کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌نامه‌یه‌كی‌ نهێنیدا ئه‌مریکییه‌کان داوای سازش له‌کورد ده‌که‌ن

Thursday, 12/11/2009, 12:00


له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌مریكا فشار له‌سه‌ر كورد دروستده‌كات‌و داواده‌كات كه‌ لایه‌نی كوردی له‌و شاره‌ ته‌نازولبكات‌و باره‌گا حیزبییه‌كانی ته‌سلیم به‌ حكومه‌ت بكاته‌وه‌.
به‌ پێی كۆنووسی دانیشتنه‌كانی نێوان ژه‌نه‌راڵ براون، فه‌رمانده‌ی چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ رۆژی 3/10/2009 له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ درید كشموله‌، پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا‌و خه‌سره‌‌و گۆران، لێپرسراوی لقی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و جه‌میل عه‌لی، فه‌رمانده‌ی چالاكییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له‌و پارێزگایه‌ئه‌نجامدراوه‌، به‌ راشكاوی په‌یامی ئه‌مریكا له‌ نه‌ینه‌وا به‌ سه‌ركردایه‌تیی كورد گه‌یێنراوه‌.
له‌و په‌یامه‌دا ژه‌نه‌ڕاڵ براون داوای ته‌نازولكردن‌و پاشه‌كشه‌كردنی كورد ده‌كات له‌ موسڵ‌و په‌یامه‌كه‌ش زمانێكی توند‌و هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی هه‌یه‌.
خه‌سره‌و گۆران، به‌رپرسی لقی موسڵی پارتی به‌ نووسراوی ژماره‌ 1513 له‌ رۆژی 8/10/2009 كۆنووسی دانیشتنه‌كه‌ی به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ بۆ مه‌كته‌بی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و به‌پێی نووسراوه‌كه‌ی خه‌سره‌و گۆران، ژه‌نه‌ڕاڵ براون په‌یامه‌كه‌ی له‌ چه‌ند خاڵێكدا كۆكردووه‌ته‌وه:‌
1-"پێویسته‌ ده‌زگای ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری موسڵ پاشه‌كشه‌ بكات‌و ده‌بێت ده‌زگای ناوبراو له‌ گرتنی هاوڵاتیان ده‌ست هه‌ڵبگرێت"
2-ژه‌نه‌ڕاڵ براون داواده‌كات كه‌ ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تیی نه‌ینه‌وا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، چونكه‌ به‌ بۆچوونی براون ئاماده‌بوونیان باشتره‌ له‌وه‌ی كه‌ بایكۆتی دانیشتنه‌كان بكه‌ن.
3-ژه‌نه‌ڕاڵ براون داواده‌كات كه‌ پێویسته‌ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ربكه‌ن، چونكه‌ كات زۆری به‌ده‌مه‌وه‌ نه‌ماوه‌. به‌ بۆچوونی براون تا ئه‌مریكا له‌ عێراقدا ماوه‌ پێویسته‌ كۆتایی به‌و كێشانه‌ بێت، چونكه‌ كه‌س نازانێت دوای رۆیشتنی ئه‌مریكا چییان به‌سه‌ردێت‌و ئه‌و كاته‌ش زۆر زه‌حمه‌ته‌ بۆتان‌و ده‌بێت كورد ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ شه‌ڕ له‌ قازانجی نییه‌.
4-ژه‌نه‌ڕاڵ براون داوا له‌ كورد ده‌كات كه‌ ده‌بێت ته‌نازولبكه‌ن‌و ده‌ڵێت ته‌نازولكردن زه‌رورییه‌‌و ده‌بێت كورد گفتوگۆبكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی كات به‌ زوویی ده‌ڕوات‌و له‌ به‌رژه‌وه‌ندییان نییه‌.
5- له‌ خاڵێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا ژه‌نه‌ڕاڵ براون داوای چۆڵكردنی باره‌گاكانی پارتی ده‌كات له‌ شاری موسڵ‌و ده‌ڵێت "كه‌ ره‌زامه‌ندیی پێشووی ژه‌نه‌ڕاڵ پاتریۆت‌و هام بۆ مانه‌وه‌تان له‌و باره‌گایانه‌دا بۆ ئه‌مڕۆ ناخوات‌و نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و نووسراوانه‌ی پێشوومان بۆ به‌رزبكه‌نه‌وه‌."
6-ژه‌نه‌ڕاڵ براون داوای چۆڵكردنی باره‌گای لقی موسڵ له‌ پارتی ده‌كات‌و ده‌ڵێت "پێویسته‌ باره‌گای لقتان له‌ موسڵ چۆڵبكه‌ن‌و ته‌سلیمی حكومه‌تی موسڵی بكه‌نه‌وه‌‌و له‌ شوێنێكی تر خانوو بۆ لق دروستبكه‌ن، یان به‌كرێ بیگرن، باشتره‌ كه‌ (ساحل الایسر) چۆڵبكه‌ن له‌ چه‌كداره‌كانتان‌و ده‌بێت پاسه‌وانی باره‌گاكانتان به‌ جل‌و به‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه‌ یان جل‌و به‌رگی پۆلیسه‌وه‌ بكه‌ن، یاخود سه‌ربازه‌ كورده‌كانی (فرقه‌ی دوو یان سێ) پاسه‌وانییان بكه‌ن، چونكه‌ خه‌ڵكی عه‌ره‌ب حه‌ساسیه‌تیان به‌ پێشمه‌رگه‌‌و ئاڵای كوردستان هه‌یه‌.
7-له‌ كۆتا خاڵیدا ژه‌نه‌ڕاڵ براون لێكچوواندنێك دروستده‌كات ده‌رباره‌ی ره‌وشی شاری موسڵ‌و مانه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا‌و ده‌ڵێت "من كات‌و كاره‌كه‌ به‌ شووشه‌یه‌ك ده‌چووێنم كه‌ پڕبێت له‌ زیخ‌و ‌ورده‌‌ورده‌ خه‌ریكه‌ زیخه‌كه‌ هه‌مووی بڕژێت‌و هیچ له‌ شووشه‌كه‌دا نه‌مێنێت. به‌ بۆچوونی من دۆخه‌كه‌ به‌وشێوه‌یه‌ ‌وه‌سفده‌كه‌م، هه‌ر بۆیه‌ له‌ پێناو خۆتاندا ده‌بێت په‌له‌بكه‌ن له‌چاره‌سه‌ركردنیدا."

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە