باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق، بۆ لڤین پرێس: به‌ڵێنه‌كانمان به‌كورد، ئیلتیزاماتێكی نوێی تێدا نییه.. ناوچه جێناكۆكان به ده‌ستوور چا
Tuesday, 19/01/2010, 12:00
كریسۆفه‌ر هیڵ، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق، له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی لڤین پرێس، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه به‌ڵێنه‌كانی ئه‌مریكا به كورد ئیلتیزاماتێكی تازه‌ی بۆ ئه‌وان تێدا نییه. وتیشی كه به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوردا په‌یوه‌سته به‌مانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیانه‌وه. رونیشیكرده‌وه ده‌ستوری عێراقیش ناتوانێت ناوچه جێی ناكۆكان چاره‌سه‌ر بكات.
باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی لڤین پرێس، بۆچوونی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی تایبه‌ت به كورد ئاشكرا ده‌كات، كه تا ئێستا به‌رپرسانی ئه‌مریكا به‌و شێوه راسته‌وخۆیه، بۆچوونی خۆیان رووننه‌كردووه‌ته‌وه، به تایبه‌تی كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا.
كریستۆفه‌ر هیڵ رونیكرده‌وه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به هۆی جێگیركردنی هێزی هاوبه‌شه‌وه له ناوچه‌كانی جێگه‌ی ناكۆكی، چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكات. جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ئه‌و ناوچانه پێویستی به‌رێكه‌وتنی سیاسی هه‌یه، نه‌ك په‌نابردن بۆ ده‌ستوور.
ئه‌م وتانه‌ی هیڵ له كاتێكدایه كه به‌رپرسانی كورد به تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم، به به‌رده‌وامی جه‌خت له‌و ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت ناوچه‌كانی جێگه‌ی ناكۆكی له رێگه‌ی ده‌ستووره‌وه‌و له‌چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140ه‌وه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
باڵیۆزی ئه‌مریكا وتی " ده‌ستووریش ناتوانێت چاره‌سه‌ری ناوچه جێناكۆكان بكات".
وتیشی "كێشه‌ی ئێمه له عێراقدا ناوچه‌كانی جێگه‌ی ناكۆكییه، ئێمه ده‌مانه‌وێت بریارێكی كۆتایی ده‌ربكه‌ین، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه".
سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، كریستۆفه‌ر هیڵ وتی "په‌یوه‌ندی كورد‌و ئه‌مریكا له‌عێراق، په‌یوه‌سته به مانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوان كورد‌و ئه‌مریكاوه".
سه‌باره‌ت به‌سازشكردنی كورد له‌یاسای هه‌ڵبژاردن، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵێنه‌كانی ئه‌مریكا، كریسۆفه‌ر هێل وتی "به‌ڵێنه‌كانی ئه‌مریكا، هیچ ئیلتیزامێكی نوێی بۆ ئه‌مریكا زیادنه‌كردووه، چونكه هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقیدا جێبه‌جێده‌بن".
باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌عسییه‌كانیش بۆ سه‌ر حوكم له رێی هه‌ڵبژاردنه‌وه، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه خه‌ڵكی عێراق ده‌نگ به‌كێ بدات، ئه‌وان ناتوانن رێگه‌ی لێ‌بگرن، وتیشی "ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه ئێستا له عێراقدا هه‌یه، سیسته‌مێكی زۆر دواكه‌تووه، پێویستی به گۆرانكاریی هه‌یه".
ئه‌مریكا له كاتی په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، فشاری بۆسه‌ر كورد هێنا سازش له ژماره‌یه‌ك كورسی بكه‌ن، له پێناو تێپه‌ڕاندنی یاساكه‌دا. به‌رپرسانی كورد دوای سازشكردنه‌كه رایانگه‌یاند كه ئه‌مریكا به‌ڵێن‌و گره‌تنی به كورد داوه، به‌لاَم له لێدوانه‌كه‌ی باڵیۆزی ئه‌مریكا بۆ لڤین پرێس، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه ئه‌مریكا به‌ڵێنی شتێكی نوێی به كورد نه‌داوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست