له‌پێناو کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یی - دیموکراتیدا
Saturday, 15/08/2009, 12:00
گومانی تێدا نییه ئه‌مڕۆ له‌هه‌ر کاتێکی دیکه زیاتر دۆخی بابه‌تی، چ له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و چ له‌ئاستی هه‌رێمیدا له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه ره‌واکه‌یدایه، به‌ڕاده‌یه‌ک دۆخه‌که له‌بار و گونجاوه نه‌ک هه‌ر ده‌توانێ به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی خۆی بپارێزێ و چاره‌سه‌ری گونجاوی عادیلانه بۆ کێشه‌که‌ی بێنێته دی، ته‌نانه‌ت ده‌توانێ رۆڵی پێشه‌نگ له‌دیموکراتیزه‌کردنی ته‌واوی خۆرهه‌ڵاتی ناوین بگێڕێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه وه‌کو راستینه‌یه‌کی بابه‌تی ببینین و له‌به‌رچاوی بگرین؛ ئایا گه‌لی کورد و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان تاچه‌ند ده‌رک به‌م راستییه ده‌که‌ن و به‌هه‌ندی وه‌رده‌گرن؟ هه‌روه‌ها تاچه‌ند به‌و ئاقاره هه‌نگاو هه‌ڵده‌نێن و خۆئاراسته‌گیر ده‌که‌ن؟ به‌کورتی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاماده‌گی دۆخی بابه‌تی(ئۆبژه‌کتیف) تاچه‌ند دۆخی خودی(سۆبژه‌کتیف) ئاماده‌گی ئه‌وه‌ی تێدایه‌و له‌گه‌ڵ دۆخی بابه‌تی ئاوێته ببێت؟.
ماوه‌یه‌که به‌چڕوپڕی بانگه‌شه‌و بانگه‌وازی سازدانى کۆنفرانسێک یان کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی هێزو لایه‌ن و که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کان ده‌کرێت؛ ئایا تاچه‌ند ئه‌و بانگه‌شه و بانگه‌وازییانه جددین و به‌جددی وه‌رده‌گیرێن؟ ئایا ده‌کرێت کورد‌و هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کانی سه‌رتاپای کوردستان کۆنفرانسێک یان کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی سازبده‌ن؟ به‌سازدانی کۆنفرانسێک یان کۆنگره‌یه‌ک چ گۆڕان و وه‌رچه‌رخانێک دێته ئاراوه؟ کاتێک مرۆڤ قووڵتر له‌ره‌وش و دۆخی بابه‌تی ئه‌مڕۆ ده‌ڕوانێ ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌ندین پرسی دیکه رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه. به‌ڵام جێی داخه زۆرێک له‌وه‌ڵامه‌کانی ئه‌م پرسیارانه دڵخۆشکه‌ر نین و ئۆمێد نابه‌خشن، چونکه تائێستا هیچ ئاماژه‌یه‌کی پۆززه‌تیف له‌ئارادا نییه بۆ تێگه‌یشتنی فاکته‌ری خودی له‌فاکته‌ری بابه‌تی، هه‌روه‌ها هیچ هه‌نگاوێکی جددی و به‌رچاو بۆ چالاکبوونی فاکته‌ری خودی نابیندرێت. راسته ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو شه‌ڕی براکوژی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌ئارادا نییه، به‌ڵام هیچ دانوستاندن و دیالۆگ و پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌شی نێوانیشیان چه‌که‌ره نه‌بووه. هه‌ر پارچه‌یه‌ک به‌دابڕاو له‌پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان سیاسه‌ت به‌ڕێوه ده‌بات. له‌نێو هه‌ر پارچه‌یه‌کیشدا هه‌ر لایه‌ن و به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی کاری سیاسی ده‌کات، واته ستراتیژێکی نه‌ته‌وه‌یی ـــ دیموکراتی تێکۆشانی هه‌موو پارچه و لایه‌نێکی سیاسی به‌یه‌که‌وه له‌خۆوه نه‌گرتووه، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی باڵا یان بڵێین به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی نه‌بۆته ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی و بنچینه‌یی تێکۆشان و کاری سیاسی و پارتایه‌تی.
له‌ره‌وشێکی تراژیدی به‌مجۆره‌دا؛ ناتوانرێ هه‌ڵسه‌نگاندنێکی زانستی و گشتگیریانه بۆ دۆخی بابه‌تی و فاکته‌ری بابه‌تی ئه‌نجام بدرێت. به‌مه‌ش تادێت زه‌مه‌ن به‌فیڕۆ ده‌چێت و ئاوانتاژی فاکته‌ری بابه‌تی که‌م و لاواز ده‌بێت و مه‌ترسییه‌کانی فاکته‌ری بابه‌تی به‌سه‌ر کورد و ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستیخستوون زیاتر ده‌بن. بۆیه ئیتر پێویست ده‌کات هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌ر چوار پارچه راستینه‌ی ئه‌و بارودۆخه بابه‌تییه‌ی هاتۆته ئاراوه به‌قووڵی و فراوانی ببینن و به‌گوێره‌ی ئه‌م راستیانه‌ش هه‌نگاوی جددی بۆ هاوڕایی و هاوستراتیژی بنێن. ده‌کرێ ئه‌م هه‌نگاوه به کۆنفرانسێک یان کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نانه‌ت به‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌ست پێ‌بکات که لێیه‌وه بتوانرێت سه‌ره‌تایه‌ک بۆدانوستاندن و دیالۆگێکی نه‌ته‌وه‌یی ــ دیموکراتی و پاشان پڕۆژه‌یه‌کی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی بێته‌کایه‌وه. ده‌کرێت ئه‌و له‌یه‌کگردبوونه‌وه‌یه‌ی هێزو لایه‌نه سیاسیه‌کان چ کۆبوونه‌وه بێت یان کۆنفرانس و کۆنگره بێت، ده‌کرێت ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدرێن:
1. هه‌ڵسه‌نگاندنێکی قووڵ و به‌رفراوانی ره‌وشی ئه‌مڕۆی جیهان و خۆرهه‌ڵاتی ناوین و وڵاتانی سه‌رده‌ستی کوردستان.
2. به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان چۆن دیاریده‌کرێت و چۆن بپارێزرێت؟.
3. هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخ و ره‌وشی هه‌رپارچه‌یه‌ک له‌پارچه‌کانی کوردستان به جیا جیا.
4. هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ره‌وه‌ند و کۆچبه‌رانی کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌یه‌که‌وه‌و چۆنیێتى په‌یوه‌ستکردنی توانسته ده‌ره‌کییه‌کان به‌توانسته‌کانی نێو کوردستان.
5. گفتۆگۆ له‌سه‌ر میکانیزم و پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ په‌یوه‌ندی نێوان پارچه‌کان و لایه‌نه سیاسیه‌کان.
6. ده‌کرێ چه‌ندین کۆمسیۆن و کۆمیته‌ی هاوبه‌شی کرداری دابمه‌زرێت و له‌رووی ستراتیژی و تاکتیکییه‌وه بۆ کاروباره سیاسی، به‌رگری، دیبلۆماسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتووری و ...هتد له‌جموجۆڵ دابن.
بێگومان ده‌کرێت چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ی دیکه‌ش بۆسه‌ره‌تای ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه زیادبکرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه هاتنه کایه‌ی عه‌قڵییه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کراوه‌یه، به‌ڕاده‌یه‌ک دانوستاندن و دیالۆگی پێدابقورتێ و به‌قووڵی په‌یوه‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بێت.
من له‌و باوه‌ڕه‌دام به‌هاتنه‌کایه‌ی ئه‌م ئه‌قڵییه‌ته که‌خۆی ناوه‌ند و سه‌نتراڵ نابینێ و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان ده‌بینێ، ئافراندنی میکانیزمی په‌یوه‌ندی و دانوستاندن و دیالۆگ ئه‌وه‌نده دژوار‌و سه‌خت نابێ.
ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه بانگه‌شه‌و بانگه‌وازه‌کانی سه‌باره‌ت به‌سازدانی کۆنفرانس یان کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕاستی ببێته واقیعێک و دیڤاکتۆیه‌ک، به‌مه‌ش ده‌توانرێ باوه‌ڕی و متمانه بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه بگه‌ڕێندرێته‌وه و بارودۆخه بابه‌تییه‌که‌ش بخرێته خزمه‌ت و راژه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌و هوروژمه ده‌ره‌کیانه‌ی سه‌رگه‌لی کوردستانیش بڕه‌وێنێته‌وه و کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کوردستان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری یه‌کجاره‌کی و عادیلانه ئاراسته‌گیر بکرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست