخێکدا ژان و ئازارێکی بێ‌سنوور، قوربانی و فیداکاری و قارەمانێتییەکی نەوازە، کۆسپ و تەگەرەی تاقەتشکێن، کێشە و گرفتی لەبن نەهاتوو، کەموکوڕی و هەڵەی کوشندە هەبووە، تەنانەت رووبەڕووبوونەوەی چەندین تەڵەزگە و پیلانگێڕی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆتەوە. لەبەرامبەر هەر خیانەتێکی مەزندا، بەرخۆدانێکی مەزنیش ئامادەیە، لەبەرامبەر هەر پیلانگێڕییەکەدا قەڵەمبازێک بەرسڤدارە، لەنێو نەبوونی و بێ توانستییەکی دژوار‌دا باوەڕی و هێز و ئیرادەی ئافراندن و مەزنکردنی توانست و توانستەکان دەردەکەوێتە روو. لەبەرامبەر بێ باوەڕی، بێ هێزی، بێ ئومێدی، بێ چارەییدا، کانگای باوەڕی، هێز، هیوا و توانستی چارەسەری دەتەقێتەوە و ملی رێ دەگرێ و دەهەڕکێت. ئیدی تەڤگەری په‌که‌که وەک دیجلە و فورات لەکانیاوە رەسەنەکاندا هەڵدەقوڵێ و هیوای ژیانێکی ئازاد لە میزۆپۆتامیای لانکەی لەدایکبوونی مرۆڤایەتییەوە بە گەل، رەگەز و چینە ژێردەستەکان دەبەخشێ و هیچ لەمپەر و کۆسپ و هێزێک ناتوانێت بەربەستی بکات یان لەگەوهەر و تایبەتمەندییە رەسەنەکانی خۆی دووریبخاتەوە. هەڵبەتە لەم مێژووەدا نهێنی مانەوە و مەزنبوونی ئەم تەڤگەرە دەردەکەوێتەڕوو، کە لەگەوهەر و تایبەتمەندییەکانی خۆیدا بەرجەستە دەبێت. لەسەرووی هەمووشیانەوە پەیوەستبوونییەتی بە فەلسەفەی ئازادی، ئیرادەی سەربەخۆ، گیانی بەرخۆدان و خۆهێزی و ئافراندنەوە.
ئیدی لەئاکامی تێکۆشانی شکۆدارانەی رێبەری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان و تەڤگەری په‌که‌که و خودی گەلی کوردستان نموونەی تاک و کۆمەڵگایەکى نوێ و هاوچەرخ ئافرێنرا، تا ئاستێکی بەرزیش توانیویەتی قۆناخی "بەگەلبوون" و "بەنەتەوەبوون" ببڕێت و بەڕادەیەک بتوانێت خۆی ئاوێتەی فەلسەفەی ئازادی بکات و بەجورئەتەوە بێژێ:" ئەگەر ژیانێک هەبێت با بەئازادی و بۆ ئازادی بێت، ئەگەر مردنێکیش هەبێت با هەر بەئازادی و بۆ ئازادی بێت" و ببێتە نموونەی" گەلی سەرکەوتن"، ببێتە ناسنامەیەکی ئازاد بۆ خۆرهەڵاتی ناوینێکی نوێ، بۆ جیهانێکی نوێی ئازاد ...
ئه‌مڕۆ گەلی کورد، تەڤگەری په‌که‌که و ئۆجەلان لەهەموو کاتێکی دیکە زیاتر بەکاریگەرتر، تۆکمەتر، بەهیواتر و بەباوەڕتر و بەئیرادەترن، لەهەموو کاتێک زیاتر پەیوەستی یەکدی و پەیوەستی ئازادین، ئەمڕۆ گەلی کورد لەرووی چۆنایەتییەوە گۆڕان و وەرچەرخانێکی مەزنی بەخۆیەوە بینیوە و بانگەشەی ئازادیخوازانەی خۆی لەهەر کاتێکی دیکە زیاتر بەرزتر و بەهێزترە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست