په‌یامبه‌رانی ئاشتی...کۆمه‌ڵێک هه‌واڵی گرنگ..
Tuesday, 20/10/2009, 12:00
جێگری سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که جه‌میل بایک، به لێدوانێک هه‌نگاوی په‌یامبه‌رانی ئاشتی نرخاند و، ووشیاری دا که هه‌تا هۆکاری شه‌ڕ و پێکدادان هه‌بن و، ئیراده‌ی گه‌لی کورد دانی پێدانه‌نرێ، په‌که‌که درێژه به هه‌بوون و تێکۆشانی خۆی له چیاکان ده‌دات.
بایک له لێدوانه‌که‌یدا بۆ ڕۆژنامه‌ی سیاسته‌ی ئازاد، جارێکی تر بانگی چاره‌سه‌ریی دێموکتایکی له کاربه‌ده‌ستانی تورک کرد و، تیشکی خسته سه‌ر هه‌نگاوی په‌یامبه‌رانی ئاشتی و ووتی: ئه‌گه‌ر هه‌تا ئه‌رێنیش نزیکی گرووپه‌کانی ئاشتی ببنه‌وه، په‌که‌که له چیا دانابه‌زێ. کۆمه‌ڵه هۆکارێک که په‌که‌که‌ی ده‌رخسته سه‌ر چیاکان له ئا‌رادان. که‌س به که‌یفی خۆی نه‌چووه بۆ چیا. هه‌تا هۆکاری چوونی سه‌ر چیاکان هه‌بن، درێه‌ژه‌دان به هه‌بوون له سه‌ر چیاش به‌رده‌وام ده‌بێ.
جێگری سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که جه‌میل بایک، له لێدوانه‌که‌یدا حکوومه‌تی ئاکاپه‌ی ڕه‌خنه کرد و ووتی: ئاکه‌په بۆ چاره‌سه‌ریی له دڵه‌وه نییه و، هه‌وڵ ده‌دات کات قازانج بکات. ئه‌گه‌ر ئاکه‌په له دڵه‌وه بووبا، ئه‌وا به ڕاوه‌ستاندنی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان وه‌ڵامی بڕیاری بێچالاکیی سه‌ربازیی ئێمه‌ی ده‌دایه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌کرد، به پێچه‌وانه‌وه، له گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی، ئۆپه‌راسیۆنی سیاسیشی ده‌ستپێکردن و، سه‌دان به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ته‌په و منداڵی کوردی خسته زیندان.
بایک وه‌بیری هێنایه‌وه که ده‌وڵه‌تی تورک چاره‌سه‌ریه‌کی بێ کوردی ده‌وێ و ووتی: به‌ڵام شتێکی ئاوا ناشێ. تورکیه به بێ کوردان نه ده‌توانێ پرسی کورد چاره‌سه‌ر بکا و، نه ده‌توانێ دێموکراتیکیش بێ.
جێگری سه‌رۆکی کۆنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که جه‌میل بایک جارێکی تر ووشیاریی دا که، به هه‌وڵدانی یه‌کلایه‌نه ئاشتی و، به‌ڕێوه‌به‌رنی پرۆسه‌ی ئاشتی نابێ و، له پێناو پێشخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی، بانگی به‌رپرسیارێتیی له کاربه‌ده‌ستانی تورک کرد.
+0+0+0+0+00+
PEYAMBERAN AŞT - DAXWAZ
Daxwaziyekan Tevger Azadiyan le 9 xal da bo
ray gişt rageyand
په‌یامبه‌رانی ئاشتی به‌ر له‌وه‌ی له سنوور تێپه‌ڕن، دوێنێ ئێواره له ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل لێدوانێکی چاپه‌مه‌نییان ڕاگه‌یاند. ووته‌بێژی په‌یامبه‌ران ئامانجی هه‌نگاوی خۆیانی ئاشکرا کرد‌و داخوازیه‌کانی خوێان له 9 خاڵدا بو ڕای گشتی ئاشکراکرد.
دوێنێ خاڵی سنووریی خاپوور به ته‌واوه‌تی گیرابوو و، دوای گه‌یشتنی په‌یامبه‌رانی ئاشتی به خاڵی کۆنترۆڵی، لێپرسیه‌نه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. به‌و مه‌به‌سته 5 دۆزگه‌ری سه‌ر به ده‌وڵه‌ت و دادوه‌رێک گه‌یشتنه خاپوور و، لێکۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێکرد.
ئه‌مه‌و 45 پارێزه‌ر که له ئامه‌د، شرنه‌خ و وانه‌وه بۆ پێشوازی له په‌یامبه‌رانی ئاشتی هاتبوون، خاڵی سنورییان تێپه‌ڕکرد.
پێش ده‌ربازکردنی خاڵی سنووری خاپور ، ووته‌بێژی گرووپی قه‌ندیل مه‌همه‌ت شه‌ریف گه‌نچداغ به لێدوانێکی چاپه‌مه‌نیی داخوازیه‌کانی په‌یامبه‌رانی ئاشتی بۆ ڕای گشتی ڕاگه‌یاند که به‌و شێوه‌یه‌ن:
- ده‌بێ نه‌خشه‌ی ڕێی ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، که بۆ ئاشتی و چاره‌سه‌رییه‌کی دێموکراتیک ئاماده‌ی کردووه، بۆ مخاتبانی په‌یوه‌ندیدار و ڕای گشتی ڕاگه‌یه‌ندرێ.
- ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازی و سیاسیه‌کان کۆتای‌یان پێ بێ. بۆ کردنه‌وه‌ی ڕێگا له به‌رده‌م چاره‌سه‌ریی دێموکراتیک و، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌رییه ببێته چاره‌سه‌یی ڕاست بۆ تورکیه، له چوارچێوه‌ی دێموکراتیزه‌کردندا، ئیراده‌ی ئازادی گه‌لی کورد به بنه‌ما بگیرێ و، پرۆسه‌ی دیدار و دیالۆگ ده‌ست پێ‌بکات.
- وه‌کوو پارچه‌یه‌ک له نه‌ته‌وه‌ی دێموکراتیک له تورکیه، ئێمه ده‌مانه‌وێ ناسنامه‌ی کورد له ده‌ستووری بنچینه‌ییدا مسۆگه‌ر بکرێ، ڕێ له به‌ر ده‌م ژیانی یه‌کێتیی ئازاد و یه‌کسان بکرێته‌وه.
- ئێمه ده‌مانه‌وێ زمانی دایکیمان زمانی کوردی، له هه‌ر شوێنێک به شێوه‌یه‌کی ئازاد به‌کار بێنین، فێر بین، په‌ره پێبده‌ین و، به نرخ و به‌ها مێژوویی و چاندیه‌کانه‌وه له سه‌ر جوغرافیای خۆمان، به زمانی خۆمان ژیان بکه‌ین
- ئێمه ده‌مانه‌وێ ناوی کوردی له منداڵه‌کانمان بنێین و، ئه‌وان به زمانی کوردی په‌روه‌رده گه‌وره بکه‌ین.
- ئێمه داوا ده‌که‌ین وه‌کوو گه‌ل، مێژوو، چاند، هونه‌ر و وێژه‌ی خۆمان به شێوه‌یه‌کی ئازاد بژین و، ئه‌و به‌هایانه پێشبخه‌ین و بیانپارێزین.
- ده‌مانه‌وێ به ناسنامه‌ی خۆمان، ڕێکخراوی دێموکراتیک و کۆمه‌ڵایه‌تی په‌ره پێبده‌ین، سیاسه‌تی دێموکراتیک به‌ڕێوه ببه‌ین و ئازادانه بیروبۆچوونی خۆمان ده‌رببڕین.
- ئێمه ده‌مانه‌وێ له گوند، ناوچه و شاره‌کانی کوردستان، دوور له گوشاره‌کانی تیمه تایبه‌ته‌کان، به‌کرێگیراو و پۆلیس، له ناو ئاسایش و ئارامیدا بژین.
- بۆ دێموکراتیزه‌بوونی تورکیه، داوای ئاماده‌کردنی ده‌ستورێکی بنچینه‌یی دێموکراتیک و مه‌ده‌نی ده‌که‌ین.
+0+0+0+0+0+0+
PEYAMBERAN AŞIT
Derwazey Xabr rojk mjy tperand
دوێنی له ده‌روازه‌ی خاپوور و ده‌رووبه‌ری،جوموجوڵێک له ئارادا بوو که هه‌تا ئێستا وێنه‌ی نه‌بووه.
سه‌دان هه‌زار که‌س بو پێشوازی په‌یامبه‌رانی ئاشتی له ده‌روازه‌ی خابوور له ده‌وری یه‌ک کۆ بوونه‌وه.
هاوکات کوردستانیان له سه‌رتاسه‌ری باکووری کوردستان، ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیرانی کوردستان و تورکیه‌ش به چالاکیی جۆراوجۆر پشتیوانی خۆیان بۆ په‌یامبه‌رانی ئاشتی ڕاگه‌یاند.
زیاتر له 40 پارێزه‌ر له شاره‌کانی"شه‌رنه‌خ"وان"و "ئامه د، نوێنه‌رانی پارتیه سیاسیه‌کان،نووسه‌ران،ڕوشنبیران و به گشتی سه‌رجه‌م ئاشتیخوازان بو پێشوازی په‌یامبه‌رانی ئاشتی له ده‌روازه‌ی "خابوور"ئاماده بوون.
به‌ڵێ ده‌روازی"خابوور"ڕوژێکی زور جیاوازی تێپه‌ڕاند.
ئیستاش ئیمه چاو لێ بکه‌ین له ده‌روازه‌ی "خابوور"چ ڕوویدا؟
ئه‌و شوێنه کیلومه‌ترێک له ده‌ره‌وه‌ی ده‌روازه‌ی"خابوور"ه و نزیک وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره.
ئێره بووه وێستگه‌ی کوردان بۆ ڕاگه‌یاندنی داخوازی ئاشتی..
ئه‌و باوه‌ڕیه‌ی که بو ئه‌و هه‌نگاوه نراوه ئه‌وه‌نده به‌هێز بوو که ئه‌و هه‌موو ڕێگان دابووه به‌رده‌م خوێان تا ده‌روازه‌ی"خابوور"
هه‌ندێک به ئوتومبێل و هه‌ندێک به پیاده.
هه‌ندێکیش که ده‌یانزانی چالاکیه که ماوه‌یه‌کی زور ده‌خایه‌نێت خوێان به‌و پێه ئاماده کردبوو.
سه‌ره‌ڕای گومانی چالاکوانان،به‌ڵام هیوا و خوشی له‌وێ حاکم بوو.
ئه‌و سه‌دان هه‌زار که‌سه له ماوه‌یه‌کی زور که‌مدا مه‌یدانه‌که‌یان پڕ کرد داخوازی ئاشتیان هێنایه زمان که ئه‌و دیمه‌نانه ئه‌و یه‌که پشتڕاست ده‌کاته‌وه.
چرکه به چرکه ڕووداوه‌کان چاودێری ده‌که‌ن.
کاتێک ئه‌و که‌سانه‌ی بریار بوو بچنه ده‌روازه‌ی "خابوور"خوێندرایه‌وه جوش وخرۆشی ئاماده‌بووان زیاتر بوو.
هه‌مووان ده‌م به پیکه‌نین بوون که‌ش وهه‌وای جه‌ژن به سه‌ر "خابوور"دا حاکم بوو.
چالاکوانان به دروشمه‌کان,پانکارته‌کان و جل به‌رگه‌کانیان ئه‌و په‌یامه‌یان ده‌دا که چون هه‌نگاوی دووا ڕۆژ بنرێت.
هێزه سه‌ربازیه‌کانیش له سه‌ر له به‌یانیه‌وه له ده ورو به‌ری سنوور و ده‌روازه‌ی"خابوور"جێگیر ببوون.
به‌ڵام له نه هێزه‌کانی پۆلیس نه‌یانتوانی پێش له ڕاگه‌یه‌ندنه نه‌ته‌وه‌یی و نێو نه‌ته‌وه‌یه‌کان بگرن.
چاپه‌مه‌نی ،نه‌ته‌وه‌یی و نێو نه‌ته‌ویی شاهێدی جوش وخرۆشی پێشوازی له په‌یامبه‌رانی ئاشتی بوون.
+0+00+0+0+0+0+
TEL. ERTUŞ BOZKURT
ROJNAMEWAN / BAKR
به پێی دوایین زانیاری و ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له باکووری کوردستانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، سه‌رجه‌م په‌یامبه‌رانی ئاشتی ئازاد کراون و، هاوڕێ له گه‌ڵ پارێزه‌ران، به‌ڕێوه‌به‌ران و نوێنه‌رانی ده‌ته‌په و ڕۆشنبیران، به کاروانێک به‌ره‌و پیری ده‌یان هه‌زار کوردستانیه‌وه چوون، که چاوه‌ڕوانی دیدار و په‌یامه‌کانیان بوون.
+0+0++++0+
PEYAMBERAN AŞT
Le ddark şikomend da geyştine baweş gel
دوای ئازادکردنی سه‌رجه‌م په‌یامبه‌رانی ئاشتی، په‌یامبه‌ران که پێکهاتوون له 34 گه‌ریلای کورد، په‌نابه‌ری که‌مپی مه‌خموور، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکانی ده‌ته‌په، ئه‌حمه‌د تورک و ئا‌مینه ئاینا، له دیدارێکی مێژوویی‌دا، له گه‌ڵ ده‌یان هه‌زار کوردستانی، که بۆ پێشوازی کردنیان له سه‌ر ڕێگه‌ی سلۆپی چاوه‌ڕوان بون، گه‌یشتنه یه‌ک.
به‌ڵێ ئێسته سه‌رنجتان ڕاده‌کێشینه سه‌ر دیمه‌نی ئه‌و دیداره و، پایه‌می کورته‌یه‌ک له په‌یامی ووته‌بێژی په‌یامبه‌رانی قه‌ندیل.
PEYAMBERAN AŞIT
Le Setnbul, Edene, zmr Mrsn alak berwe
کاروانی په‌یامبه‌رانی ئاشتی له شاره گه‌وره‌کانی تورکیه‌ش به هه‌مان جۆش وخرۆش پێشوازیان لێ‌کرا.
به هه‌زاران که‌س له ،سته‌نبول،ئه‌ده‌نه،ئێزمیر و مێرسین بو سڵاو کردن له په‌یامبه‌رانی ئاشتی له ده‌وری یه‌ک کۆ بوونه‌وه.
له ،سته‌نبول،بۆ سڵاو کردن له په‌یامبه‌رانی ئاشتی رێپێوانێک به‌ڕێوه چوو.
به هه‌زاران که‌س له ناوچه‌ی،ته‌قسیم،به‌ره‌و ،مه‌یدانی،ئیستیقلال ده‌ستیان به ڕێپێوان کرد.
هیزه‌کانی پۆلیس خواستیان ڕێ له چالاکیه‌که بگرن, به‌ڵام له ئه‌نجامی ناوبژیوانی په‌رله‌مانتارانی،ده‌ته‌په،رێ له پێش چالاکیه‌که کرایه‌وه.
گه‌ل له ڕێپێوانه‌که‌دا داوای کرد که چوونی په‌یامبه‌رانی ئاشتی بۆ تورکیه به باشی هه‌ڵبسه‌نگێندرێت.
په‌رله‌مانتاری ده‌ته‌په،ی دێرسیم"شه‌رافه‌تین هالیس" دووای ڕێپێوانه‌که له لێدوانێکدا رایگه‌یاند:هه‌تا هاتنه دی ئاشتی درێژه به تێکوشانی خۆیان ده‌ده‌ن.
له ئه‌ده‌نه‌ش، به‌هه‌زارن که‌س له ده‌وری یه‌ک کۆ بوونه‌وه و به هه‌ڵگرتنی پانکارت که له سه‌ری نووسرابوو"سڵاو له په‌یامبه‌رانی ئاشتی ده‌که‌ین"ده‌ستیان کرد به ڕێپێوان.
جه‌ماوه‌ر تا به‌ر ده‌م باره‌گای"ده‌ته‌په"ی ناوچه ڕێیان پێواو ڕێگای هاتووچۆیان گرت.
له لێدوانه‌کانی چالاکیه‌که‌دا داوا له به‌رێوه‌به‌رانی تورکیه کرا که به شێوه‌یه‌کی ڕاست له په‌یامبه‌رانی ئاشتی نزیک ببنه‌وه.
له "مێرسین"یش بۆ پێشوازی کردن له په‌یامبه‌رانی ئاشتی له دوێنێ ئێواره‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ گوڤه‌ند به‌ڕێوه چوو.ئاماده‌کارانی گوڤه‌نده‌که ڕایانگه‌یاند که ئه‌وان به پێی رووداوه‌کان چالاکی به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
له"ئێزمیر"یش ڕیکخستنی"ده‌ته‌په"ی شاره‌که و ڕێکخستنه‌کانی کومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ پێشوازی کردن له په‌یامبه‌رانی ئاشتی،کوبوونه‌وه‌یه‌کی چاپه‌مه‌نیان به‌ڕیوه برد.
P090+0+0+0+0+0++
EHMED TURK - LDWAN
PKK dsan hengaw yekem bo aşt na
له "سلۆپی"ڕاگه‌یه‌ندنه‌کان به مه‌راقه‌وه چاوه‌ڕوانی لێدوانی هاسه‌رۆکی"ده‌ته‌په"ئه‌حمه‌د تورک بوون.
تورک"سه‌ر له به‌یانی له به‌رده‌م ڕاگه‌یه‌ندنه‌کان ئاماده بوو و لێدوانێکی ڕاگه‌یاند.
تورک"له ده‌ستپێکدا هۆشیاریدا و ڕایگه‌یاند:تێگه‌یشتنی وا که ئێوه ته‌سلیم ببن و ته‌سلیم ده‌کرێن نابێته چاره‌سه‌ری.
لێدوانی چاپه‌مه‌نی له لایه‌ن"ئه‌حمه‌د تورک،ئا‌مینه ئاینا و ئه‌ندامی گرووپی ئاشتی دووه‌م"ئایگول بیداڤ"به‌ڕێوه چوو.
له کاتی لێدوانه‌کاندا پارله‌مانتارانی"ده‌ته‌په"شاره‌دار و ژماره‌یه‌کی زور پارێزه‌ر و نوینه‌ری ڕێکسختنه‌کانی کومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئاماده بوون.
"ئه‌حمه‌د تورک"به بیری هێنایه‌وه،حوکوومه‌ت ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری هه‌ندیک لایه‌نی نه‌ژادپه‌ره‌ست و هه‌ر بوێه ده‌بێته خاوه‌ن هه‌وڵێستێکی دژبه‌ر و ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌تووانێت پێڤاژۆه‌که بگه‌ێنێته به‌ر به‌ست.
تورک هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که مه‌نتیقی حوکوومه‌ت سیاسه‌تی دیموکراتیک بن به‌ست ده‌کات.
ئه‌حمه‌د تورک دواتر باسی چوونی په‌یامبه‌رانی ئاشتی کرد و وتی: به‌ڕێز ئوجه‌لان جارێکی‌تر ده‌رگای له پێش ئاشتی کرده‌وه و بو ئه‌و یه‌که پێشه‌نگایه‌تی کرد.
تورک له قسه‌کانیدا ده‌ستنیشانی کرد،که "په‌که‌که"دیسان هه‌نگاوی یه‌که‌می ناوه و له‌و چووارچێوه‌یه‌دا داوای کرد که ده‌وڵه‌تی تورک ئوپه‌راسیونه‌کانی ڕاوه‌ستێنێت.
تورک ده‌ستخوشی له ڕوشنبیران،هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران کردکه‌ئه‌وانیان به ته‌نیا نه‌هێشتووه.
تورک به تایبه‌ت ده‌ستنیشانی کرد،که‌په‌یامبه‌رانی ئاشتی بو ئه‌وه‌ی که له یاسای ژماره 221 ی تورکیه که‌ڵک وه‌رگرن نه‌چوونه‌ته‌وه بۆ تورکیه و هۆشداریه‌کی وه‌های دا:
پێویسته کار به ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورک به مه‌نتیقی قه‌واره پارێزی که ئه‌و گرووپانه‌ی ئاشتی هاتوون و ته‌سلیم ده‌بن،نزیک نه‌بنه‌وه. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری ده‌خوازرێت،پێویسته ئه‌و سزا گرانه‌ی له ساڵی 1999 بو گرووپی ئاشتی سه‌پێندرابوون له پێش چاو بگیردرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی گرووپی ئاشتی ده‌ستبه‌سه‌ر بکرێن ئه‌وکاته ئه‌و پێڤاژۆیه ڕاده‌وه‌ستێ و گه‌لی ئێمه ئه‌و یه‌که په‌سه‌ند ناکات.
ئه‌ندامی گرووپی ئاشتی ئایگول بیداڤ "ساڵی 1999 داوای له حکوومه‌ت کرد ئه‌و هه‌نگاوه مێژووییه باش هه‌ڵبسه‌نگێنێت.
+0+0+0+0+0+0+
PEYAMBERAN AŞT
Piştwan 2 part rojhelat le Peyamberan Aşt
http://komalaorg.org/Direje_K.aspx?Cor=Kurdistani&Jimare=204
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ،ره‌وتی یه‌کگرتنه‌وه, و پارتــی سوسیال دیموکراتی کوردستان به ده‌ر کردنی لێدوانێک پشتیوانی خۆیان بۆ بریاره‌که‌ی که‌جه‌که و ڕه‌وانه کردنه‌وه‌ی په‌یامبه‌رانی ئاشتی راگه‌یاند.
له لێدوانه‌که‌دا هاتووه: پاش پێشنیاره‌که‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، کۆماجڤاکێن کوردستانKCK , بڕیاریدا گرووپی ئاشتی بۆ تورکیا بنێرێت تا کورد هه‌نگاوێکی دیکه‌ی پراکتیک رووه‌و ڕێبازی چاره‌سه‌ری دیموکراتیانه‌ی کێشه‌که‌ی بنێت.
هه‌ر بۆیه ئێمه‌یش پشتیوانی خۆمان بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد له تورکیا ده‌رده‌بڕین و به‌و شێوه‌یه پشتگیری گرووپی ئاشتی ده‌که‌ین و داوا له تورکیا ده‌که‌ین واز له ساخته‌کاریی بهێنێت و بێته سه‌ر کورسی دانووساندن، هه‌روه‌ها داواکارین ده‌ست له بۆمبارانکردنی کوردستان هه‌ڵبگرێت و چیتر ده‌ست وه‌رنه‌داته‌کاروباری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ نموونه شاره‌کانی که‌رکوک و
موسڵ.
++0+0+0+0+0+
EHMED TURK - LDWAN
PKK dsan hengaw yekem bo aşt na
له "سلۆپی"ڕاگه‌یه‌ندنه‌کان به مه‌راقه‌وه چاوه‌ڕوانی لێدوانی هاسه‌رۆکی"ده‌ته‌په"ئه‌حمه‌د تورک بوون.
تورک"سه‌ر له به‌یانی له به‌رده‌م ڕاگه‌یه‌ندنه‌کان ئاماده بوو و لێدوانێکی ڕاگه‌یاند.
تورک"له ده‌ستپێکدا هۆشیاریدا و ڕایگه‌یاند:تێگه‌یشتنی وا که ئێوه ته‌سلیم ببن و ته‌سلیم ده‌کرێن نابێته چاره‌سه‌ری.
لێدوانی چاپه‌مه‌نی له لایه‌ن"ئه‌حمه‌د تورک،ئا‌مینه ئاینا و ئه‌ندامی گرووپی ئاشتی دووه‌م"ئایگول بیداڤ"به‌ڕێوه چوو.
له کاتی لێدوانه‌کاندا پارله‌مانتارانی"ده‌ته‌په"شاره‌دار و ژماره‌یه‌کی زور پارێزه‌ر و نوینه‌ری ڕێکسختنه‌کانی کومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئاماده بوون.
"ئه‌حمه‌د تورک"به بیری هێنایه‌وه،حوکوومه‌ت ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری هه‌ندیک لایه‌نی نه‌ژادپه‌ره‌ست و هه‌ر بوێه ده‌بێته خاوه‌ن هه‌وڵێستێکی دژبه‌ر و ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌تووانێت پێڤاژۆه‌که بگه‌ێنێته به‌ر به‌ست.
تورک هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که مه‌نتیقی حوکوومه‌ت سیاسه‌تی دیموکراتیک بن به‌ست ده‌کات.
ئه‌حمه‌د تورک دواتر باسی چوونی په‌یامبه‌رانی ئاشتی کرد و وتی: به‌ڕێز ئوجه‌لان جارێکی‌تر ده‌رگای له پێش ئاشتی کرده‌وه و بو ئه‌و یه‌که پێشه‌نگایه‌تی کرد.
تورک له قسه‌کانیدا ده‌ستنیشانی کرد،که "په‌که‌که"دیسان هه‌نگاوی یه‌که‌می ناوه و له‌و چووارچێوه‌یه‌دا داوای کرد که ده‌وڵه‌تی تورک ئوپه‌راسیونه‌کانی ڕاوه‌ستێنێت.
تورک ده‌ستخوشی له ڕوشنبیران،هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران کردکه‌ئه‌وانیان به ته‌نیا نه‌هێشتووه.
تورک به تایبه‌ت ده‌ستنیشانی کرد،که‌په‌یامبه‌رانی ئاشتی بو ئه‌وه‌ی که له یاسای ژماره 221 ی تورکیه که‌ڵک وه‌رگرن نه‌چوونه‌ته‌وه بۆ تورکیه و هۆشداریه‌کی وه‌های دا:
پێویسته کار به ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورک به مه‌نتیقی قه‌واره پارێزی که ئه‌و گرووپانه‌ی ئاشتی هاتوون و ته‌سلیم ده‌بن،نزیک نه‌بنه‌وه. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری ده‌خوازرێت،پێویسته ئه‌و سزا گرانه‌ی له ساڵی 1999 بو گرووپی ئاشتی سه‌پێندرابوون له پێش چاو بگیردرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی گرووپی ئاشتی ده‌ستبه‌سه‌ر بکرێن ئه‌وکاته ئه‌و پێڤاژۆیه ڕاده‌وه‌ستێ و گه‌لی ئێمه ئه‌و یه‌که په‌سه‌ند ناکات.
ئه‌ندامی گرووپی ئاشتی ئایگول بیداڤ "ساڵی 1999 داوای له حکوومه‌ت کرد ئه‌و هه‌نگاوه مێژووییه باش هه‌ڵبسه‌نگێنێت.
+090+++0+0+0+0+
PEYAMBERAN AŞT
Piştwan 2 part rojhelat le Peyamberan Aşt
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ،ره‌وتی یه‌کگرتنه‌وه, و پارتــی سوسیال دیموکراتی کوردستان به ده‌ر کردنی لێدوانێک پشتیوانی خۆیان بۆ بریاره‌که‌ی که‌جه‌که و ڕه‌وانه کردنه‌وه‌ی په‌یامبه‌رانی ئاشتی راگه‌یاند.
له لێدوانه‌که‌دا هاتووه: پاش پێشنیاره‌که‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، کۆماجڤاکێن کوردستانKCK , بڕیاریدا گرووپی ئاشتی بۆ تورکیا بنێرێت تا کورد هه‌نگاوێکی دیکه‌ی پراکتیک رووه‌و ڕێبازی چاره‌سه‌ری دیموکراتیانه‌ی کێشه‌که‌ی بنێت.
هه‌ر بۆیه ئێمه‌یش پشتیوانی خۆمان بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد له تورکیا ده‌رده‌بڕین و به‌و شێوه‌یه پشتگیری گرووپی ئاشتی ده‌که‌ین و داوا له تورکیا ده‌که‌ین واز له ساخته‌کاریی بهێنێت و بێته سه‌ر کورسی دانووساندن، هه‌روه‌ها داواکارین ده‌ست له بۆمبارانکردنی کوردستان هه‌ڵبگرێت و چیتر ده‌ست وه‌رنه‌داته‌کاروباری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ نموونه شاره‌کانی که‌رکوک و
موسڵ.
++0+0+0+0+0+0+0+
PEYAMBERAN AŞT
Dengdanewe le rageyandinekan chan da
ناردنی په‌یامبه‌رانی ئاشتی له چاپه‌مه‌نی جیهاندا ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو.
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ و ڕوژنامه گرنگه‌کانی جیهان گرنگیان دایه،ناردنی په‌یامبه‌رانی ئاشتی.
ئاژانسی هه‌واڵنێری"ڕویترز"ناردنی په‌یامبه‌رانی ئاشتی له ژێر ناوی یارمه‌تی "په‌که‌که"بو ئاشتی بڵاو کرده‌وه.
"ڕویترز" ڕایگه‌یاند که په‌یامبه‌رانی ئاشتی له لایه‌ن جه‌ماوه‌ریکی زوره‌وه پێشوازیان لێکراوه.
ڕوژنامه‌ی"فایناشنال تایمز"یش ناردنی په‌یامبه‌رانی ئاشتی،به ده‌ستپێکێک بو هاندانی هه‌وڵدانه‌کانی حکوومه‌ت بو چاره‌سه‌ری ناودێر کردووه.
به‌ڵام"فایناشنال تایمز" به بێری هیناوه‌ته‌وه که حکوومه‌تی "ئاکه‌په"هه‌نگاوێکی به‌رچاوی نه‌ناوه.
"بی بی سی"ش ناردنی په‌یامبه‌رانی ئاشتی،به هه‌وڵدانی "په‌که‌که"بو تاقیکردنه‌وه‌ی تورکیه به ناو کرد.
"بی بی سی"ڕایگه‌یاندووه:کوردانی جودا خواز بو تاقیکردنه‌وه‌ی به‌ڵینه‌کانی حکوومه‌ت هه‌نگاویکی سیمبۆلیکیان هاویشت.
ڕوژنامه‌ی"واڵ ستریت ژوورنال"ناردنی په‌یامبه‌رانی ئاشتی به شرۆڤه‌ی"گرووپێکی"په‌که‌که"یی بۆ به‌هێز کردنی بناغه‌ی چاره‌سه‌ری دیموکراتی گه‌ڕانه‌وه ڕاگه‌یاندووه.
ڕوژ وڵات له وه‌ڵامی"واڵ ستریت ژوورنال" وتوویه که ئه‌وان لایه‌نگری ئاشتین و به یه‌کجاری نیه‌تی خوێان نیشانداوه و داوای هاوکاری له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ن.
ڕادیۆی ده‌نگی ئامریکا،ناردنی په‌یامبه‌رانی ئاشتی وه‌ک هه‌نگاویک سیمبۆلیک نرخاند و ڕایگه‌یاند:ناردنی په‌یامبه‌رانی ئاشتی،بۆ شه‌ڕ وپێکدادانی 26 ساڵه له نێوان تورکیه و "په‌که‌که"هه‌نگاوێکی گرنگه.
ئاسۆشیه‌تێدپرێس" له ناردنی په‌یامبه‌رانی ئاشتی گرنگی دایه وته‌کانی ئه‌ندامی کونسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری"که‌جه‌که"بۆزان ته‌کین"که وتبووی: ئێمه هیوادارین که ئه‌مه ببێته ده‌ستپێکێک بو چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد به ڕیکاری گۆفتۆگۆ.ئێمه به ناردنی په‌یامبه‌رانی ئاشتی،جارێکی‌تر په‌یمانی ئێمه ئاشتیمان ده‌وێت گه‌یانده جیهان.پێویسته تورکیه هه‌مان شت بکات و بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌رێکی بنچینه‌یی بدۆزێته‌وه.
+0+0++0++0+
HPG - LDWAN
Nasnamey gerlayek rageyand
NAW: MUHAMMED HAMUD
NASNAW: FERHAT SLVAN
LEDAYIKBN: 1984/EFRN
له‌م ڕوژانه‌دا که هه‌وڵه‌کانی ئاشتی زیادی کردووه،ده‌وڵه‌تی تورک پێداگری ده‌کات له ئه‌نجام دانی ئۆ‌په‌راسیون و کوشتنی مرۆڤه‌کان.
هه‌په‌گه رایگه‌یاند که له ئه‌نجامی ئوپه‌راسیونی هه‌رێمه‌کانی ،جودی،گه‌ریلایه‌ک به ناوی،محه‌مه‌د حه‌موودی،گیانی خوی له ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ هه‌روه‌ها فڕۆکه شه‌رکه‌ره‌کانی تورک بو ماوه‌ی 2 کاتژمێر له سه‌ر هه‌ریمه‌کانی،قه‌ندیل،خنێره و خوارکوک ،به نزمی فڕیون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه،له لێدوانیکدا ڕایگه‌یاند له 17 ئوکتوبر له هه‌ریمی چیای ،جوودی،ئوپه‌راسیون به‌ڕێوه چوو.
به پیی لێدوانه‌که به هۆی ئه‌و ئوپه‌راسیونه پێکدادان هاتووته ئاراوه و گه‌ریلایه‌کی هه‌په‌گه به ناوی،محه‌مه‌د حه‌موودی،به ناوی کۆد،فه‌رهات سیلڤان که له ساڵی 1984 له باژێری باشووری ڕوژئاوای کوردستان،عه‌فرین،له دایک ببوو،ژیانی خوی له ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه سه‌ر فه‌رماندرای هه‌په‌گه په‌یامێکی راگه‌یاند،که تێدا هاتووه،
ئێمه له که‌سایه‌تی هه‌ڤاڵ،فه‌رهاد،دا جارێکی‌تر په‌یمان ده‌ده‌ین که ئێمه تێکوشانی پاراستنی ره‌وای خومان به‌هێزتر ده‌که‌ین.
و هه‌تا ئازادی ڕێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لی کورد به‌رده‌وام بین له خه‌بات و تێکوشان.
له لایه‌کیتر هێرشه‌کانی ئه‌رته‌شی توک له دژی باشووری کوردستان به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌رته‌شی تورک بو ماوه‌ی 2 کاتژمیر به سه‌ر هه‌رێمه‌کانی،قه‌ندیل،خنێره،و خوارکوکدا به نزمی فڕیون.
+00+0++0+0++
PARS - GUŞAR SER KURDAN
Pols Feranse, hriş kirde ser
Nawend and AHMET KAYA
له‌م کاتا‌نه‌دا که بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد په‌یامبه‌رانی ئاشتی ره‌وانه‌ی تورکیه کران، حکوومه‌تی فه‌رانسه گوشاره‌کانی له سه‌ر کوردان زیاتر ده‌کات،پۆلیسی فه‌رانسه ئه‌مڕۆ سه‌ر له به‌یانی هێڕشی کرده سه‌ر سازیه کوردیه‌کان و چه‌ندین که‌سی ده‌ستبه‌سه‌رکرد.
له"پاریس"پایته‌ختی"فه‌رانسه"ئه‌مڕو سه‌ر له به‌یانی پۆلیس ده‌ستی گرت به سه‌ر ماڵی سه‌رۆکی کومه‌ڵی کوردی"محه‌مه‌د ئۆلکه‌ر"و سه‌روکی ناوه‌ندی هونه‌ری"ئه‌حمه‌د کایا"جه‌لیل ئاکدوغان"و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کومه‌ڵه‌ی کوردیان ده‌ست به‌سه‌ر کرد.
هێزه‌کانی پۆلیس ئه‌مڕۆ کاتژمێر 8 و نیو هێرشیان کرده سه‌ر ناوه‌ندی چاندی کورد و ده‌ستیان کرد به پشکنین.
تا ئێستا هۆکاری ئه‌و هێرشه‌ی هێزه‌کانی فه‌رانسه نه‌زانراوه.
پۆلیسی فه‌رانسه له مانگی مارسی ڕابردوودا له سه‌رانسه‌ری فه‌رانسه به گشتی 32 دوکاندار و سیاسه‌تمه‌داری کوردی ده‌ستبه‌سه‌ر کرد که حوکم سه‌پێندرا به سه‌ر 14 له‌و گیراوانه.
SEQIZ - OPERASYON
Operasyon hzekan rijm le Seqiz
به گوێره‌ی هه‌واڵنێری"فارس"نیوز سه‌ر به سپای پاسداران،به‌م زووانه ئوپه‌راسیونێک له هه‌رێمه‌کانی"سه‌قز"له ڕوژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵنێریه،له‌و ئوپه‌راسیونه سه‌ربازیه 7 گوردانی سه‌ربازی به‌شداری ده‌که‌ن. له لایه‌کیتر و به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی"سه‌قز"دوێنێ له پارکی شاری،ئه‌و شاره له نێوان جه‌وانان و هێزه‌کانی ڕژیمدا پێکدادان هاتووه‌ته ئاراوه.
به‌و پێیه هیزه‌کانی ڕژیم چوونه‌ته پارکی شار و له دووای پشکنینی ئه‌و پارکه به نیاز بوون که چه‌ندین جه‌وانی کچ و کۆڕ ده‌ستبه‌سه‌ر بکه‌ن که ئه‌و یه‌که رووبه‌رووی دژ کرده‌وه‌ی جه‌وانان بووه و له ئه‌نجامدا پێکدادان له نێوان جه‌وانان و هێزه‌کانی ڕژیم هاتبووه ئاراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست