ده‌یان كه‌سایه‌تی ناسراو ده‌ستیان له‌بنی هه‌مبانه‌كه‌وه ده‌رچوو، عارف تهیفورو فوئاد مه‌عسوم-یان تێدایه
Tuesday, 16/03/2010, 12:00
زۆرێك له‌و پهرلهمانتارو وه‌زیرو راوێژكارانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، خۆیان كاندیدكردبوو، به ده‌ستبه‌تاڵی هاتنه ده‌ره‌وه‌و له ناو كوردیشدا دوو كه‌سایه‌تی دیاریی یه‌كێـتی و پارتی گورزی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وت.
فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له‌پارێزگای هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ عارف ته‌یفور جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و كاندیدی پارتی له پارێزگای كه‌ركوك نه‌یانتوانی ده‌نگی پێویست بۆ مسۆگه‌ركردنی كورسییه‌ك بهدهستبهَنن.
بهلاَم ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه پارتی له هه‌لێر كورسییه‌كی خۆی بدات به فوئاد مهعسومو یه‌كێتیش له كه‌ركوك كورسییه‌كی خۆی بدات به عارف ته‌یفور، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه بنێرنه په‌رله‌مان.
هه‌روه‌ها له‌ناو لیسته گه‌وره‌و دیاره‌كانی عێراقیشدا، زیاتر له 30 كه‌سایه‌تی، كه پێكدێن له وه‌زیرو راوێژكار‌و پهرلهمانتارو سه‌ركرده‌ی دیاری حزبه‌كان، نه‌یانتوانی ده‌نگی پێویست بۆ مسۆگه‌ركردنی كورسییه‌كی په‌رله‌مان بهدهستبهَنن.
ناوی كهسهكانو پۆسته‌كانیان:
عبد القادر العبیدی ، وزیری به‌رگری
علی بابان، وه‌زیری پلاندانان
ایاد السامرائی، سه‌رۆكی ئه‌نجوه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
موفق الربیعی راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نهتهوهییو سه‌رۆكی گردبوونه‌وه‌ی ناوه‌ڕاست
سامی العسكری، راوێژكاری سیاسی نوری مالكی
محمود المشهدانی، سورۆكی پێشوی په‌رله‌مان
حاجم الحسنی، سه‌رۆكی گردبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی
مهدی ئه‌لحافز، وه‌زیری پلاندانی پێشوو
په‌رله‌مانتار، عزت الشابندر
علی العلاق، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
سادق الركابی، راوێژكاری سیاسی مالكی
شریف علی بن ا‌لحسین، مه‌له‌كی دستوری
په‌رله‌مانتار قاسم داود
عدنان الباجه‌جی، ئه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی حوكمی پێشوو
مجید یاسین، راوێژكاری مالكی بۆ كاروباری راگه‌یاندن
عه‌لی لامی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ده‌زگای لێپرسینه‌وه‌و دادهگهری
عامر عبدالجبار،وه‌زیری گواستنه‌وه
خزیهر خزاعی، وه‌زیری په‌روه‌رده
عبد السمد ره‌حمان ، وزیری كۆچبه‌ران
هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كه له د.مه‌حمود عوسمان، پهرلهمانتارو سیاسهتمهدارو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حوكمی پێشوو، له‌گه‌ڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی‌و عوسمان شوانی وه‌زیری پلاندانانی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌یان كه‌سایه‌تی دیكه‌ی سیاسی‌و حكومی له عێراق‌و كوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست