میره ئازاد كرا
Sunday, 05/06/2011, 12:00
پاش ده‌ستگیر كردنی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین له‌شاری هه‌ولێر و بڕیاری ته‌قیف كردنی بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ،داواتر له‌ژێر فشارد ئازاد كرا .
ئازاد كردنی میره دوای ئه‌و فشاره زۆره دێت كه لایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و رێكخراوه ناوخۆیی و نێو دهوڵهتیهكانهوهكرایه سه‌ر دادگای هه‌ولێر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره نایاساییه‌ی كه حاكم فاخر ده‌ری كردبو.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ دادوه‌ر حاكم فاخر له‌داگای لێكۆلینه‌وه‌ی هه‌ولێر بریاریدا بهتهوقیف كردنی میره بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ،دوای كه ماده یاساییه‌كه‌ی گۆری له‌یاسای كاری رۆژنامه‌نوسیه‌وه بۆ یاسای سزادانی عێراقی به‌و به‌هانه‌یه‌ی كهمیره ئه‌ندامی سه‌ندیكا نیه .
موحهریرێك لهلڤین پێی وایه،ئه‌و كاره‌ی ئه‌م حاكمه كردویه‌تی سكاندالێكی قانونی گه‌وره‌یه‌و،وه‌كو پهلهَیهكی ناشرین به‌ناوچاوی سیسته‌می دادوه‌ریه‌وه ده‌مێنیته‌وه‌و به‌درێژایی مێژو،هه‌روه‌ها كه‌یسێكی زۆر ئاشكرایه بۆ سه‌لماندنی ناسه‌ربه‌خۆیی داد گاكانی كوردستان.
لڤین سوپاسی هه‌مو ئه‌و لایه‌ن و رێكخراو كه‌سانه ده‌كات كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستگیركردنی سه‌رنوسه‌ری لڤینه‌وه له‌هه‌وڵی ئازادكردنیدا بون و هاوخه‌می خۆیان دهربریبو.
لای خۆیه‌وه عوسمان شێخ سدیق پارێزه‌ری تایبه‌تی گۆڤاری لڤین رایگه‌یاند،جێی داخه كه‌م شاره‌زایی دادوه‌رێك بگاته ئه‌و ئاسته‌ی بڕیاری له‌و جۆره ده‌ر بكات.
وتیشی به‌پێی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری كه‌پێده‌چێت ئه‌و حاكمه ئاگادار نه‌بێت به‌هیچ جۆرێك ئه‌ندام بونی له‌سه‌ندیكا نه‌كردوه به مه‌رجی بون رۆژنامه‌نوس،بۆیه پێویسته لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رپه‌رشتیاری دادیه‌وه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ل ئه‌و دادوه‌ره بكرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست