ئەبوبەكرى كاروانی ئەندامی مەكتبی سیاسی یەكگرتوو لە(سپێدە)وە چی دەووت
Friday, 06/07/2012, 12:00
زۆرجار دەستم ناوەستێ و كۆنترۆڵى ڕیسیڤەرى سەتەلایتەكەم بەدەستەوە دەگرم و كەناڵ لەسەر كەناڵ دەگۆڕم.ئەگەر شتێك بەدڵی خۆم بێت سەیری دەكەم ،بەڵام ئەم جارە شتێك بەدڵی خۆم نەبوو سەیرم كرد...ّ
هەینی ئەمڕۆ ئایەتولڵا یەكشەوە نئەبوبەكر كاروانیم دی و گوێم بۆگرت ..ووتم ئەم سیاسەت مەدارە كە وا كەوتوەتە (مەدرای)خۆی بزانم چی ئەڵێت!!!
بزانم لەگەڵ ئەو زەمانەى كە تێی كەوتبوو ئاسمان و ڕێسمانە ،هەروا دەرچوو كە پێشبینیم كردبوو چونكە پێشتریش ئەندامی تریان هەبوو هەوا بۆخۆیانی ئەتاشی..
ماوەیەكە ،ڕێك دوای زات شكاندنیان لەلایەن بزوتنەوەى گۆڕانەوە ،بەتایبەت دوای كۆتایی هاتنی كۆنگرەكەیانەوە، یەكگرتوو بەتایبەت ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیان ،ستراتیژی سیاسەتیان بۆچەند شتێك چڕكردۆتەوە ..یەكێك لەوانە ئەوەیە لەكۆڕو (تازیە)و سەرتەلەفزیۆنەكانیانەوە هەلیان بۆ بڕەخسێنرێت و بەشان و باڵی خۆیان دا بڵنەوە هەڵبەت پێشوەخت قەول و ئەقاویل و حەدیسیان بۆ ئامەدەكراوە كە ئەگەر سبەینێ كەسێك ڕەخنەی لێ گرتن بەرپەرچیان بەنەوە..
بۆنمونە لەڕابردودا و ئەوەى بەخەیاڵیان دا هاتوەو خۆزگەیان بۆخواستووە و بەموستە حیلیان زانیبێت ئێستە بڵێن ئەوەمان كردووەو ئێمە وابووین ئەوان بەزۆر دەیانەوێت مێژوو بۆخۆیان بنوسنەوە..ئەوەش لای خوا درۆیان نەكردووە و ڕاست ئەكەن چونكە لەخەیاڵیاندا ووتوویانە ئێستە وابووینایەو وامان بكردایە هەروەك چۆن هەموو كەسێك ڕۆژی واهەبوو بەخەیاڵ دەبوون بە سوپەرمان و ڕامبۆو قەت نەدەمردین و هەموو چەوساوەكانمان ڕزگار دەكردوو ناعەدالەتیمان نەدەهێشت و گەندەڵیمان ساف و یەكلادەكردەوە،كەلەو خەیاڵەش دەهاتینە دەرەوە خۆمان بەكردە بەشێك بووین لە گەندەڵی بەڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ .
ئەمانیش هەرچى ئەوكاتە ئاهو خەیاڵیان بۆچووە ئێستە دەڵێن وابووین.!!
بەكر كاروانی دەڵێت لەدووی ناوەندی كتێبێكم نوسیوە بەڵام بەداخەوە نەمتوانی نازانم چى!! شیعرم دەنوسی بەڵام بەداخەوە شیعرەكانم نازانم چى!!ماركسیزم بووم ،ڕادیكالێكی نەتەوەیی بووم و ڕۆشنبیربووم و كورد پەروەرێكی سەرسەخت بووم..كەچی لەزانستی دەرونناسیدا پێچەوانەكەى ڕاسستە،ئەوەتا فەیلەسوفی دەرونزانی گەورەى فەرەنسا(پیاژە)وامان پێ ناڵًێت ......
ئەبوبەكر كاروانی دەڵێت 70كتێب و بڵاوكراوەى ماركسیزمى لەكتێبخانەكەیدابوون !!لەساڵەكانی هەشتای ژێردەسەڵاتی بەعس كە هیچ كەس نەیدەوێرا تەنیا یەك نوسراو بەشارەوەیی لەماڵەكەیدا بێت! بەتواوی مانا كەسێكی نەتەوەیی ڕادیكال بووە .
هەمووان دەزانن لەوساڵانەدا كە ئەو باسی دەكات كۆمەڵگەی كوردی كرابوو بەدوو بەشەوە یەكەمیان وەكو ئەوەى كاروانی دەڵێت ماركسیزمو چەپ و نەتەوەپەرست بوون ،كە هەموو ئەوانە لەناوخۆو لەشاخ خەریكی خەبات بوون دژى ڕژێمی بەعس یان دەستی بەكڵاوی خۆیەوە گرتبوو كڵاوی جاشایەتی خیانەت كردن و وورگ لەوەڕادنی كرابویە سەر.
بابڵێین بەكر پاساو بۆئەمە بێنێتەوە بڵێت هیزرى چەپم گۆڕاو بومە ئیسلامیەك چونكە هەروەك خۆى ئاماژەى پێ دا و وا قسەى دەكرد كە دواى ساڵی 1987 سەدان كەسیان لێ گیراوە.من ئەو درۆیەش بۆ بەكر ئاغا ڕاست دەكەمەوەو دەڵێم لەمساڵەدا و لە 1986وە بزوتنەوەی چەكدارى ئیسلامی سەرى هەڵداو ئەو سەدان كەسە لەوان نەگیرا بەڵكو ئەوانە لایەنگرى بزوتنەوەى چەكدارى ئیسلامی بوون كە ئەو كاتە ڕژێمی بەعس هەستی دەكرد ئەم بزوتنەوە مادام ووڵاتێكی وەكو ئێران لەپشتیانە ئەوە گەورەترین مەترسی دەبن بۆ سەر دەسەڵات چونكە لەخواروى عیراقیش چەكداری ئیسلامی شیعەمەزەب هەبوون لێرەش سونیەكان بەهاوكاری ئێران دروست بن ئەوە ،واوەیلایە..
ئەوەش بەو برادەرە دەڵێم كە ئەو كاتە خەڵكانێك هەبوون نوێژوڕۆژویان دەكردوو پێیان دەووترأ(ووشك).حكومەت و ڕژێمی بەعس بەباشی دەیزانی هەن و سودێكی باشیان بۆ دەسەڵات هەبوو كە ئەوەش هێنانە ناوەوەی ئەو مۆدیلە بۆكوردستان لەوكاتەدا دیاریەكی بەنرخ بوو بۆ ڕژێمی بەعس (هەرچەن تاك وترایان هەبوو ئیدعای ئەوە ئەكەن لە60كانەوە هەبوون) كەلەلایەن ووڵاتانی خەلیجیەوە بۆدژایەتی كردنی تەوژمی بەهێزی ماركسیزمی و نەتەوە پەرستی گەلی كورد.
بەڵێ ئەوانە سودێكی باشیان بۆ دەسەڵاتدارانی ڕژێم هەبوو چونكە لەلایەك بەردەوام لەژێرەوە دژایەتی ماركسیەكانی ناوشارەكانیان دەكرد لەلایەكی دیكەوە بزوتنەوەى چەكدارى ئیسلامیان دەخستە ژێر پرسیارو FACE TO FACE
تاوانباریان دەكردن كە دروستكراوى دەستی ئێرانن .كە ئەمجۆرە مۆدیلەی بەكر كاروانی دروستكراوى خەلیج بوو ،من لێرەدا سعودیەى لێ بێبەرى ئەكەم چونكە ئەوكاتە سعودیە ئەم مۆدیلە ى كە ئێستە پێی دەڵێن یەكگرتووو ،بەدڵ نەبوو چونكە ئەوكاتەە بەفیتی
C.I.A. حكومەتى سعودیە بەناڕاستەوخۆ لەڕێی موفتی و شێخ و مەشایخ و ووتاربیژەكانی سعودیەو پاكستانەوە داوایان لە گەنجەكانی جیهانی ئیسلامیان هان ئەدا بڕۆن بۆ جیهاد دژى سوپای كافری سۆڤیەت كە خوشك و برا موسڵمانەكانیان لەئەفغانستان دەچەوسانەوە!!!هەڵبەت بەهاوكاری تەواوو ناڕاستەخۆى موخابەراتی پاكستانی و سعودی ئەم ئاسانكاریانە دەكرا.
دێمەوە سەر باسەكەم ،بەكر كاروانی چاك دەزانێت لەدواى 1993وە ئەو خەڵكە ترسنۆكە زەندەق چووە لە هەموو شتێك ،دژی بزوتنەوەى چەكداری ئیسلامی بەچاوپۆشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دروست بوو كە لەوكاتانەدا ئەم پێڕە ئەو كاتە یەكێتی پێی بووتنایە دەبێت بەیانێك دەركەن بڵێن خوا نیە بە دەپەنجە مۆریان دەكرد ولەناو خۆیان دا ناویان ئەنا زەبری چەك واتە بەزەبری چەك پێیان كراوە.هەروەك چۆن لەشەڕی ناوخۆى كوردستان دا گەورەترین دەست باری مادی چ لەڕێى حزبەوە ،چ لەڕێی دەوڵەمەندەكانیانەوە ،بەیەكێتی ئەدراو (لەدڵى خۆیان)ناویان دەنا (دفعول بەڵا).هەروەها ساردكردنەوەى لایەنگرانی بزوتنەوە چەكداریەكان یارمەتیەكی گەورەى یەكێتیان دا.و ئێستەش بەخۆیان و خەڵكی كوردستان دەڵێن فەخروشانازی دەكەن كە لە شەڕی ناوخۆدا دەستیان نەبووە .!!
یەكرگرتوو ،لەبەرئەوەى چەكداری ئیسلامی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا پەرەی سەندبوو هەرلەبەر ئەمەبوو كە یەكێتی لەلایەك و لەلایەكەى ترەوە ئەمریكا پێویستی بەم جۆرە ئیسلامە شلە محەلەبی ئاسایە هەبوو ،هەرواش دەرچوو ..
یەكگرتوو لەوەتەى (ئیعلان)ى حیزبیان پێكرد ،وەكو حیزب هەتا ئێستە بەلەمی دەداتە بەر ئاراستەى ئەو پێشهاتانەى دژى ئیسلامی ڕادیكالى چەكدارن و لەم ناوەندەدا دەستكەوتی گەورەى مادی و دنیاییان بۆخۆیان پچڕانووە.ئەمەش بۆ حیزبێك كە خۆی ناو نەنێت ئیسلامیی كارێكی ئێجگار ژیرانەیە و منیش تاڕادەیكی زۆر لەگەڵ وانم بەمەرجێك ووشەى ئیسلامی لەكۆڵ خۆیان كەنەوە كە پێڕی مەولودباوە مرادو بەكركاروانی خەوبەوڕۆژەوە دەبینن .
یەكێتی و ئێستەش پارتی بەهیچ شێوەیەك خۆشحاڵ نین بەوەى كە یەكگرتوو تەوقی ئیسلامى لەگەردنی خۆی لاببات .چونكە ئەوان دەزانن وەكو كاوڕهیزرى ئیسلامییان دەست و پێ بەستووەو لە هەموو بۆنەیەكى سەختی ئەوان دا لەبەر پێی ئیدیۆلۆژیاو پێشهاتە حزبیەكانی ئەو دوو پارتەدا ئەیدەن بەزەویدا..!بەڵگەی تەواوم بۆ ڕاستی قسەكانم ئەوەیە كە ئەو دووحیزبە بەتایبەت یەكێتی لەكۆبونەوە حزبیەكانیدا بۆتاكە ڕۆژێكیش لەكولەكەى تەڕیش دا ناوی یەكگرتوی نەهێناوەو هەردەمیان كردەوە بەسەر بزوتنەوەى گۆڕان دا دەڕشێنەوە بۆچى ..چونكە یەكگرتوو دەماری غیرەتى خەڵك دەپسێنن و یائەڵای دەكرد هەمووی كوردستان بوو بە یەكگرتوو یەكێتی و پارتی دەتوانن حوكمیان بكەن..بەڵام ئەگەر لەبری ئەو هەموو یەكگرتووە لە دهۆك و زاخۆ وورگ ئەلەوەڕێنن و حەمام ئەكەن و بۆین باخ ئەبەستن ئەگەر گۆڕانێكی هارو هاج و وەكو خۆیان ئەڵێن گێچەڵ بەقن بن قوڕی كوێیان بكردایە بەسەرخۆیان دا..؟!!
كاكی ئەبوبەكر و هاوەڵانی بەهەموو عەقڵیانەوە ،بەم پێشهات و شەپۆل و باهۆزانەى ئەمریكاو دنیاى غەرب و ژیری پلانە وردو ئاڵۆزەكانی یەهود، دەڵێن :((سیاسەتی حەكیمانەى سەركردایەتی یەكگرتوو!!))بەڕاستی جێی خۆیەتی بەعەقڵیان پێبكەنم چونكە ئەوان لە سیاسەتیان دا دەیانەوێت لاسایی پرۆتۆكۆلات و ئایدیای قوڵی یەهودی جیهانی بكەنەوە و بەشوێن پێی دێوی سیاسەتی ئەوان دا بڕۆن و بەو عەقڵە بچوكەیان بیانەوێت لەقولەپێی دێوە گەورەكەى یەهودەوە بچنە ناو گوێی و خەوى لێ هەراسان بكەن (ئەترسم بەكركاروانی لەخەیاڵیدا ئەو فیلم كارتۆنەى دیبێت كە مشكێك چووە ناو گوێى دێوێكەوەو دواتر.......)
دڵنیام و بۆ مێژوو دەیڵێم هەركاتێك دێوە گەورەكەى یەهود بایی عانەیەك لەلایەن ئەم مشكانەوە خەوی لێ زڕا ،ئەوە بەدوو نینۆك دەیان گرێ و لەژێر پەنجە گەورەى پێی دەیان پلیشێنێت...
بائیتر بەس بێت فریو دانی خەڵك ئەم گەلە ماندووە پێویستی بە پشووە ،قسەزلەكانی ماركس بڕسكی لێ بڕین...هەتا داری ماركسیزم لەكوردستان ووشك بوو مەلابەختیارێكی مامۆستای مەكتەبى ماركسیزمى كردە سەرمایەدارو دیموكرات خواز و تۆتالیتار،گیانی سەدان هەزار كورد لەبیابان و شاخ و پێدەشتەكان گیان لەكوونەلووتیانەوە دەرچوو،ئێستە ئێوە بەناوى تێكەڵەى ئیسلامی محەلەبی و دیموكراتی خۆرئاواو نەتەوەپەرستی ناوخۆیی دیسانەوە خەڵك ماڵوێران مەكەن و دار مەیەن بەڕۆحیان دا ،دەفتەرى ئەعمالی ئێوە لەناو كتێبی دەیان ساڵەى ئیخوانول موسلیمینی میسردا دەبێت خەڵك بیخوێنێتەوە ،ئەوان لە ساڵەكانی 50وە بانگەشە بۆ ئیسلامخوازى بەشێوازی خۆیان دەكەن و بۆ هەڵەیەكی سیاسی حكومەت دەگەڕان تا بەكافرو خاین بەخاك وخەڵك جاڕیان بۆ بەن.ئەوان سادات و حوسنی موبارەكیان بەپیاوى ئیسرایل و خاین وەسف دەكرد تا سۆزی ئەو هەموو خەڵكە یان بەدەست هێنا ...ئێستە كە گاڵۆكی دەسەڵاتیان بەدەست گرتووە ،لەیەكەم ڕۆژى دانیشتن لەسەر كورسی بەگوێی دنیادا قیڕاندیان كە ئەوان پابەند دەبن بەهەموو سیاسەتێكی پێشوى حكومەتەكەیان هەرچى پەیمان نامەو پرۆتۆكۆلی نێودەوڵەتیە دەست بۆ هەڵوەشاندنەوەى نابەن واتە ئیسرایل و ئەمریكا لەئێمە بێخەم بن,بەواتایەكی تر ئەمانیش خەڵكیان كردە پێ و پێپلیكانەو بەسەریان دا سەركەوتن و دواتریش پاساو و ئایەت و حەدیسی ئامادە دەكەن بۆ شیعاراتەكانی پێشویان .ئێوەش هەروان..ئەگەر چى ئەوان زۆر لە ئێوە بەغیرەتن و ئەوان سەدان سەركردەیان بە دەیان ساڵ ئەشكەنجە دران ئێوە زێرەڤانیەك چاوی لێ سوركردنەوەدهۆك و زاخۆتان بەجێ هێش و تەنانەت لەسلێمانی و شارەكاندا ویستان خەڵك كۆكەنەوە بۆ ناڕەزایی كە ئەوانەی هاتبوون بە پەنجەى دەست دەژمێرران و زۆربەشیان لایەنگرانی كۆمەڵەی ئیسلامی بوون..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست