کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یە كگرتوو جوانتر بناسن

Thursday, 13/02/2014, 12:00



من هە موو كات گووتومە كەس هێندەی من لە مەغزاو مە رامی یە كگرتوو تێ ناگات..باوەڕ بكەن مە رام و ئارە زووی یە كگرتوو لە ناو وەهم و خە یاڵ و ژیان دایە.
وە بیرتان دێنمەوە كە زۆربەی ئەوانەی كە ئێستە لەم پرۆسەى ڕەشەباوو لافاوو گەردەلوولەی ئەمریكاو ئازادكردنی عێراقەدا لەلایەن حیزبەكەی یەكگرتوو پلەوپایەیان پێدراوە لە هەشتاكان دا كەسانێك بوون بە بێ ئەوەى بەخۆیان بزانن لەلایەن ووڵاتانی خەلیجەوە(سعودیەوئیمارات)ی لێ بەدەر ،بەچاوو ساغی عەلی قەرەداخی و بەگوێ خەوان دن و چاوداخستنی حزبی بەعسەوە لەناوخوێندنگەومزگەوتەكانەوە زۆر شەرمنانە نوێژو ڕۆژوى خۆیان دەكرد وەك هەموو تاكێكی كوردی موسڵمان بەڵام ئەمان لەبەر ئەوەى زۆربەیان لە چینی مامۆستا بوون ،هەرلەبەر ئەوە بوو خۆیان لەوەعزو ئامۆژگاری بۆ خەڵكی ئەدا،تا وایلێهات خەڵكی دڵگەرموو نیشتمان پەروەر كە پرسیاری ئەوەیان لێ دەكردن كە ڕایان چیە بەرامبەر پێشمەرگە (بەتایبەت یەكێتی و ئیسلامی چەكدار)ى ئەوكات .
ئەوانیش لەسۆنگەی ئەم پرسیارانەوە بۆ یەكێتی و پارتە كوردیە ناسونالیستەكان وەڵامی بێ پێچ و پەنایان پێ بوو كە گوایا ئەوان بە ئاشكرا لەگەڵ بەرنامەی ئیسلام دا جیاوازیان ئاسمان و ڕێسمانە و بۆ پارتی ئیسلامی چەكداریش ڕاشكاوانە بیانویان بۆ ئەوە دەهێنایەوە كە جیهاد نیەو بەتوندی فتوای جیهادیان دژی سوپای عیراق و حیزبی بەعس ڕەتدەكردەوە و بەگشتی پێشمەرگەیەكی شەهیدو سەربازێكی كوردكوژیان بەلاوە یەكبوو..
ئەمانە لەلایەك ناسونالیستی كوردیان پاشگەز دەكردەوەو لەلایەكی دیكەوە فتواجیهادیەكانیان لاواز و لەكار دەخست پەتایبەت ئەو فتوایە هیچ گومانێكی تیا نەبوو چونكە مەلا عوسمانی كۆنە ئیخوان ئوفتوایەى بۆ بزوتنەوەى ئیسلامی دەركردبوو.ئەمەش بۆ حیزبی بەعس دەسكەوتێكی بەلاش بوو لەڕاستیدا سەرانی ئەمانەی كە ئێستە پێیان دەوترێ یەكگرتوو تابوری بەلاش بوون بۆ بەعس .ئەمانە ئەوكات هەڕمێكی حزبی یان شتێك لەو بابەتەیان نەبوو جگە لەوەش لە ئۆرگانێكی تایبەتەوە (ئیعاز)یان وەرنەدەگرت بۆ نمونە هیوایان هەبوو ،دەبوو بەسەرباز ،هی واش هەبوو لەترسی مەرگ !دەبووە سەربازی هەڵاتوو..!بەڵام لەسەر یەك شت كۆكبوون ئەویش چەك هەڵنەگرتن بۆ شۆڕ شی كورد بە ئیسلامی و نا ئیسلامیەوە و دانی خێریان بەپێشمەرگەشا نەدەنا.
هەروەكو لەم كوردستانە سوپای بەعس هیچ دێهاتێكی كاول نەكردبێت تەنانەت لەدوای ئەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجەش ئەم سەركردە خوا پێداوانەى یەكگرتوی ئیسلامی تاكە بڵاوكراوەیەكی دژ بەو كردەوانەی بەعس نەلە خۆیان و نەلە ووڵاتانی خەلیج و نە لەعەلی قەرەداخی نە لە قەرزاویەوە دەرنەچوو هەر باسیشی لێوە نەكرا هەروەكو ئەوەى هیچ نەبوبێت ئەوە ئێستەش كە لە 6ی 2ی 94وە ئیعلانیان پێكراوە! هەتاكو 2003 لەناوچەى ژێردەسەڵاتی یەكێتی دا ڕیمۆتكۆنترۆڵیان بەدەس یەكێتیەوە بوو ئەوەش لای كەس شاراوە نەبوو هەموو قسەیەكیان كە لەزار دەهاتە دەر لەپێناوو بارەكەاللەیەكی یەكێتی بوەو لەبەر ئەوە بووە كە یەكێتی نیشتمانی لێیان ڕازی بێت نەك خوای گەورە كە بەوشێوەی خۆیان ئێستە بانگەشەى بۆ دەكەن ..!ئێوە لە ئێوە دەپرسم ئەمە بەكار هێنانی ئاینی ئیسلام نەبێبۆ بەرژەوەندی مانەوەى خۆیان ئەی ئەبێ ئیتر چی بێت؟!!لە دوای 2003 وە ئێستە لە تەلەفزیۆنەكەیانەوە ناو بەناو بەرنامەی ڕاستەو خۆ و ناڕاستەوخۆیان هەیەو دەكڕوزێنەوە بۆ حاڵی شڕی پێشمەرگە ..!!شیعرو بەرنامەى تایبەت لەسەر ئەنفال و هەڵەبجە ئەكەن لەسەر هەمەجیەتی حیزبی بەعس لە حیزبە شۆڕشگێڕەكان دەم گەرمترن.!!!باشە بۆ لێیان ناپرسن ئێوە كە دەڵێن ئێمە پێش ئیعلانكردنیش هەرهەبووین بۆچی بەنهێنیش بەیانێكی ناڕەزایی بۆ ئەنفال و هەڵەبجە نەبوو؟!عوسمان جوتیار و كێ و كێ ى شاعیرتان بۆ تاكە شیعرێكیان بەنهێنی بڵاو نەكردەوە بۆ تەنها دێڕێك هەستتان بۆ ئەنفال و هەڵەبجە نەبوو ..ئەترسم كە ئەم پرسیارەتان لێ بكرێت دوای چەند ڕۆژێك شیعرێك یان پەخشانێك لەتەلەفزیۆن یان ڕادێۆی یەكگرتوو بڵاوبكەنەوەو بەرواری ئەنفال و كیمیابارانی لێ دەن !! چی تیایە ئەویش درۆیەو بۆ حیزب دەكرێت!!.بەكورتی ئەم یەكگرتوانە بەتەواوی مانا مونافیقێكی زۆر مەترسی دارن لەبەرامبەر ئاین و خواو میللەت دا.ئەوەش ئەڵێم چینێكی زۆر باشى موسڵمانیان هەیە كە كوێرانە شوێنیان كەوتون و بێ بەرین لەم نوسینەم.ئەگینا ئەمتاقمە ئەیانەوێت هەتا ئەوكاتەى ڕێژەى كورسیان لە 10 كورسیەوە دەبێتە 100 كورسی هەر بەم شێوە بڕۆن بەڵام ئەبێت خەڵكی كوردستان ئەوە بزانێت دوای بردنەوەى كورسی سەرۆ كایەتی میسر بە زۆرینەی دەنگ لەلایەن ئیخوانەكانەوە.بەدیوێك دا شۆكێكی بەهێزبوو لەیەكگرتووی ئیسلامی دراو هێندەى نەمابوو ببورێتەوە بەڵام ئەوەتا بەدرۆو فڕوفیشاڵ دەیانەوێ لەڕێی گەنج و برەودان بە گەنج و تێكەڵاوێكی وەكو خۆیان دەڵێن(شەرعیانە)ى كوڕوكچ دەیانەوێت لەو بورانەوەیە بێنە دەرو عەلی قەرەداغیش لە ڕێی ئاسمانەوە ئەو ناوچانەى كە لێی تۆقیوین بۆمبابارانیان بە سەفتە دۆلار بۆ دەكات و لەو بارەوە درێغی نەكردووە .!بەڵام دەمەوێت موژدەى ئەوەیان بدەمێ كە بەدیوەكەی تردا لە سەرو بەندی سەركەوتنی ئیخوان و بسكەس سمێڵی یەكگرتودا پارتی لەناوچەى بادینا زۆر نیگەران و هەراسان بوو هەرلەبەر ئەوەش بوو ماوەیەك لیچی تووندكردنەوەو پێشتریش بارەگای سوتاندبوون و بەو مەسیجە پێی ڕاگەیاندبوون كە گاڵتەیان لەگەڵ كەس دا نیەو هەركارێك بیانەوێ سڵ لەكەس ناكەنەوە.ئەوەبوو وویستی توونتریان لێ بكاتەوە و هەربەوتوندكردنەوەیە ش كەس نەیدەوێرا بڵێ یەكگرتووم..ئەم فیلمەش هەموو كەس بینی.
بەڵام كە هەڕەمی 60 ساڵەى تێكۆشان و تەزكیەى نەفس و وەللاى موتڵەق بۆ خواو ئیخوان بە دوونینۆك كورسی حكومەت و دەسەڵاتیان لێ سەندرایەوە .ئێستە بەدیوەكەى تردا پارتی مێشێك میوانی نابێت ئەگەر یەكگرتو نەك 10 كورسی 1000كورسی ئەم كوردستانە بەدەست بێنێت!.چونكە ئیخوانەكانی میسر ئەوەندەى ئەنسارەكانی كوردستان توندڕەو بوون و لەماوەی چەند كاتژێرێك دا خەرمانی 60 ساڵەیان سوتاو ئەو بەڕەی 63 ساڵ بەدەرزی نوك باریك چنیبویان ...كەسانێك هاتن و نەوین لە سەری دەزوو ڕیسی بەڕەو لەماوەیەكی كورت دا هەموویان هەڵوەشاندەوەو لەسەر زەوی داینیشاندنەوە.پارتیش زۆر لەم بابەتە دڵنیابۆتەوە كە یەكگرتوو ئەگەر شاخێك بەفر بێت بە تڕێكی گەرم دەتوێتەوەو چیتر پێوویست بەنیگەرانی ناكات،بەڵام ئەوەى جێی تێ ڕامانە ئەوەیە كە دەبێت خەڵك بیر لەم خاڵە سەرەكیانە بكاتەوە بۆ سەربەخۆیی كوردستان ..بەم جۆرە پیاوانە حكومەتى كوردی سەربەخۆ ناتوانرێت وەدەست بێت.

لەئەنجام دا سەرنجتان بۆ ئەم چەند خاڵە ڕادەكێشم .
1_ ڕۆژی ئیعلانی یەكگرتوو هاوكاتە لەگەڵ ساڵ ڕۆژی نەخۆشی شێرپەنجەى جیهانی.
2_ئەوفەوزا سیاسی و كۆمەڵایەتیەى كە یەكگرتوو دەستی پێ كردوەو ئەگەر باسی عەلمانیەت دەكرێت ئەڵێ ئەوان لێی نازانن و ئێمە لەوان باشترین ،كەباس دێتە سەر دیموكراسی،ناسیۆنالیستی كوردی ،دەڵێن ئێمە یەكەمین،كەباسی ئیسلامیش هات ئەوان ئیسلامیترینى ئیسلامیەكانن..!!جا ئەمە چەندی بەچەند،دەی ئەمە مونافیقیەت نەبێت ئەبێ چی بێت؟!وەكو مەحوی دەڵێت :(لەبەینی خۆف و ڕجا ئامۆشۆ سەرناگرێ مەحوی!).
3_ئەبێت ئێمەی موسڵمان ئەوە بزانین كە عەلی كوڕی ئەبوتالیب و عومەرو عوسمان وخالید و كێ و كێ پێش ئەوەى ئەمین دارو ڕابەرو ئاڵاهەڵگری ئاینی ئیسلام بن پاڵەوان بوون و لەمەیدانی شەڕدا دەیان كیلۆ زرێ و قەڵغان و شمشێریان پێوەبووە و نەمەلابوون و نە سەلاحەدین بەهادین و نە موحەمەد فەرەج و نە موحەمەد ئەحمەد و نە موحەمەد ڕەووف..!!ئەوان جاری وا هەبووە لەبەیانی تا ئێوارە لە ناوجەرگەی شەڕدا بوو ن و ماندوبونیان نەزانیوە...دڵنیام سەرانی یەكگرتوو تەنها 100 مەتر ڕاكردن بڕۆن خۆیان بەپێوە ڕاناگرن و توشی سكچون و هێڵنج دان ئەبنەوە..!!ئەمانە جیگرەوەی ئەنبیاوو عومەرو عەلین؟!!
دڵنیام هەنێ ساویلكەیان وا تێگەیاندووە كە ئێستە زەمانە گۆڕاوەو باوی هەڵبژاردن و كورسی پەرلەمانە و باوی شەڕنەماوە!! من لێرەوە پێیان ئەڵێم زەمانی هەڵبژاردنمان دی و نەمردین ئیخوانەكان هاتنە سەر حوكم و بینیتان چۆن بەكڵاو زۆربەیان گیران و وایان ئەزانی حكومەت
داری بۆیاخ بەستن و حەمامكردنە!!ئینجا ئەگەر باوی شەڕە شمشێر نەماوە بۆ حەدیسێك،ئایەتێكمان لەقورئان و سونەت دا نەدی كە پێمان بڵێت زەمانێك لەم جۆرە دێتە پێشێ؟!!
4-هیوای میرزا سابیر ووتی:(ئێمە پێش 20 ساڵ هێزێكی بێچەك بووین و میان ڕەوبوین و ئێستە حیزبە كوردیەكان ئەو ڕێوشوێنەی ئیچمە پیادە دەكەن)! بەڵام هیوای میرزا سابیر دیارە لە وانەی مێژوودا شارەزا نیە چونكە لەهیچ لاپەڕەیەكی مێژوی دنیادا ڕوی نەداوە گەلێك بەبێ قوربانی و خوێن و شۆڕش بڕواتە سەر كورسی حوكومەت و حوكم بگرێتە دەست كە ئەوەش خەیاڵ پڵاوە و ئەگەر وابزانێت لەكوردستان ئەوە ڕوئەدات من بەو بەڕێزە دەڵێم باتەنیا جارێكی تر ئاوڕ لە ئیخوانی میسر بداتەوە و ئەم لاپەڕانەی چەند مانگی پێشوو بەجوانی بخوێنێتەوە.
5_عەلی قەرەداخی لەشەهادەیەكی زووردا بۆ سوتانی بارەگاكانی یەكگرتوو ووتی:(حكومەت بەرپرسیارە لەسەروماڵی هاووڵاتیان و ئەو پارەى كە یەكگرتوو وەریگرت حەلأاڵە)!منیش دەڵێم زۆر راستە حكومەت بەرپرسە بەڵام ئەوە كاتێك حكومەت بەرپرسە كە تاوانبار نادیار بێت،ئێستە بەڕۆژی ڕوون تاوانبار پارتیەو دیارە و ئەبێت چونكە پارتی دەسەڵاتداری ناوچەكەیە ئیتر بۆ ئەبێت لەسەر قوتی خەڵك قەرەبوو وەربگرن!!یاشێخ..
6_بەكركاروانی لەووتارێك دا لەسەی سادق دەڵێت:(ئێمە ئەمانەوێ مۆدیلێكی وەكو ئەوەى عەدالەو تەنمیەی ئەردۆغان بێنینە كوردستان).
باشە ئێستە لەوەڵامی تێوەگلانی گەندەڵی و كێشەی نێوان ئەردۆغان و فەتحوالله گیولەن چى دەڵێت؟!
دیسانەوە دەڵێم یەكگرتوو ئەوەیە دەیناسم و خۆش بەختانە فەلسەفەی یەكگرتوو بەپێی دەقی قورئانیی بێ پێچ و پەنا مۆروحوكمی بەتاڵی بەسەرەوە دراوە و هەروەكوو دوو كەوانە ..لەكردنەوەى كەوانەكەدا بەئایەتەكانی شەڕی بەدر دەست پێ دەكاو بەئایەتەكانی شەڕی حونەین كەوانەكە دادەخرێت).







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە