کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌هۆی

Wednesday, 29/06/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار له‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، به‌ لڤین پرێسی راگه‌یاند، سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ له‌ ئاستێكی‌ باڵادا، له‌سه‌ر گرتنی‌ ئه‌و گه‌نجه‌ هاتووه‌ته‌ ده‌نگ، كه‌ دوێنیَ ژنی‌ به‌رپرسێكی‌ پارتی‌ به‌گرتی‌ دابوو. سه‌رچاوه‌كه‌ وتی‌ پارتی‌ ترساوه‌ لای‌ خه‌ڵك ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ به‌ كێشه‌ی‌ شه‌ره‌ف بخوێنرێته‌وه‌.

له‌سه‌ر داوای‌ ژنی‌ به‌رپرسێكی‌ ئاسایشی‌ هه‌ولێر، ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ دوومه‌فره‌زه‌ی ئاسایش به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر كوڕێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵیان ده‌ستگیر كرد، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كوڕه‌كه‌ رێگه‌ی‌ نه‌داوه‌ ئه‌و ژنه‌ له‌ شوێنێكی‌ نایاسایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ رابگرێت.
سه‌رله‌به‌یانی‌ئه‌مرۆ لڤین پرێس هه‌واڵه‌كه‌ی‌ بلاوكرده‌وه‌و دواتر سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ هاته‌ ده‌نگ.
ئافره‌ته‌كه‌ خێزانی‌، دڵشاد حه‌سه‌ن نه‌جاره‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری داراییه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر.
كێشه‌كه‌ له‌وه‌وه‌ روویداوه‌ كه‌ ئه‌و ژنه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌به‌رده‌م گه‌راجی به‌غدادی هه‌ولێر راگرتووه‌و كوڕێكی گه‌نج به‌ناوی روشدی عه‌باس كه‌ شاگردی دوكانێك بووه‌، پێیوتووه‌ كه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ ئوتومبێله‌كه‌ی‌ له‌و شوێنه‌دا رابگریت.
سه‌رچاوه‌كه‌ وتی‌ كه‌ ته‌نها دوای یه‌ك كاتژمێر دوو مه‌فره‌زه‌ی ئاسایش هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر كوڕه‌ گه‌نجه‌كه‌و‌ به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیریانكردووه‌.
هه‌ر به‌ پێی زانیاریه‌كانی‌ لڤین پرێس، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رۆژێك به‌ بێ فه‌رمانی‌ دادوه‌ر روشدی‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، ئه‌مڕۆ مێردی ئه‌و ژنه‌ له‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی خانه‌قا سكالای‌ له‌سه‌ر گه‌نجه‌كه‌ تۆماركردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ گرتنه‌كه‌ی‌ به‌ یاسایی بكرێت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ سه‌رگردایه‌تی‌ پارتی‌ ته‌داخولی كردووه‌.
به‌ پێی زانیاریه‌كانی‌ لڤین پرێس، هاتنه‌ سه‌ر خه‌تی‌ سه‌ركردایه‌تی پارتی‌ له‌ئاستێكی‌ زۆر باڵادایه‌و كه‌سه‌ یه‌كه‌مه‌كانی‌ ئه‌و پارته‌ له‌و مه‌سه‌له‌ تێگه‌یه‌نراوان، كه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌واله‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ كه‌ كێشه‌كه‌ كێشه‌ی‌ "شه‌ره‌ف" بێت.
سه‌رچاوه‌ وتی‌ "هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو، له‌و ئاسته‌دا سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ ته‌داخولی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ كردووه‌".
ئاماده كردنى:نسره دين حه مه سعيد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە