یه‌كێتی داوا له پارتی ده‌كات به‌راوردی د.ڕۆژ د.به‌رهه‌م بكات
Wednesday, 31/03/2010, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی داواده‌كات، پارتی به‌راوردی كاره‌كانی رۆژ نوری شاوهیسو به‌رهه‌م ساڵح له پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى عيراقدا، بكات. پێشیوایه باڵێكی پارتی كار بۆشكستهێنانی كابینه‌ی شه‌شه‌م ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ده‌ستوور، رایگه‌یاند، دوێنێ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی به‌ستووه، له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌ی گۆڤاری گوڵان كه هێرشی كردبووه سه‌ر به‌رهه‌م ساڵحی سه‌رۆكی حكومه‌ت، رایان وابووه باڵێكی ناو پارتی به‌جدی كار بۆ شكستهێنانی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌ت ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه وتی "به‌ڵام ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاریانداوه تا مام جه‌لال نه‌گه‌ڕێته‌وه، هیچ لێدوانێكی فه‌رمی نه‌ده‌ن بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتی، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی پارتی‌و نێچیرڤان بارزانی ئیدانه‌ی راپۆرته‌كه‌یان كرد".
سه‌رچاوه‌كه وتی "راپۆرته‌كه ده‌ریده‌خات كهئاراستهیهكی دیاریكراو هه‌یه له‌ناو پارتی، كه دژی به‌رهه‌م ساڵح كارده‌كات كه ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی ناو پارتی پێیوابوو كابینه‌ی شه‌شه‌م هه‌ر دوو سی مانگ بڕبكات، بۆیه ئه‌و راپۆرتهشیان له‌مكاته‌دا بڵاوكرده‌وه".
وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، به‌پێی رێككه‌وتنه ستراتیژییه‌كه‌ی نێوان ئه‌و دوولایه‌نه‌یه، بۆیه یه‌كێتی پێیوایه نابێت پارتی به‌سه‌ر یه‌كێتیدا بكاته منه‌ت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر پارتی چوار ساڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی "وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته منه‌ت نییه تا پارتی بیدات به‌یه‌كێتی".
له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه ستراتیژییهكهوه وتی "دابه‌شكردنی ئه‌و پۆستانه به‌پێی رێككه‌وتنه ستراتیژییه‌كه‌ی نێوانیانه، یه‌كێتی مافی خۆیه‌تی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت، چۆن مه‌سعود بارزانی بووه سه‌رۆكی هه‌رێم، ئاوهاش ده‌بێت مام جه‌لال سه‌رۆك كۆمار بێت، چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌بووایه، ئێستا كه‌مال میراوده‌لی سه‌رۆكی هه‌رێم بوو".
سه‌رچاوه‌كه به‌گومانی ته‌واوه‌وه له‌راپۆرته‌كه ده‌ڕوانێت، بۆیه ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر وانییه، با به‌راورد بكرێت به‌ڕۆژ نوری شاوهیسو به‌رهه‌م ساڵح كاتێك جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوون".
له‌وكاته‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح به پێی ریكه‌وتنی ستراتیژیی بووه به سه‌رۆكی كابینه‌ی شه‌شه‌م، راگه‌یاندنه‌كانی پارتی به شێوازی حۆراو جۆر هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست