کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مه‌حمود سه‌نگاوی‌ ؛ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ڵی‌ رامكردووه‌ ئه‌وه‌ دایكی‌ له‌شفرۆشه‌

Tuesday, 12/08/2014, 12:00

له‌ دوو رۆژی‌ رابردوودا، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ناحیه‌ی‌ جه‌له‌ولا له‌یه‌ن چه‌كدارانی‌ داعشه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا گیرا، هه‌ندێ‌ له‌ ده‌زگاكای‌ راگه‌یاندن له‌زاری‌ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌و سه‌رچاوه‌ی‌ تایبه‌ته‌وه‌، مه‌حمود سه‌نگاوی‌، فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوری‌ گه‌رمیانیان به‌وه‌ تۆمه‌تباركرد، ئه‌و شه‌وه‌ی‌ داعش هێرشی‌ هێناوه‌، ئه‌و له‌وێ‌ نه‌بووه‌ بۆیه‌ جه‌له‌ولا گیراوه‌، ناوبراویش ئه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌و ئه‌وه‌ی‌ واشی‌ وتوه‌ه‌ ئه‌وه‌ دایكی‌ له‌شفرۆشه‌.
مه‌حمود سه‌نگاوی‌، فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوری‌ گه‌رمیان، سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ی‌ كه‌ ده‌ڵێن ئه‌و شه‌وه‌ی‌ داعش هێرشی‌ كردووه‌ بۆ جه‌له‌ولا ئه‌و له‌وێ‌ نه‌بووه‌ بۆ گیراوه‌، به‌ (سولی‌ رادیۆ)ی‌ راگه‌یاند "ئه‌وه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌و ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و قسانه‌ ده‌كات، هه‌ندێ كه‌سن ئه‌وه‌ دایكیان له‌شفرۆشه‌"
فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ گه‌رمیان ئه‌وه‌ی‌ به‌ په‌یامنێره‌كی‌ سولی‌ رادیۆش وت "له‌ زاری‌ منه‌وه‌ ئه‌وه‌ بڵاو بكه‌وه‌ بڵێ‌ مه‌حمود سه‌نگاوی‌ ده‌ڵێ‌، ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و قسانه‌ی‌ كردووه‌، دایكی له‌شفرۆشه‌، بۆیه‌ قسه‌یان له‌سه‌ر ئێمه‌ كردووه‌"
له‌ دوو رۆژی‌ رابردوودا، سایتی‌ ئاوێنه‌ نیوز ، راپۆرتێكی‌ پڵاوكرده‌وه‌و سایته‌كه‌ به‌ پشتبه‌ست به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاندبوو"مه‌حمود سه‌نگاوی، فه‌رمانده‌ی به‌ره‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌كانی گه‌رمیان، له‌و كاته‌ی‌ چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی(داعش) جه‌له‌ولایان گرت، له‌ پشوودا بووه‌‌و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی‌ جێهێشتووه‌"
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ به‌ سایته‌كه‌ وتووه‌ "مه‌حمود سه‌نگاوی‌و زۆربه‌ی‌ سه‌ركرده‌ باڵاكانی تری‌ پێشمه‌رگه‌ له‌و به‌ره‌یه‌ (وه‌ك لیوا حسێن مه‌نسور) هیچ كاتێك به‌شه‌و له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ جه‌له‌ولا نه‌ده‌مانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی شكانی پێشمه‌رگه‌‌و له‌ده‌ستدانی شارۆچكه‌ی‌ جه‌له‌ولا كه‌ زیاتر له‌ مانگێكه‌ پێشمه‌رگه‌ شه‌هید‌و قوربانیی تیاده‌دات."
------------------------------
مه‌حمود سه‌نگاوی‌؛ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ڵی‌ رامكردووه‌ ئه‌وه‌ دایكی‌ له‌شفرۆشه‌
سەنگاوی

----------------------------
ئەم هەواڵە لەم لینکەی خوارەوە وەرگیراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست

کۆمێنت بنووسە