کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لڤین ناوی‌ ئه‌و میدیايانه‌ی‌ یه‌كێـتی‌‌و پارتی‌ بلاَوده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌حكومه‌ت پاره‌ وه‌ردگرن.

Monday, 05/07/2010, 12:00


به‌ پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی‌ ده‌ست لڤین كه‌وتووه‌؛ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ له‌ ماوه‌ی‌ ساڵانی‌ رابردوودا چه‌ندین ده‌زگای‌ راگه‌یاندنی‌ جۆراوجۆریان كردووه‌ته‌وه‌، بۆ دروستكردنی‌ فه‌وزا له‌ راگه‌یاندنی‌ كوردیدا.
به‌ پێی نووسراوێكی‌ نهێنی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ژماره‌ 4916 له‌ به‌رواری‌ 19/3/2008، كه‌ ئیمزای‌ بایز سه‌عید محه‌مه‌د وه‌زیری‌ هه‌رێم بۆ كاروباری‌ دارایی و ئابووری‌ له‌سه‌ر، حكومه‌تی‌ هه‌رێم مانگانه‌ 900 ملیار دیناری‌ داوه‌ته‌ هه‌ردوو كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ كوردسات و كه‌ناڵی‌ حوڕییه‌ی‌ عه‌ره‌بی كه‌ دو كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ یه‌كێتین.
به‌ پێی زانیارییاكانی‌ گۆڤاری‌ لڤین، له‌ خه‌رجی تایبه‌تی‌ حكومه‌ت، چه‌ند ده‌زگایه‌ك‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆریان بۆ خه‌رجده‌كرێت به‌م شێوه‌یه:
رۆژنامه‌ی‌ رووداو مانگانه‌ 106 ملیۆن دینار، رۆژنامه‌ی‌ بارزان مانگانه‌ 100 ملیۆن دینار. گۆڤاری‌ سڤیل مانگانه‌ 45 ملیۆن دینار. گۆڤاری‌ شه‌قام 25 ملیۆن دینار. گۆڤاری‌ هه‌ڵبوون 15 ملیۆن. گۆڤاری‌ وارڤین مانگانه‌ 25 ملیۆن دینار.
ته‌واوی‌ ئه‌م زانیاریانه‌ له‌ ژماره‌ 131ی‌ گۆڤاری‌ لڤیندا بلاَوبووه‌ته‌وه‌ كه‌ ناوی‌ 41 ده‌زگای‌ راگه‌یاندنی‌ تێدایه‌ كه‌ له‌ سنووری‌ ده‌سه‌لاتی‌ یه‌كێتیدان ‌و پاره‌ی‌ حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها 27ی‌ سنووری‌ پارتیش له‌ ئیداری‌ پێشووی‌ هه‌ولێر بودجه‌یان بۆ دیاریكراوه‌، كه‌ سه‌رجه‌م ده‌زگاكان سه‌ر به‌ یه‌كێتی‌ و پارتین.
به‌ پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی‌ ده‌ست گۆڤاری‌ لڤین كه‌وتوه‌؛ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان مانگانه‌ بودجه‌ی‌ 100 داموده‌زگای‌ راگه‌یاندنی‌ حزبی سه‌ر به‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ سێبه‌ر ده‌دات، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ته‌نها به‌ بودجه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ زاگرۆس و كوردسات و رۆژنامه‌ی‌ رووداو و گۆڤاری‌ سڤیل، ملیارێك و 550 ملیۆن دیناره‌.
به‌ پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌و ده‌زگایانه‌ له‌ له‌ ساڵی‌ 2005ه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت پاره‌و وه‌رده‌گرن، ئه‌م ده‌زگایانه‌ش یان راسته‌وخۆ سه‌ر به‌ یه‌ كێتی‌ و پارتین یان وه‌كو میدیایه‌كی‌ سێبه‌ری‌ ئه‌و دوو حیزبه‌ كارده‌كه‌ن.
به‌ پێی ئه‌و دیكۆمێنتانه‌ كه‌ وێنه‌یان بۆ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ ‌و وه‌زاره‌تی‌ هه‌رێم بۆ كاروباری‌ دارایی نێردراوه‌، له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێرو دهۆك 31 داموده‌زگای‌ راگه‌یاندن له‌ رۆژنامه‌و گۆڤارو رادیۆو ته‌له‌فزیۆن بوجه‌ی‌ مانگانه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ 41 ده‌زگای‌ راگه‌یاندن بودجه‌یان بۆ بڕواوه‌ته‌وه‌.
به‌ پێی ئاماره‌كانی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ كوردستان، له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا زیاتر له‌ 200 رۆژنامه‌و 250 گۆڤارو 100 رادیۆو ته‌له‌فزیۆن هه‌ن، ئه‌مه‌ش واریكردووه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا فه‌وزایه‌كی راگه‌یاندن دروستبێت.
ناوی‌ ئه‌و ده‌زگایانه‌ی‌ كه‌ له‌ سنووری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌ پاره‌یان وه‌رگرتوه‌:

گۆڤاری‌ كه‌ركوك: 1500000
گۆڤاری‌ پێشه‌نگ: 1000000
گۆڤاری‌ به‌درخان: 1000000
یانه‌ی‌ قه‌ڵه‌م: 750000
گۆڤاری‌ كۆلاره‌: 500000
گۆڤاری‌ تان تان: 50000
رۆژنامه‌ی‌ لیبراڵ: 400000
رۆژنامه‌ی ئینته‌رنێت: 400000
گۆڤاری‌ نیگا: 400000
گۆڤاری‌ زه‌ند: 300000
رۆژنامه‌ی‌ هاوبیر: 400000
رۆژنامه‌ی‌ به‌رگری: 500000
رۆژنامه‌ی‌ ئاڕاسته‌: 250000
گۆڤاری‌ ئایدیا: 450000
گۆڤاری‌ داتا:250000
رۆژنامه‌ی‌ پێگه‌: 750000
رۆژنامه‌ی‌ به‌ره‌و شار:600000
ناوه‌ندی‌ چاپ‌و رۆژنامه‌وانی‌ به‌درخان:1000000
رۆژنامه‌ی‌ خورماڵ:350000
ده‌زگای‌ هه‌واڵ:1000000
رۆژنامه‌ی‌ تاك: 450000
رۆژنامه‌ی‌ زه‌نگ:500000
گۆڤاری‌ كانكا: 500000
گۆڤاری‌ پێشهات:500000
رۆژنامه‌ی‌ چاودێر: 500000
گۆڤاری‌ په‌یڤین: 925000
رۆژنامه‌ی‌ ناوه‌ند: 500000
ده‌نگی‌ مه‌ده‌نییه‌ت _ خانه‌قین: 500000
رۆژنامه‌ی‌ پرژه‌: 300000
گۆڤاری‌ زرانگه‌و ره‌خنه‌و مه‌ده‌نییه‌ت: 2000000
ده‌زگای‌ چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م: 40000000
دزگای‌ خه‌ندان: 5000000

لیستی‌ ناوی‌ ئه‌و رۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ی‌ كه‌ له‌ ئیداره‌ی‌ هه‌ولێر پاره‌یان وه‌رگرتوه‌
گۆڤاری‌ راوێژ: 1500000
گۆڤاری‌ بیاڤ: 2000000
گۆڤاری‌ په‌یامی‌ مامۆستا:1000000
گۆڤاری‌ نواڵه‌ی‌ نوێ: 500000
گۆڤاری‌ دغرۆ:1500000
گۆڤاری‌ شین:2500000
رۆژنامی‌ خۆرو جه‌ماوه‌ر: 6000000
هه‌فته‌نامه‌ی‌ نێوه‌ند:200000
گۆڤاری‌ مێرگو مێرگی مناڵان: 47550000
گۆڤاری‌ زنار:3000000
گۆڤاری‌ كوردڤین: 1500000
گۆڤاری‌ ته‌كنیكی سه‌رده‌م: 1500000
گۆڤاری‌ شانۆ:2500000
گۆڤاری‌ كوردی ره‌ش: 1000000
گۆڤاری‌ ئاڵا:1500000
گۆڤاری‌ نه‌وه‌: 2500000
گۆڤاری‌ السدا السریانی‌: 100000
گۆڤاری‌ السدا 1000000
گۆڤاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌: 2500000

ئه‌و ده‌زگایانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌، ته‌نا ناوی‌ ئه‌و میدیایانه‌ن كه‌ به‌ پێی نووسراوی‌ وه‌زاره‌تی‌ داریی ساڵی‌ 2008 واژۆ كراوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ دوابه‌دوای‌ ئه‌و به‌رواره‌ش چه‌ندین میدیاو ده‌زگای‌ دیكه‌ی‌ سێبه‌ر له‌ لایه‌ن یه‌كێتی‌ و پارتییه‌وه‌ دروستكراون.
یه‌كێتی‌ و پارتی‌ هه‌ر به‌وه‌ نه‌وه‌ستاون، ملیاران دینار له‌ له‌ بودجه‌ی‌ حكومه‌ت بۆ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن حیزب ته‌رخان بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌و له‌شكره‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ كادیرانی‌ راگه‌یانی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت موچه‌ وه‌رده‌گرن، كه‌ به‌ هه‌زاران كه‌س به‌ ناوی‌ كادیری وه‌همییه‌و ناویان تۆماركراوه‌و مووچه‌ له‌ حكومه‌ت وه‌رده‌گرن.
هه‌ندێك له‌وانه‌ش مووچه‌كانیان به‌ پله‌ی‌ مووچه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ تۆماركراوه‌.
زانیاری زیاتر له‌ ژماره‌ 131ی‌ گۆڤاری‌ لڤیندا بلاَوكراوه‌ته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە