پارتی بۆمبه‌كه‌ی به به‌رهه‌م ساڵحدا ته‌قاندوه
Monday, 29/03/2010, 12:00
پارتی له رێگه‌ی گۆڤاری گوڵانه‌وه، هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح‌و به نائیداریی و نه‌شیاو بۆ ئه‌و پۆسته وهسفیدهكاتو ئه‌مڕۆش به‌و هۆیه‌وه كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وزیرانی راگیران.
له‌وكاته‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بووه به سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارتی له رێگه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنییه‌وه، هێرشی جۆراوجۆر ده‌كاته سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح‌و له‌بری سه‌رۆكی حكومه‌ت، به سه‌رۆكی كابینه‌ی شه‌شه‌م ناوی دێنن‌و به‌رده‌وامیش ره‌خنه له پڕۆژه‌كانی كابینه‌كه‌ی ده‌گرن.
گوڵان له ژماره 774ی‌دا، هێرشده‌كاته سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له كابینه‌ی سلێمانی‌و باسله‌وه‌ده‌كات كه به‌رهه‌م ساڵح له‌و كابینه‌یه‌دا هه‌ڵه‌ی زۆری كردووه‌و پڕۆژه‌كانیشی به شكستخواردوو ناوده‌بات.
هه‌روه‌ها گولان باسله‌وه‌ده‌كات كه به‌رهه‌م ساڵح له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا، وه‌كو یه‌كێتییه‌ك كاری كردووه، نه‌ك وه‌كو سه‌رۆكی حكومه‌ت، هه‌روه‌ها باسله‌وه ده‌كات كه كاره‌كانی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی و پارتی‌و ره‌نگدانه سلبیان ده‌بێت بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مه بۆ دوومین جاره پارتی هێرشی له‌و شێوه‌یه ده‌كاته سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح‌و كابینه‌كه‌ی، دوو مانگ له‌مه‌و پێش سامی شۆرَشی سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی له هه‌ولێر كه پارتییه، له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بلاَویكردهوه به هه‌مانشێوه هێرشی توندی كرده سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح‌و به تاكڕه‌و ناوی برد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست