کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوڕه‌كه‌ی‌ ئه‌مینداری‌ یه‌كگرتوو، دوو خه‌ڵاتی‌ سینه‌مای‌ له‌ فیستیڤاڵی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ فیلم وێلز به‌ ده‌ست ده‌هێنێ

Saturday, 11/06/2011, 12:00


به‌رواری‌ 2/6/2011 فیستیڤاڵی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ فیلم وێلز خولی‌ 18 (wales international film festival) له‌ شاری‌ سوانزی‌ له‌ ویلایه‌تی‌ وێلز له‌ شانشینی‌ یه‌كگرتوو (به‌ريتانیا) ده‌ستی‌ پێكرد و ماوه‌ی‌ 3رۆژ به‌رده‌وام بوو
كه‌ تیدا چه‌نیدن فیلمی‌ جۆراو جۆر په‌خش كرا له‌ نێوانیاندا فیلمی ده‌رهێنه‌رێكی‌ گه‌نجی‌ كورد له‌به‌شی‌ پێشبركێی‌ فیلمه‌ دۆكویمینتیه‌كان به‌ ناوی‌ (دراوسێ‌ ی‌ مه‌رگ) له‌گه‌ل 6 فیلمی‌ تردا له‌ركابه‌ریدابووه‌، كه‌ له‌ ده‌رهێنان‌و سیناریۆی‌ ده‌رهێنه‌ری‌ لاو (ئه‌یوب لهۆنی‌) یه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ فیلمێكی‌ كوردی‌‌و عێراقی‌ به‌شداری‌ ده‌كات.

له‌م باره‌یه‌وه‌ (ئه‌یوب لهۆنی‌) ده‌رهێنه‌ری‌ فیلمه‌كه‌ له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانيدا‌ وتى‌: " به‌شداری‌ كردنی‌ من وه‌كو گه‌نجێكی‌ كورد بووه‌ مایه‌ خۆشحالی‌‌و پێشوازییه‌كی‌ گه‌رمی‌ سه‌په‌رشتیاری‌ فیستیڤاله‌كه‌، له‌ناو راگه‌یاندنه‌كانی‌ به‌ریتانیاش ده‌نگ دانه‌وه‌یه‌كی‌ به‌رچاوی‌ هه‌بو".

ئه‌یوب لهۆنی‌ گوتیشی‌:" سوپاس بۆ خوا له‌دوا رۆژی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كاندا فیلمه‌كه‌م توانی دوو خه‌ڵات به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌وانیش خه‌ڵاتی تایبه‌تی‌ لێژنه‌ی‌ داوه‌ران و خه‌ڵاتی‌ باشترین ئایدیای‌ مرۆیی‌ بۆ دروستكردنی‌ فیلمی سینه‌مایی بوو.
ماوه‌كه‌ی فیلمه‌كه‌ ده‌ خوله‌كه‌ و هه‌موو كاره‌كانی له‌ كوردستان كراوه‌، له‌ ساڵی 2010دا به‌رهه‌م هاتووه‌ و ناوه‌‌رۆكی فیلمی دیكۆمێنتاریی (دراوسێ‌ ی‌ مه‌رگ) كه‌ باس له‌‌ ژیانی خانه‌‌واده‌‌یه‌‌ك ده‌‌كات كه‌‌ باوكیان له‌‌ شۆرشه‌‌كانی كورد شه‌‌هید بووه‌‌، به‌‌ڵام ئێستاكه‌‌ مالیان له‌‌ گۆرستانی شێخ ئه‌‌حمه‌‌ده‌‌ له‌‌ شاری هه‌‌ولێر و ژیانیان قورسه‌‌.
پێش هه‌ر شتێك خه‌لاته‌كانم پێكه‌شكه‌ش به‌گه‌نجانی‌ ئازای‌ كوردستان ئه‌كه‌م , هیوام وایه‌ كه‌ سینه‌مای‌ زیندوو كاریگه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی‌ گه‌نجان بنیات بنرێت و گه‌نجانی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ ولاَته‌كه‌مان بتوانین هه‌نگاو به‌ره‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ فیلمسازی‌ به‌ تیروانینی‌ تازه‌ بنێین كه‌ دوور بیت له‌ به‌ فیلم كردنی‌ میژوو به‌ڵكو باس له‌ئه‌مرۆی‌ ولاَت و ملله‌ت بكات و ئاوینه‌ی‌ ئیستای‌ خه‌ڵك بیت.
ئه‌یوب لهۆنی‌ كوره‌ بچووكی‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستانه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ زۆربه‌ی‌ كوڕه‌ سه‌كرده‌ سیاسیه‌كان رێچكه‌ی‌ هونه‌ری‌ گرتووه‌.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە