کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەدهەم بارزانی: دەمانچە هەڵنەگریت لەوانەیە خۆت بەپیاو نەزانیت

Thursday, 29/09/2016, 14:24


سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاماژە بۆئەوەدەکات ئەگەر دەمانجە هەڵنەگریت لەوانەیە خۆت بە پیاو حساب نەکەیت.
ئەدهەم بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەفتەنامەی(ئاژانس)ی وتووە"سوپاسی بۆ ئەو ئاستە ڕۆشنبیرییە بەرزەی کەلەجەماوەری سلێمانیم بینی، سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس و ئاسایش دەکەم کە توانیان بە ئەرکی خۆیان هەستن و نەیانهێشت قەیرانێکی تر دروست بێت لە هەرێم".
لەبارەی خۆپیشاندانەکەی سلێمانییەوە، وتیشی"داوام لێ بکرایە بەشداری خۆپیشاندانم دەکرد".
لەبارەی هەڵگرتنی چەک بەپێی ئەوەی چەند وێنەیەکی بڵاو بوەتەوە باسی لەوەکردوە" ئەگەر دەمانجە هەڵنەگریت لەوانەیە خۆت بە پیاو حساب نەکەیت".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە