باری باری پله له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان باری
Sunday, 19/02/2012, 12:00
به‌ریزان وه‌زاره‌تی کاروباری به‌ناو شه‌هیدان و ئه‌نفالکراون یه‌کیکه له‌و وه‌زاره‌تانه که له پروسه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌ریمدا دروست بوو ئه‌م وه‌زاره‌ته پیش‌تر به‌ناوی ده‌گازی شه‌هیدانه‌وه بوو پاشان هه‌ردوو ده‌زگاکه یه‌کیان گرته‌وه‌و ئه‌م وه‌زاره‌ته دامه‌زرا، کاری سه‌ره‌کی ئه‌م وه‌زاره‌ته بریتی یه له خزمه‌تکردنی که‌س و کاری شه‌هیدان پاشان کۆمه‌لی کاری تری که‌وته ئه‌ستۆ وه‌ک هه‌لدانه‌وه‌ی گۆره به‌کۆمه‌له‌کان گه‌راندنه‌وه‌ی روفاتی قوربانیان بۆ زیدی باو باپیرانیان کاتیک به‌ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌لده‌ستی له راپه‌راندنی کاره‌کان به جوانی دروستی پیوستی به سوپاس کردن هه‌یه ئه‌ویش ده‌بیت به‌و که‌سانه بدریت یان بکریت که کاره‌که‌یان ئه‌نجام داوه بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م کارانه‌ش پیوستی به که‌سی پرۆفیشنال و به توانا هه‌یه به‌لام به‌ریزان سه‌یری پرۆفیشنالی لیزانی دروستی کاری ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه بکه‌ن له وه‌زاره‌تی شه هیدان که له‌سه‌ر ئه‌ساسی حیزبایه‌تی دانراون نه‌ک له‌سه‌ر لیزانی و شاره‌زای خوینده‌واری، سه‌ره‌رای که‌م ئه‌زموونی ئه‌م کۆمه‌له فه‌رمانبه‌ره‌ی که دواتر ئاماژه به‌ناوه‌کانیان ده‌که‌م له چونیه‌تی توانستی کاره‌کانیان و شوینی کارکردنیان ئه‌م به‌ریزانه پله‌یان ده‌دریتی و ده‌ست خۆشیان لی ده‌کری ئه‌مه‌ش له‌به‌ر جوانی راپه‌راندنی کاره‌کانیان نیه به‌لکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له مه‌لبه‌ند بریار ده‌دریت کی پله وه‌رده‌گریت کی وه‌ری ناگریت،
له نوسینگه‌ی وه‌زیر سکرتیری وزیر به‌ناوی (کۆچه‌ر رشاد) 3 پله‌ی وه‌رگرتووه که هیشتا پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌ی ته‌واو نه‌کردوه، به‌رپرسی نوسینگه‌ی وه‌زیر به‌ناوی (هه‌ژار هاشم) 3 پله‌ی وه‌رگرتووه، بورهان ێکره‌م که تا ئیستاش ئه‌م فرمانبه‌رم نه‌دیوه له کاتیکدا خوم کارمه‌ندی ئه‌و وه‌زاره‌تم 2 پله‌ی وه‌رگرتووه، عبدالباست عبدالجبار وینه‌گره بی شه‌هاده 3 پله‌ی وه‌گرتوه، رنجبه‌ر عبید شۆفیر 3 پله علی شیرزاد 3 پله محمد سلاح رسول سکرتیری به‌ریوه‌به‌ری دیوان 3 پله هه‌روه‌ها احمد جمیل 3 پله.
پاشه ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه له‌سه‌ر چ جۆره قیاسیک ئه‌م پلانه‌یان وه‌رگرتووه له‌به‌رئه‌وه‌ی لیهاتوو بوون گه‌ر بلین کاری جاکیان کردووه باداشت ته‌نها به یه‌ک پله ده‌دریته‌وه نه‌ک 3 یان 2 پله، ئه‌م و سه‌ررای قۆرخ کردنی سه‌رجه‌م کاره‌کانی بۆ ده‌ستی چه‌ند که‌سانیک ئه‌وانیش به‌ریوه‌به‌ره یه‌کیتیه‌کانن به ئاره‌زووی خۆیان چۆنیان بۆیت بریار له‌سه‌ر کرداره‌کان ده‌دریت ئه‌گه‌ر پیچه‌وانه‌ی یاساش بیت زۆر ئاساییه چونکه ئه‌وان له یاسا گه‌وره‌ترن، به‌ریزان عه‌یبه‌یکی تری زۆر گه‌وره ئه‌وه‌یه که ئه‌م وه‌زاره‌ته چه‌ند به‌ریوه‌به‌رایتیک و به‌شیکی تیدایه بی به‌ریوه‌به‌ر ماوه‌ته‌وه ئه‌وه نزیکی چوار تا پینچ مانگه ئه‌م به‌شانه‌ی که ئاماژه‌یان پی ده‌که‌م بی به‌ریوه‌به‌رن. 1- به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گۆره به کۆمه‌له‌کان 2- به‌ریوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌کان 3- به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ئامار و تویژینه‌وه 4 بانکی زانیاری ... ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌ر هۆبه‌یکیان بکه‌ین گرنیکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ، له کاتیکد به‌ریوه‌به‌ری ئه‌م به‌شانه به خویندن بیت یان به گواستنه‌وه‌ی راژه‌یان بۆ شوینیکی تر ئه‌م هۆبانه‌یان چۆل کردوه، به‌لام تا ئستا که‌س دانه‌راوه بۆ ئه‌م به‌شانه له کاتیکدا کۆمه‌لی که‌سی بروانه‌مه‌دارو بگره خاوه‌ن ئه‌زموون له هه‌مان به‌شدا کارده‌که‌ن به‌ڵام له به‌رئه‌وه‌ی له حیزبه‌که‌ی ئه‌وان نین یان له مه‌لبه‌ند پیان نه‌وتراوه داینین نه‌یان توانیوه که‌س دانین.
شتیکی تر که زۆر سه‌رم پی سور ده‌مینی ئه‌م وه‌زیره هیوایه‌تیکی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌ویه له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیون ده‌رکه‌وی ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ریزم ئه‌وه‌نده ئاره‌زووی ده‌رکه‌وتن ده‌که‌ی له ته‌له‌فزیون بۆ خۆت نه‌کرده بیژه‌ری به‌رنامه‌یکی یه‌کی له که‌ناله‌کانی راگه‌یاندن که چه‌ند شه‌و جاریک با ده‌ربکه‌وتییایه، نمونه‌شم بۆ ئه‌مه له هه‌ر کرداریکی ئاسایدا بیت وه‌ک دابه‌ش کردنی پاره‌ی براوه بۆ نه‌خۆشان و دابه‌شکردنی ژماره‌ی زه‌وی ئه‌م وه‌زیره به‌ریزه ده‌لی ده‌بی به ئاماده‌بوونی من ئه‌م کاره بکریت له کاتیکدا سالانی پیشووتر ئه‌م کارانه ئه‌نجام ده‌دران به بی ئاماده‌بوونی وه‌زیرش زۆر به‌ریک و پیکی به‌بی هیچ کیشه‌یک له به‌رئه‌وه‌ی که‌سی شاره‌زا هه‌لده‌ستان به ئه‌نجامدانی کاره‌کان،
وه‌ک له پیش‌تر ئاماژه‌م به‌وه‌دا که به‌ریوه‌به‌رایتی په‌یوه‌ندیه‌کان به‌ریوه‌به‌ری نیه له کاتیکدا به‌شیکی گرنگی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌یه به‌تایبه‌تی له دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت هه‌ولده‌دات کیسی کورد به جیهان بناسینیت به‌لام چه‌ندین که‌س به‌ناوی به‌ریوه‌به‌ری ئه‌م به‌شه‌وه خۆیان ناساندوه له کاتیکیشدا هیچ فه‌رمانیکی وه‌زاری نیه ئه‌مانی له‌م په‌رپرسایه‌تیه دانابی وه‌ک
1- سه‌نگه‌ر ره‌مزی که خاوه‌ن شه‌هاده‌ی یاسا بوو پسپۆری ئه‌م براده‌ره هیچ په‌یوه‌ندی به‌م کاره‌یه‌وه نه‌بوو که ئیستاش به شیوه‌ی ته‌نسیب له به‌عداد کارده‌کات هه‌رچه‌نده ماوه‌ی ته‌نسیبه‌که‌شی ته‌واو بووه به‌لام نه‌گه‌راوه‌ته‌وه کاره‌که‌ی
2- سالح قادر سالح ئه‌م به‌ریزه پیش‌تر ئیش پیکه‌ری مۆلیده بووه وه شه‌هاده‌ی سی ناوه‌ندی هه‌یه به‌لام ئیسته خۆی به به‌ریوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیکان داده‌نی و له چه‌ندین شوین کارتی شه‌خسی خۆی دابه‌ش کردوه وه‌ک به‌ریوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه‌کان.
له کاتیکدا چه‌ندین که‌سی شاره‌زا ئیسته ئاماده‌یه ئه‌م پۆسته‌ی بدریتی که هه‌شیان بروانامه‌ی ماسته‌ری له‌م بواردا به‌ده‌ست هیناوه‌و واته " له په‌یوه‌ندیه نیوده‌وله‌تیه‌کان" به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی نیه ئه‌م پۆسته پی ناده‌ن.
با له پله‌ش گه‌ریین له کاتیکدا سه‌ر به هه‌ر دامه‌زراوه‌یکی حکومی‌دا ده‌که‌ی ته‌نها وینه‌ی سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆکی هه‌ریم هه‌لده‌واسریت وه‌ک نه‌ریه‌تیک به‌ڵام کاتی ده‌چیته نوسینگه‌ی وه‌زیر وا ده‌زانی بۆ پیشانگای وینه‌کانی کۆسره‌ت رسول ده‌چی له کاتیکد ئه‌م سه‌رکرده سیاسیه ئه‌مرۆ هیچ پله‌یکه‌ی حکومی نیه.....
له کۆتاییدا ده‌مه‌وی بلیم گه‌ر ئاور له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان نه‌دریته‌وه ئه‌و ده‌بیته مه‌لبه‌ندیک له مه‌لبه‌نده‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست