کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


الفاز و کلماتی ناخب

Monday, 06/11/2023, 19:42


- ئینتیخابی کێ بکەم؟!

- نەزەرم بۆ ئیختیاری چ الوانێک بێ ؟لەم کەڕنەڤاڵی (قوس قزح) ی فێڵ لێکردنە!!! سەمعم بۆ سەدای صوت ى كێ شل بکەم ئەمن کوردم و مەردم ئەمن!!! ڕوبعە قەڕنێ بێ ئاو و بێ بەرق و نانم ! بە ڕوبعە مەعاشێ و بەم تڕە تڕە حەمام گەرم نابێ!!! غەرقی درۆی شاخدارم لە بەحری بێ الفاظ ى ڕاستی ! سەرلێشێواو حەیرانم لەسارای سیاسەت! بکوژی دەستی جاش و فایلدارم ! ژەهرخواردی پیاڵەی ناکەس بەچە و نەخوێندەوارانی شاخ و شارم ئەمن! کوردم و مەردم ئەمن!!! هەرچیمانکرد بەرهەمەکەی بۆ مناڵ و نەوەی ئەوان بوو!!! بەرماوەکەش بۆ دەیووس و مەسینە هەڵگر و عارەبانچی بەردەگەی قەسرو قوسوری ئەان بوو!!! من و تۆ ئەو ئەوان هەر هەموومان هەموو جارێ هاواردەکەین و دەڵێین:(وەرەقەکی ئەوەندەیان لۆ هیناینەو دەرێن دەنگمان پێبدەن!دەنگ ! کوڕە
- یرتان بە دووڕ 
- ونمان گەردەنگتان پێبدەین!؟) ( واللە حەقوایە هەموومان کۆببینەوەو ئەو حکوومەتە مەعفی بکەین و داکی بگ....ێین)! لەکۆتا کۆتا دەنگەکان …لەکۆتایشدا هەرئەوها دەبین!! ڕوبعە قەڕنێکی تریش هەر ئەوها مەست و گێژو لات و هوڕدەبین لە بەردەم موکەبیرەی مەقەڕەکان!!! ئەوەی پێتدەڵێم ڕاستیە درۆت لەگەڵ ناکەم ئەمن!!!! کوردم و مەردم ئەمن!!! کەس لەکەس شریفتر نیە! هەرچی هەیە لە ووڵات هەمووی تاپۆکراوە! دەپێم بڵێن حکوومەت کەی ماوە!! بیمارستان و فەقێخانەو جامعەی طلاب و جامع و مسجدی سەر کۆڵانەکان هەرهەموویان بۆ ئەهلی کەیف و سەفان بوون بەئەهلی !!! حکوومەتێکی ئەهلیە بۆ ئەهلی ئەوان!!! نەک بۆ ئەهلی شۆڕشگێرو تێکۆشەران!!! جامعی جەمعی پول و عانەن هەموویان لەئاو لەدار لە نەوت لە گەنم و جۆ لە مەلهەو تەکیە لە لە مەدرەسە و خەوتنخانەو لە ئۆرزدی و لە مە ڕو ماڵات و لەدزی بۆ گیرفانی ئەوانن ئەوان!!! جەنابی سەرۆک سەرۆکەکان سەرۆک نین سەرۆک و سەرداری زوڵم و خەبیری ژەهرخواردن و مین دروستکردن و لکاندن و تەقاندن و کوشتن و ڕفاندن و ئابڕۆبردن و شەڕەف ئەتکردن و لەناوبردن و لەباربردن و تێکشکاندن و چاو داخستن و کەڕوڵاڵکردن و هەموو شتێکی سەیئی ئەو سەردەمەن جەنابی سەرۆک!!! من بۆت دەنووسم و پێتدەڵێم ئەمن!!! ئەم جارە وەک هیچ جارێکی تر نیە !! ئەم دەنگدانە دەنگدانی جیاکردنەوەی حەق و زوڵمە!!! دەنگدانی هاواری خەفەکراوەی چەندین ساڵە!!! لەناخی قەڵەمی ئەم نوخبەیە بۆ ناخبان بە دزی نووسراوە: (بێ ترس من دێمە مەیدان حوکمە ئازادی دەوێ گەرمن بەدەنگ سزاتان نەدەم چۆن هەژارم سەرکەوێ)! کوردم و مەردم ئەمن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە