کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پشوى زستانەى پەرلەمان و خەوى زستانەى جانەوەران

Tuesday, 15/01/2013, 12:00



بیستومە..پەرلەمانتارانى كوردستان لەزستانا دەڕۆنە پشویەكی دورو درێژو لەسوپاسی ئەو هەموو زەحمەت و ماندووبونەى لەئەركی ڕۆژانەى ناو پەرلەمان دا بەجێی دێنن!!
دوومانگى ڕە بەق دەچنە ناو پێخەفی بێخەمی خۆیان و پاڵی لێ ئەدەنەوە ...
هەروە كو جانەوەرانی مێرو و مۆرانە و قالۆنچەو خشۆك،ئەوانیش دوو بۆ سێ مانگ خەوی زستانەیان هەیە بەڵام جیاوازیەكی ئێجگار یان لەڕەفتارو كرداردا هەیە..پەرلەمانتارەكان كە ئەو پشووەى وەریدەگرن هاوپێكەوەژیانێكی سیاسی یەو جۆرێكە داهێنان و دۆزینەوەى هەلی كارى حكومەت بۆ گیرفان پڕكردن و كوردگوتەنی :(نەمن دەنگ و نەتۆش دەنگ).هەروەكو دۆزینەوەى هەلی كارى وەزارەتی كارەبا ،وەكو هەڵدانەوەى (سۆركێتی)ماڵان بەماسیحە و كڕین و چاككردنەوەى موەلیدەى ماڵان كە دەیان هەزار هەلی كار دۆزراوەتەوە بۆ هاوڵاتیان .ئەركی ئەم پەرلەمانتێرانە لەكوردستان زۆر ڕون و دیارە ..خشتەى یەك ساڵیان لەبەرچاوى خەڵكە، ئەوان دووگییان پێوە نیە و .شەووو ڕۆژ پاشەڵیان دەركەوتووە .خشتەى ڕۆژانەیان لەشەمەوە هەتا شەمەكەی تر ئاوایە:
شەممە ،ئەوكاتەی دیارى كراوە بۆ ڕۆشتن بۆ پەرلەمان نیو یان یەك كاتژێر درەنگتر دەگات..پاشان دائەنیشێت دواتر لەگەرمەى قسەو باسی ووڵات دا!!ئەو لەبیری پرۆژەكانی خۆیی و ماڵ و مناڵی دایە..بەبێ ئەوەى بزانێت لەپەرلەمان چی ئەگوزەرێت..تەنیا بەجەستە لەناو هۆڵی پەرلەمان دان چونكە هاوكارەكانی خۆی دەناسێ ...پاشان بۆ ئیسپات وجوود دەست بەرزدەكاتەوەو لەبەر لۆمەى لۆمەكەران یان لەبەر دەمی میدیاى ئەهلی چەند قسەكاوێژ دەكاتەوە كە دەزانێت بایی تڕێك كارى پێ ناكرێت بەتایبەت ئەگەر بۆنی كامێرای تەلەفزیۆن بكات ئەگەینا هەر ئەوەش ناڵێت...یەك شەمە دیسانەوە بەهەمان شێوە ،دووشەممە و سێ شەمە و چوار شەمەو هەزار شەمە هەر دووبارە و سێ بارە و سەدبارە ..كات كوشتن تادەگاتە نزیك بوجە ، ئینجا عەلی باباكانی حكومەت وەبیریان دێننەوە كە بۆ ئەوەى زۆر بگرەو بەردەى بێ مانا لەسەر بوجە نەكەن و سەرى خۆیان و خاوەنیان نەێشێنن ،پشوویەكی دوومانگی بەڕێوەیەو خێرا بوجەكە تێ پەڕێنن و پاداشتی خۆیان وەرگرن.
لەڕاستیدا خەوى زستانە بەڵام جیاواز لەوەى جانەوەران ،ئەمان لەسەر خەزێنەى خەڵك دەلەوەڕێن،ئەوان بەئارەق و ماندوبوونی ناوچەوانیان بەهارو هاوین و پایز كۆیلەیی و كۆڵبەری دەكەن تا هەرچى كۆئەكەنەوە لەو پشوەى زستان دا بیخۆن و لە برسا نەمرن. پەرلەمانتێر بەزمانی هەڵخەڵەتاندن و بەڵێن و درۆو چاوەڕوانی سێ وەرزى تەواو پێ بەملی خەڵكا ئەنێن تا ورگی خۆیان و ماڵ و مناڵیان پێ تێرتر بكەن..
مێروەكان ژیانیان دەخەنە مەترسی و لەژێر پێی ئاژەڵی دڕندە و باڵندە ،لەژێر چنگ و دەنوكیانەوە، لەژێر سمی ئاژەڵ و مرۆڤەوە گیانیان دەخەنە ئەوپەڕی مەترسیەوە ..كەوایە مێرو ئەوەى پەیای دەكات نۆشی گیانی بێ و وەكو شیرى دایكی حەڵاڵی بێت..
لەم هەموو جیاوازیانەدا تە نیا لەگەڵ هەندێ مێروی وەكوو گەنەو كێچ و مۆریانە خاڵێكی هاوبەشیان هەیە ئەویش ئەوەیە ، گەنەو كێچ و مۆریانەش بەجەستەی مرۆڤەكانەوە دەمێننەوەو وەك پەرلەمانتارەكان خوێنیان دەمژن.
سەیر لەوەیە لەم خاڵە هاوبەشەدا دەیان ساڵ ئەم خوێن مژینە بەردەوام دەبێت و مرۆڤی كوردیش دەزانێ و تەنها جارجارێ كزە لەجەستەی دێ و كەمێك خۆی دەخورێنێ,,,ئەگینا ، خۆی گوتەنی :(كێچیش بەمیوانی نابێت).
مێروەكان ئاوا بەو كۆیلەیی و كۆڵبەریە قوتی ژیانیان وەدەست دێنن ، بەڵام پەرلەمانتارەكانی حزب و حكومەت ..لەكەناڵی حزبەوە لەپڕێك دەبێتە كوڕێك ، حزبی ئەو پەرلەمانتارە هیچى لەو كوڕە ناوێت ...تەنیا ئەوەندە لەمانگێك دا چەند جارێك لەهۆڵی پەرلەمان دەست هەڵبڕێ و لەدهۆڵی حزبەكەیانەوە بۆ خەڵكی داماوو گیرۆدەی درۆ، چەند پێشنیاری ساردو كاڵ و كرچ و چەند قسەی زل، زۆر لەخۆیان و حزبەكەیان زلتر لەبڵەنگۆی كەناڵەكانیانەوە بگەێنێتە جەماوەری كوردى هەمیشە بەهیواو ئاواتەوە ژیاو.
پەرلەمانتاران بەبەلاش و حەلاش ساڵانە دەكەونە سەدان هەزار دۆلار ...ئاخر مامۆستایەكی سەرەتایی چۆن بە قسەو شەڕەقسە بەرگرى لەپارتەكەى ناكات (بەئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتەوە) كەلەسایەى ئەوەوە بۆتە پەرلەمانتار و پاش چوار ساڵ لەئاغایەتی، لەسەر كورسی پەرلەمان...بەسەدان هەزار دۆلارى حازری و موچەى 6 بۆ 8 ملیۆن دیناریی خانەنشین دەكرێت بەڕاستی ناگاتە چەند سەدساڵی تر هەموو خاك و خۆڵی ئەم كوردستانە دەبێتە ئێسك و پروسكی پەرلەمانتاران.
سەد ڕەحمەت لەگۆڕت بێت عومەری كوڕی خەیام كە دەڵێت:بۆ گۆزە كڕین چومە لای گۆزە كەرێ ..
سەد گۆزە پێم پێكەنین هەریەك لەبەرێ..
ووتیان دەمان بەى ئێمەش وەكوو خۆت،
سبەینێ دەبیە گۆزە لای گۆزە كەرێ..
ئێستە لەجیاوازیەكان دەگەڕێم، بەڵام دێمە سەر سوودی پەرلەمانتارو زیانەكانی ..
بیرتان نەچێت سودێكی ئێجگارى بۆدەسەڵات و زیانێكی قەرەبوو نەبۆوەی بۆ خەڵك هەیە..كە هەرئێستە كە ئەم نوسینە دەنوسم كەناڵی
ڕایگەیاند كە لە ساڵی 20012 پەرلەمان تەنیا 13 برۆژەیاسای تێ پەراندووە N.R.T>.
كەوایە هەر پرۆژەیاسایەك لەم ساڵەدا كە تێپەڕیوە یەك ملیارد دۆلار لەسەر خەڵكى كوردستان كەوتوە... خوایە ڕەحم بە عەقڵی مناڵەكانمان بكەی خۆ ئێمە عەقڵمان نەبوو ،، شۆڕشمان كرد،دەنگمان بۆ پشتیوانانی ئەنفالچى دا...خوایە كەمێك عەقڵ بەوان بەى ،ئامین یارەبەل عالەمین.
ئەگەر پەرلەمان هەبێت ووڵاتانی جیهان دەڵێن حكومەتی ساوای كوردستان! ،حكومەتێكی بنكەفراوان و سیستەمی پەرلەمانی تیا پیڕەو دە كرێت..سیستمی پەرلەمانی لەووڵاتانی پڕلەدیموكراسی بەمانای گوێگرتن بۆ ڕای..! لەئەوروپا كە پەرلەمان هەبوو ..كەوایە حوكم دەستاودەستی پێ دەكرێت..بەڵام سیستمی پەرلەمانی لەكوردستان تەنها (سیستەم)ێكە بۆ خەوی خۆشی دەسەڵات و خودی پەرلەمانتار بەئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتەوە..!!
هەبوونی سیستمی پەرلەمانیی لێرە بۆ دەستاو دەست پێكردنی حوكم نیە، بەڵكو بۆ (دەستی دەستی) حوكمی دەسەڵاتە ،واتە دەستی دەستی بەخەڵك ئەكەن ، بەو هۆیەشەوە لەدەستی باوكەوە دەدرێتە دەستی كوڕو لەكوڕەوە بۆ وەچەو ئەم فۆرمۆلەش تا قامی قیامەت لەكوردستانا بەردەوام ئەبێت....من لە چوارینەكەی لەكۆتایدا ئەڵێم
كوڕە شەهیدێ چووە پەرلەمان لای پەرلەمان تارێ
سەت پەرلەمانتار پێی پێكەنین هەریەك بەجارێ
ووتیان بەسەرى گۆڕی باوكی داماوت
سەدساڵێ تر نابا ،پێ بەزەویا بنێ ی،
لەژێرپێتا دەبیسی جیقەی ورگی پەرلەمانتارێ


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە