کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ڵگه‌نامه‌کانی به‌ریتانیا ئاماژه‌ به‌وه ‌ده‌که‌ن که‌ ئینگلیزه‌کان بارزانیان هه‌ڵفڕاند که‌ بێته‌ ئێران به‌مه‌به‌ستی تێکدانی ک

Tuesday, 03/08/2010, 12:00


قانعی فه‌رد؛ ئه‌و پیاوه ی به "شه‌یتانی سیاسه‌ت" ناوده‌برێت قسه‌ی نوێ له باره‌ی مێژووه وه‌ ده‌کات
ئه‌و ئێستا له یه‌کێک له‌زانکۆکانی ئه‌مریکا خوێندکاری دکتۆرایه‌و نامه‌ی دکتۆراکه‌شی له‌سه‌ر کاریگه‌ری ساواکه‌ له سه‌ر شۆڕشی ئه‌یلول. عیرفان قانعی فه‌رد، نووسه‌ری کتێبی (بیره وه‌رییه‌کانی مام جه‌لال) یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ نووسین و بیروڕاكانی له ماوه ی چه‌ند مانگی رابردوودا له باره‌ی شۆڕش ی كوردو مێژوو ی سه‌ركرده‌كانیه‌وه‌ بووه‌ مایه‌ی تێڕامان و مشتومڕێك ی توند ی دروستكرد، تا ئه‌و راده‌یه‌ ی زۆر كه‌س له باره‌یه‌وه‌ بێ په‌رده‌ وتیان و نووسیان، عیرفانی قانعی فه‌رد جگه‌ له‌ سیخوڕێك هیچیتر نییه ، قانعی فه‌رد بۆخۆشی ده‌ڵێت: "من مێژوونوسم وقسه یه‌كی تازه‌م پێیه‌ بۆ مێژوو" یان ده‌ڵێت: "من له‌وانه‌ نیم مێژوو به‌دڵی ده‌سه‌ڵات بنووسمه‌وه ". ئێمه‌ له‌م نێوانه‌دا وه‌ك رۆژنامه نووس بێلایه‌نین،هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵمانداوه‌ له‌م گفتوگۆ تایبه‌ته‌دا هه‌موو پرسیار و گومانه‌كان كه‌ له‌ناو سیاسی و ڕۆشنبیرو ره‌خنه‌گره‌كاندا هه‌یه‌ له باره‌ی قانعی فه‌رد و نوسینه‌كانییه‌وه‌ روبه‌ڕوو ی بكه‌ینه‌وه . به‌هه‌رحاڵ ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جار بێت قانعی فه‌رد له‌سه‌ر نووسینه‌کانی رووبه‌ڕوو ی پرسیاری جدی کرابێته‌وه .
له‌راستیدا ئه‌م دیداره تایبه‌ته‌ زیاتر له شێوه‌ی دادگاییکردندایه‌، دادگاییکردنێک که‌ مافی ته‌واوی قانعی فه‌رد پارێزراوه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ و ئه‌نجامه‌که‌شی به‌جێ دهه‌ێڵین بۆ خوێنه‌ران، باخۆیان بڕیار له‌سه‌ر بۆچوونه‌کانی قانعی فه‌رد بده‌ن.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و گفتوگۆیه‌، کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ی گۆڤاری لڤین ژماره‌ 134 بکه‌:

https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/livin134.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە