کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆجالان: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌هێزه‌کانی تر جیاوازه‌

Monday, 15/03/2010, 12:00


عه‌بدوڵا ئۆجالان، سه‌رکرده‌ی په‌که‌که‌، له‌دواین دیداریدا له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌کانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند که‌ له‌ هه‌ڵبژراده‌نه‌کانی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی ئێراقدا به‌هۆی هاتنه‌کایه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان "جیاوازی گرنگ و پێشکه‌وتن ڕوویداوه‌"
ئۆجالان له‌به‌شێکی دیداره‌که‌یدا ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌کی ئێراق ده‌کات و ده‌ڵێت"له‌و هه‌ڵبژاردنه‌کان جیاوازیه‌کی گرنگ و وه‌ک پێشکه‌وتنێک هاتنه‌ ئارای بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌ ، له‌ ڕووی گۆڕینی زهنیه‌ت‌ ، ده‌ره‌به‌گایه‌تی و پێکهاته‌ی عه‌شیره‌تیه‌وه‌ له‌وانی تر که‌مێک جیاوازه‌."
ئۆجالان له‌ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه‌شدا ئاماژه‌ به‌ ئه‌گه‌ری ڕوودانی ده‌یان هه‌ڵه‌بجه‌ی تر له‌ کوردستاندا ده‌کات و ده‌ڵێت" ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق ده‌کشێته‌وه‌ ، وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌کرێ که‌ پێکهاته‌ی فیدرالی کورد له‌ باشور بخنکێنن ، ئه‌وانیش ده‌بێ ئه‌و مه‌ترسیه‌ بزانن ، له‌م دواییه‌دا مه‌ترسی هێرشی گه‌وره‌ هه‌ن ، هۆشیاری ده‌ده‌م ، ده‌یان جار له‌ کۆمه‌لکوژیه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌وره‌تر ئه‌گه‌ری هێرش له‌ ئارادایه‌ ، ده‌کرێ ده‌ستوه‌ردانێکی هیرشکارانه‌ی پاکتاوکاری بکرێ له‌ پێکهاته‌ی فیدرالی کورد دا ، ده‌کرێ بارزانی و تاله‌بانی جدیه‌تی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ببینن."

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە