روونكردنەوەیەك لە گۆڤارى لڤینەوە بۆ راى گشتى كوردستان
Monday, 12/07/2010, 12:00
لەژمارە(131)ى گۆڤارى لڤیندا، راپۆتێكى بەدواداچوونى رۆژنامەوانیمان بە پێی بەڵگەو دۆكیومێنتەكان لەسەر زیاتر لە(100) دەزگاى راگەیاندنى حیزبیو سێبەر بڵاوكردبۆوە، كە تێیدا ئەو راستییەمان خستۆتەروو لە پارەى میللەت بڕێكى زۆر دەدرێت بەو كەناڵانە كە لە رێیەوە هەندێكیان بوونەتە بەشێك لە فەوزاى رۆژنامەگەرى لە كوردستاندا. بەڵام بە داخەوە دواى بڵاوبوونەوەى ئەم راپۆرتە لەلایەن چەند دەزگایەكى سێبەرەوە هەڵمەتێكى جنێودانو ناو زڕاندن بەرامبەر بە گۆڤارەكەمان دەستی پێكرد كە ئارەزوومەندن رەوشى رۆژنامەگەرى كوردی بەئاراستەى ئەو فەوزایەدا بەرن كە دروستیان كردووە. ئێمە لاى خۆمانەوە رایدەگەیەنین كە گۆڤارى (لڤین) پرۆژەیەكى جدیە لەناو كایەی رۆژنامەگەرى كوردیدا و ئەو سیاسەتى فەوزایەش رامانناكێشێتە ناو موهاتەراتو شەڕپێفرۆشتنى ئەوانەوە كە بۆ ئەو ئامانجە دامەزراون.
لێرەوە هەمووان دڵنیا دەكەینەوە كەبنەماى كاركردنى رۆژنامەوانى ئێمە (پەیمانى شەڕەفى رۆژنامەوانى گۆڤارەى لڤین)ە، كە دوورە لە ناوزڕاندنو پەلاماردانو جنێودانو شەڕى هەواڵگرى. لەم روانگەیەوە بۆ رای گشتى كوردستانى رایدەگەیەنین كە ئێمە ناچینە سەنگەرى وەڵامدانەوەى ئەو بازاڕسووكییەى كە خەڵكى دیكە لەناو رۆژنامەگەری كوردیدا بە دوایدا دەگەڕێ. ئێمە بەكارە رۆژنامەوانیەكەنمان درێژە بە پرۆژەكەمان دەدەینو ئەوانیش با ئازادبن لە جنێوفرۆشتنو پەلاماردان.
11-7-2010
سلێمانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست