زانكۆى سۆران خانەیێك بۆ كۆكردنەوەى بەرپرسە حیزبیەكان !زانكۆى سۆران خەونە یان حەقیقەتێك
Thursday, 19/11/2009, 12:00
دواى ئەو چاوەروانیە زۆرەى كە قوتابیانى سۆران خەونیان بە كرنەوەى زانكۆیەك ئەدیت لە شارۆچكەكەیان وا لەم سال خەونەكەیان وەراست گەرا,ئەمەش دواى ئەوە دێت كە بە بریارێكى ئەنجومەنى وەزیران لە بەروارى 17/5/2007 بریارى كردنەوەى زانكۆى سۆران درا ,تێیدا ئەو زانكۆیە بتوانێت ببێتە مەرجەعێكى گرنگى كۆمەلگەى سۆران بە هیواى ئەوەى كە كۆمەلگەى سۆران بەرەو ئاقارێكى رێكخستەى رۆشنبیرى و كۆمەلایەتى و فەرهەنگى ببات و گەشەى پێبدات تا لە دوا جار كەسانێكى پسپۆر لە بوارە جیاجیاكان پێبگەینێت و ببنە فریادرەسى كۆمەلگەى كوردى و بتوانن سەرخان وژێرخانى كۆمەلگە تۆكمە بكەن,جا ئایا زانكۆى سۆران تا چەند ئەتوانێت ببێتە ئۆرگانێكى سەربەخۆى مۆدێرن كە تێیدا ئۆرگانى رەنگدانەوەى فكرومەعریفە بێت و نەوەیێكى راهێنراو لە بوارە جیاجیاكان ئامادەبكات و ببنە خەمخۆرى كۆمەلگە كە ئینتماى بۆى هەیە .
پرسیار لێرە ئەوەیە كە ئایا زانكۆى سۆران دەتوانێت ببێتە ئەو ئۆرگانە سەربەخۆیە یا خود بە دەردى زانكۆیەكانى ترى كوردستان دا ئەچێت ؟ولامەكەى با بۆ داهاتوو بێت
هەموومان ئەوە ئەبینین كە زانكۆیەكانى كوردستان بە شێوەیێكى زۆر خێرا روو لە پاشكۆبوون و پەراوێزبوونن لە رووى زانست و مەعریفە و گۆراندا,تاكوئێستا زانكۆیەكانى كوردستان نەیانتوانیەوە قەیران وخەمەكانى كۆمەلگە بخەنە بەرباس و لێكۆلینەوە لە بڕى ئەوەى ئاراستەكانى كۆمەلگە لە دەستى ئەواندا بێت كەچى جومگەكانى كۆمەلگەیان خستۆتە دەست دەسەلاتى سیاسى و حیزبى ,ئەوانیش زۆر بێ بەزەیانە یارى بە ئابورى و سەرمایە و كایە مەعریفیەكانى ئەم كۆمەلگەیە دەكەن
هەر رۆژێك بەولاوبەولاى دائەبەن !كوا رۆلى زانكۆیەكانى كوردستان لە پرۆسەگشتى یەكان دا ؟
كوا رۆلیان لە بوارى پەروەردە و رۆشنبیرى و كۆمەلایەتى ؟كوا رۆلیان لە فشار خستنە سەر بەرپرسە بالادەستەكان بۆ دیموكراتیزە بوون و مەدەنى بوون و نەزاهەت وشەفافیەت ؟هەموو ئەو پرسیارنە و دەیانى تر رۆژانە بە مێشكمان دا ئەخولێتەوە
پەتاى ئەنفلەوەنزانى حیزبى لە نێو زانكۆیەكاندا؟زانكۆیى سۆرانیش هەر لەسەرەتاوە خۆیى بێ بەرى نەكردووە لەو كلتورە !
دیارە دەستێوەردانى حیزبى لە كاروبارى زانكۆیەكاندا بۆتە دیاردەیەك و پەتایێك كوشندەتر لە ئەنفلەوەنزانى بەراز, گۆران و فەرمانەكان لە مەكتەبى حیزبە زلهێزەكان دەرئەچن بۆ هەندێ شتى هەستیار و گرنگ لە دانانى راگر و یاریدەدەر و فەرمانبەرانیش زۆرجار حیزب بە ئارەزووى خۆیى راگرى كۆلێژوو مامۆستا وفەرمانبەران لە فەرمانێكەوە بۆ فەرمانێكى تر دەگوازێتەوە بێ هیچ پلان ودانانێكى پێشتر , بۆنمونە لە شارى سۆران زانكۆیى سۆران گەرم وگوریەكى زۆرى دروست كردبوو زۆرجار لەو ماوەیەدا رۆژێك د.دارا راگرى كۆلێژى پەروەردە بوەتە سەرۆكى زانكۆ كەچى رۆژى دواتر ئەیانوت د. عبدالفتاح راگرى كۆلێژى یاساى سۆرا بوەتە سەرۆكى زانكۆى سۆران تا لە دواجار د.موسلیح بوو بە سرۆكى زانكۆى سۆران , د.عبدالفتاح راگرى كۆلێژى یاساى سۆران
لە گفتوگۆیكدابۆ رۆژنامە داهێنان وتبووى: من بۆ ماوەى سێ رۆژ دانرام بە سەرۆكى زانكۆى سۆران بەلام بە فەرمانێك لابرام ,
ئەگەر سەیر بكەین زانكۆكانى ترى جیهان لە چەرخێكدان كە گۆرانكاریەكان زۆر خێرا و بەردەوامن رۆژ بە رۆژ هەنگاوى جدى تر ئەنوێنن كە چى زانكۆكانى ئێمە لە نێو مەوداى پەراوێزى شارستانى بوون ودیموكراتیزەبوون چەقیون بە هەموو جۆر و پێوەرێك زانكۆكانى ئێمە دابراون لە ژینگەى كۆمەلایەتى خەلكى كوردستا لە برى ئەویش لە ژینگەى حیزبى و فەرمانى حیزبى زۆر لە جولەو گەشەدان ,زانكۆكانمان لە ژێر پەردەیى حیزبى كاربۆئەوە دەكات كەبنیاتى كۆمەلایەتى و فەرهەنگى بەو فۆرمانە رەنگ بكات كەخۆى ئەیەوێت
دیارە زانكۆیى سۆران هەر لەسەرتاوە حیزب هەیمەنەى خۆیى بەسەر داكێشاوە كاتێك ئەچیتە ناو كۆلێژەكانى سۆران بۆنى حیزبى لێدێت بۆیە ئەگەر بتەوێت دابمەزرێیت یان كارێكت هەبێت ئەبێ سەرەتا رەزامەندى لاى هەندێ كەسى حیزبى بەدەست بهێنیت
خالێكى هەرە جەوهەرى دەستى حیزب لە نێو زانكۆى سۆران و كوردستانیشدا كردنەوەى هۆبەى رێكخراوەكانى سەر بەوان بۆ ئەوەى ببنە چاودێریكى جدى بەسەر رێكخراوەكانى تر و سنورداركردنى چالاكى ئەوان
لە كۆلێژەكانى سۆران زۆرجا ئەمان بینى رۆژنامەى فلانە رێكخراو درێنراوە و رێگرى كراوە لە رۆژنامەى فلانە رێكخراو و رێگرى كراوە لە كاروچالاكى رێكخراوەكان ,یان كۆبونەوەى حیزبى بە قوتابیان و ناچاركردنیان بۆ ئەوەى بچن بۆ كۆبونەوەى حیزبى هەموو ئەوانە هەرەشێكى جدین لەسەر پرۆسەى پەروەدە و فێركردن.
د.عبدالفتاح راگرى كۆلێژى یاسا هەر لە دیمانەكەى باس لە دەستى حیزبە دەكات دەلێت "دەستى حیزبى هەیەلەنێو زانكۆیەكانى كوردستان بەلام من لە چوارچێوە هاوكارى ئەیبینم "
ئایا زانكۆیى سۆران دەستكەوتێكى نەتەوەییە بۆ ناوچەكە یان دەستكەوتێكى حیزبى یە بۆ ناوچەكە ؟
دواى نزیك بوونەوەى كۆتایى وادەى دەسەلاتى كابینەى پێنجەم پارتى هەر زوو بیرى لەوە كردەوە كە زانكۆیى سۆران بكاتە دەستكەوتى كابینەكەى خۆى بەو پێیەى كە سۆران گرنگیێكى زۆرى هەیە لاى پارتى بۆیەش ویستى لە سەر دەمى كابینەكەیدا ئەو مەرامەى كە هەیەتى بیهێنێتە جێ,
چونكە شارى سۆران شارێكى گەورەیە لە رووى ژمارەى دانیشتووان و گرنگیێكى ناوچەى وبازرگانى هەیە وە لەرووى سیاسیشەوە گرنگى خۆیى هەیە سەرەراى نزیكى لە دەڤەرى بارزان .
بەتایبەتى دواى هەلبژاردنەكەى 25/7 كە لیستى گۆران توانیى دەنگێكى زۆربهێنێت لە هەندێ ناوچەى هەستیارى شارى سۆران دواى ئەوە ش ئەمە زەنگێكى ترسناك بوو بۆ پارتى بۆیە هەفتەیێك بەر لە تەواوبوونى وادەى كابینەى پێنجەم .نێچیرڤان بارزانى هاتە شارى سۆران بەردى بناغەى نەخۆشخانەیێكى 400 قەرەوێلەیى كردەوە و برێكى زۆر لە خەلكى ئەو شارە دابمەزرێنێت سەرەراى ئەوەى فشارى خستە سەر قایمقام بۆئەوەى پرۆژەى زانكۆیى سۆران بگەینیتە كۆتایى و بینایەى بۆ دروست بكرێت
كۆنترۆلكردنى پێكهاتەى زانكۆى سۆران لەلایەن حیزبەوە و ململانێكى زۆر سەخت لەنێو بەرپرسانى ناوچەكە بۆ بوون بە سەرۆكى ئەو زانكۆیە
هەروەك لە پێشتر ئاماژەم پێدا پارتى ئەو زانكۆیە بە دەستكەوتى خۆیى هەژمار ئەكات بۆیەش هەر ئەو سەنگى مەحەكە بۆ یەكلایى كردنەوەى پۆستە گرنگەكانى ئەو زانكۆیەوە هەر لە سەرۆك زانكۆوە تاكو فەرمانبەرى ئاسایى ,دانانى د.موسلیح وەك سەرۆكى زانكۆى سۆران بە فشارى كۆمەلێك بەرپرس بووە ئەگینا لە هەموو دنیا دانانى سەرۆكى زانكۆ ئەبێ لەسەر بنەماى لێهاتووى و خیبرەو بە هەلبژاردنێكى ئازاد بێت نەك لەناو هۆلە داخراوتاریكەكانى حیزب هەلبژێردرێ بێ ئەوەى رەى قوتابى لەسەر بێت هەر لەبەر ئەمەش قایمقامى سۆران كرمانج عزەت هەرەشەى پێنەدانى بینایەى سینەماى سۆران دەكات كە پارسال نۆژەنكراوەتەوە لە بەر ئەوەى خۆى حەزى كردووە د.عبدالفتاح ببێتە سەرۆكى زانكۆى سۆران
لە لایەكى تردامەزراندنى دەیان كەس بەو مەرجەى ناویان لە ناو رلاێكخستنەكانى پارتى هەبێت وئەندامى ئەو پارتە بێت ,سەرچاوەیێك لە سەرۆكایەتى زانكۆى سۆران كە نەیویست ناوى بلاوبكرێتەوە راى گەیاند تاكو ئێستا لقى 10 ى پارتى 300 فەرمانبەرى رەوانەى سەرۆكایەتى زانكۆ كردووە بۆ دامەزراندن كە زۆربەیان ئاوارەى ئێرانن و ئەندامى ئەو پارتەن وكورە بەرپرسن و هیچ لێهاتوویەكى زانستیان نى یە
دیاریكردنى شوێنى زانكۆیى سۆران بە شێوەیێكى فەرمى كێشە دروست دەكات دواى ئەوەى لە بەروارى 17/5/2007 بریارى كردنەوەى ئەو زانكۆیە درا بە شێوەیێكى سەرتایى شوێنى ئەو زانكۆیەوە لە لایەن لێژنەیێكى پشكنینى پارێزگاى هەولێر لە دێلیزیان دیارى كرا بەلام ئەم سال لە لایەن كۆمەلێك مامۆستا پێشنیار كرا سەر رێگاى رواندز-سۆران بكرێتە شوێنى ئەو زانكۆیە بەو پێیەى نزیكە لە سەنتەرى شارى سۆران هێمن وفراوانە و دەكرێ بكرێتە شارێكى زانكۆیى بەلام هەر زوو كۆمەلێك بەرپرس نارەزایان دەربرى چونكە ئەوان لەو شوێنە دوكان بازاریان دروستكردووە قازانجى بۆ زەوى ئەوان هەیە هەربۆیەش كاتێك نێچرڤان بارزانى هات بۆ شارى سۆران فشارى خرایە سەر لە لایەن كۆمەلێك خەلكى شارى سۆران و خۆپیشاندانیان سازكرد كە ئەبێت زانكۆ هەر لە شوێنى خۆى بێت
نارەزایى قوتابیان لە سەرتاوە دژى زانكۆیى سۆران دواى دەست بەكاربردنى زانكۆیى سۆران كۆمەلێ نارەزایى لاى قوتابیان دروست بوو لەوانە بریاردرا گشت فایل و فەرمانەكان و بروانامەكان بە ناوى زانكۆیى سۆران بێت قوتابیانیش نارازین لەو بریارە كە بروانامەى ئەوان بخرێنە سەر زانكۆیى سۆران
لە لایكى تر قوتابیان داوا ئەكەن بەشە ناوخۆیى بۆ قوتابیان دروست بكریت كە تاكو ئێستا كۆلێژەكانى سۆران خاوەنى هێچ بیناەكى بە شەناوخۆیى نى یە بەلكو سالانە لەسەر ئەركى خۆیان خانوو ئەگرن وكری َ ئەدەن كە هەندێ لەو خانووانە نە كارەباى هەیە نە ئاوى هەیە سەرەراى دوریان لە كۆلێژى چونكە ئەو خانوانەى نزیكن لە كۆلێژ كرێى یەكجار زۆرە قوتابى مەجبورە لە دوورەوە خانوو بەكرێ بكرێت بەرێوەبەرایەتى بەشەناوخۆیى كۆلێژەكانى سۆران سالانە تەنها نەوت و موكێت ئەداتە قوتابیان
ئایا زانكۆیى سۆران دەتوانێت بە ستایلێكى نوێ رێگا بگرێتە بەر یان بە دەردى زانكۆیەكانى ترى كوردستان ئەچێت ؟ گومانى تێدا نى یە زانكۆیەكانى كوردستان تووشى كۆمەلێ كێشە بوون سەرەكى ترینیان پەتایى ئەنفلەوەنزاى حیزبى و دابران لە سیراحى گەشەو گۆران و ئەو تەوژمە گۆرانكاریانەى كە جیهان بە خۆیەوە ئەبینێت كەچى زانكۆیە داماوەكانى ئێمە لە مەوداى گەشەو گۆرانكارى پەراوێزخراون لە مەدەنى بوون ولێكۆلینەوە لەو قەیران و كێشانەى كە رۆژانە تووشى كۆمەلگەى كوردى ئەبن بگرە هیچ رۆلیام نى یە لە پرۆسە گرنگەكانى ولات و تۆكمەكردنى سەرخان وژێرخانى كۆمەلگە و بگرە گشت زانكۆكانى كوردستان بارگاوى كراون بە حیزبایەتى
بۆیە ئەبێت زانكۆیەكانى كوردستان رۆلى سەرەكى خۆیان بۆ بگەرێتەوە و سەربەخۆیى خۆیى بۆ دابین بكرێت و دەسەلاتى خۆیى هەبێت تاكو ببێتە مەرجەعێكى گرنگى كۆمەلگە لەوێوە گۆرانكاریەكان دەست پێ بكات بە شێوەیێكى ریشەى زانكۆیەكان لە ژێر دەسەلاتى حیزب بێتەدەر
پێكهاتەى زانكۆیى سۆران لە رووى بینایەو میلاكات لە ئێستا دا زانكۆیى سۆران خاوەنى چوار كۆلێژ و دوو پەیمانگاى تەكنیكى یە ئەوانیش
1- كۆلێژى پەروەردەى سۆران كە لە هەشت بەش پێك دێت ئەوانیش بەشى (ماتماتیك و مێژووجوگرافیەو دەرونزانى و وەرزشى زمانى ئینگلیزى و عەرەبى و كوردى)
2-كۆلێژى یاسى سۆران
3-كۆلێژى زمان لە سێ بەش پێك دێت ئەویش زمانى ئینگلیزى و كوردى و عەرەبى
4- كۆلێژى بنیات كە لە دوو بەش پێك دێت ئەوانیش زمانى كوردى و زانستە گشتیەكان
خاوەنى دوو پەیمانگاى تەكنیكى یە ئەوانیش
1-پەیمانگاى تەكنیكى سۆران كەلە بەشەكانى (سیستەمى كۆپیوتەر و نەخۆشەوانى و شیكارى نەخۆشەوانى تەكنیكى یاساو تەكنیكى كار) پێك دێت
2-پەیمانگاى تەكنیكى چۆمان كە بەس لە سیستەمى كۆمپیوتەر پێك دێت
هەروەها خاوەنى دوو بینایەى نوێ و دوو بینایەى كۆن و سێ بینایەى بە كرێ پێك دێت
1-بینایەى سەرۆكایەتى زانكۆى سۆران لەدوو نهۆم پێك دێت كە بەكرێ گیراوە
2-بینایەى راگرایەتى كۆلێژى پەروەردەى سۆران لە دوو نهۆم پێك دێت كە بەكرێ گیراوە
3-بینایەى كۆلێژى پەروەردەى سۆران كە پێشتر هى قوتابخانەى ئامادەیى شهید عبدالرحمن بوو لە دوو نهۆم پێك دێت
4-بینایەى كۆلێژى زمان كە ئەم سال دروست كراوە لە چوار نهۆم پێك دێت
5-بینایەى كۆلێژى یاسا كە پێشتر هى بەرێوەبەرایەتى پۆلیس بوو لە یەك نهۆم پێك دێت
6-بینایەى تەكنیكى سۆران سێ سال دروست كراوە لە یەك نهۆم پێك دێت
وەلە ئێستا دا خاوەنى هیچ بینایەكى بەشەناوخۆیى نى یە و خاوەنى تەنها یەك پاركى بچوكە كە هى كۆلێژى پەروەردەییە
وە لە رووى میلاكاتى مامۆستا
1-كۆلێژى پەروەردەى سۆران خاوەنى (103) مامۆستا و (130) فەرمانبەرە
2-كۆلێژى یاسا خاوەنى (28) مامۆستا و (62)فەرمانبەرە
3-كۆلێژى زمان خاوەنى (23) مامۆستا و (37) فەرمانبەرە
وابریارە دوو بینایەى نوێ ئەمسال دروست بكرێت و موچەى هاندان و دروستكردنى خانو و بۆ مامۆستایان دابین بكرێت
د.عبدالفتاح راگرى كۆلێژى یاسا بۆ داهێنان لە گفتوگۆیكدا راى گەیاند:وابریارە كۆلێژى كشتوكال و كۆلێژێكى تایبەت بە وەرزش بكرێتەوە
:راپۆرتى شیكارى هێمن گرتكى لە سۆران
ژ.ت:07507404013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست