کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌حمود سه‌نگاوی‌ فه‌رمانی‌ كردووه‌ له‌هه‌ركوێ رۆژنامه‌نووس بینرا هێرشی بكرێته‌سه‌ر

Saturday, 05/03/2011, 12:00


مه‌حمود سه‌نگاوی‌، سه‌ركرده‌ی‌ باڵی‌ سه‌ربازی‌ یه‌كێتی‌‌و ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌لیوای‌ سێی گه‌رمیانی‌ راگه‌یاندووه‌، هێرش بكه‌نه‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسان، به‌ تایبه‌ت كامێرامانه‌كان، به‌ پێی وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌.
سه‌نگاوی‌ كه‌ هاوكات به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی‌ گه‌رمیانی‌ یه‌كێتییه‌، به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ زۆر‌كات ده‌ستێوه‌ردان له‌ فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كاندا ئه‌نجامده‌دات، هه‌فته‌ی‌ رابردوو سه‌نگاوی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ لیوای‌ سێی گه‌رمیان كردووه‌و پێی راگه‌یاندوون كه‌ له‌ هه‌رشوێنێكدا رۆژنامه‌نووسیان بینی‌، هێرشی بكه‌نه‌سه‌ر و لێی بده‌ن، به‌ تایبه‌تی كامێرامان.
رۆژی 25/2/2011 گه‌نجانی‌ شاری‌ كه‌لار خۆپیشاندانێكی‌ جه‌ماوه‌ریان سازكردو له‌ ئه‌نجامدا 2 كه‌ش شه‌هید بوون‌و 29 كه‌سیش برینداربوون.
هه‌روه‌ها له‌و رۆژه‌دا په‌لاماری ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس‌و كامێرامان درا، له‌ نێوانیاندا كامێرامانی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێن‌و سپێده‌.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تردا كه‌ دوای خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ كه‌لار ئه‌نجامدراوه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان، مه‌حمود سه‌نگاوی‌ به‌ ئاشكرا وتوویه‌تی‌ كه‌ لێدان له‌ رۆژنامه‌نوسان به‌ فه‌رمانی‌ ئه‌و بووه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ وتی "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا یه‌كێك له‌و حیزبانه‌ گله‌یی ئه‌وه‌ی‌ كرد كه‌ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر كامێرامانه‌كه‌یان‌و كامێراكه‌ی‌ براوه‌ له‌ لایه‌ن لیوای‌ سێی گه‌رمیانه‌وه‌، به‌ڵام مه‌حمود سه‌نگاوی وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی‌ ئه‌وه‌ فه‌رمانی منه‌".
سه‌نگاوی‌ به‌رپرسێكی‌ سه‌بازیه‌و به‌وه‌ ناسراوه‌، كه‌ ناكۆكه‌ له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی‌ گه‌نجاندا.
پێشئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی سیاسی، مه‌حمود سه‌نگاوی‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌‌و نوێنه‌ری‌ تاڵه‌بانی‌ بوو له‌فه‌رمانده‌یی‌ گشتی‌، له‌و كاتانه‌دا گله‌یی‌‌و بێزاریی‌ له‌نێو توێژی‌ گه‌نجاندا به‌رزبوویه‌وه‌.
له چاوپیَكه‌وتنێكی‌ رۆژنامه‌ونیدا سه‌باره‌ت به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی‌ گه‌نجان، مه‌حمود سه‌نگاوی‌ وتبوووی‌ "لاوه‌كانی ئێمه‌ ده‌یانه‌وێ هه‌موو به‌یانییه‌‌ك كه‌ له‌خه‌و هه‌ستان، پاره‌و كچی جوانیان بۆ به‌ریت‌و ته‌سلیمیان بكه‌یت، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌توێی جێگه‌كه‌یان ده‌رچووبن".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە