کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوجێفی‌ كاندیده‌ عه‌ره‌به‌كه‌ی‌ پارتی‌ ره‌تده‌كاته‌و

Tuesday, 11/01/2011, 12:00


له‌دانیشتنی‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقدا، ئوسامه‌ نوجێفی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن، به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ مه‌رجی یاساییه‌وه‌، دوره‌ید كه‌شمۆله‌ی‌ كاندیدی پارتی‌ بۆ جێگره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوو، سامی شۆڕش ره‌تكرده‌وه‌، كه‌ له‌ 11/11/2010دا، به‌ نه‌خۆشی له‌ هه‌ولێر كۆچیی دوایی كرد.
دوره‌ید كه‌شموله‌، پارێزگاری‌ پێشووی‌ موسڵ، له‌ لایه‌ن پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌ بۆ جێگرتنه‌وه‌ سامی سۆڕش له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر كاندیدكرا. ناوبراو كه‌ دانیشتووی‌ شاری‌ موسڵه‌ مه‌رجی یاسایی كۆمیسیۆنی‌ بالای‌ تێدا نییه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و پۆسته‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقه‌وه‌، به‌ لڤین پرێسی راگه‌یاند؛ به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ مه‌رجی‌ یاساییه‌وه‌ نوجێفی ده‌نگدانی‌ له‌سه‌ر كه‌شمۆله‌ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی‌ سامی شۆڕش ره‌تكردووه‌ته‌وه‌. 
به‌ پێی یاسای (استبدال الاعچا‌و) پێویسته‌ ئه‌و كاندیده‌ی‌ دیاریده‌كرێت بۆ جێگه‌ی‌ كاندیدێكی‌ تر، كه‌ به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه‌ سیفه‌تی‌ په‌رله‌مانتاری‌ له‌ده‌ستدابێت؛ پێویسته‌ سه‌ر به‌ هه‌مان لیست‌و هه‌مان پارێزگا بێت. به‌لاَم كه‌شمۆله‌ كه‌ سه‌ر به‌ پارتییه‌، مه‌رجی‌ دووه‌می‌ تێیدا نییه‌و خه‌ڵكی‌ پارێزگای‌ موسڵه‌.
پاش ئه‌وه‌ی‌ سامی شۆڕش په‌رله‌مانتاری لیستی‌ هاپه‌یمانی‌ كوردستان له‌ پشكی پارتی‌ له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر كۆچیی دوایی كرد، به‌ پێی ریزبه‌ندی ده‌بوایه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، كاندیدی‌ یه‌كێتی‌ له‌ هه‌مان لیست جێگه‌ی‌ بگرتایه‌ته‌وه‌.
پارتی‌ ئاماده‌ نه‌بوو پشكی‌ خۆی‌ بداته‌ یه‌كێتی‌ هاوپه‌یمانی‌، هه‌روه‌ها له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێریش پارتی‌ هیچ كاندێكی‌ نه‌مابوو كه‌ ژماره‌یان نۆ كه‌س بوون‌و سه‌رجه‌میان چوونه په‌رله‌مانی‌ عێراقه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە