کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاكادارن بن له‌ سيناريۆيه‌كى پارتى‏..پارتی‌ ده‌یه‌وێ‌ به‌ ناوی‌ یه‌كگرتووه‌ ته‌زویر بكات و له‌ شاشه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كانیش نمایش

Sunday, 07/03/2010, 12:00


پارتی‌ له‌هه‌ولێر، پلانێكی‌ ئه‌نجامدانی‌ ته‌ویزركردنه‌وه‌ ئاماده‌كردووه‌ به‌ناوی‌ یه‌كگرتووه‌وه‌ و ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی‌ شاشانه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ نیشانی‌ بدات. سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ یه‌كگرتوو رایگه‌یاند پارتی‌ به‌ راگه‌یاندنه‌كانی‌ یه‌كگرتوو نیگه‌رانه‌و ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی‌ خۆی‌ بكاته‌وه‌و قورسایی ته‌زویریش له‌سه‌ر خۆی‌ لابدات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت له‌ ده‌زگای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ یه‌كگرتوو ئه‌وه‌ی‌ بۆ لڤین پرێس ئاشكرا كرد كه‌ پارتی‌ له‌ هه‌ولێر له‌ رێگه‌ی‌ دوو سه‌نته‌ری‌ گه‌نجان به‌ ناوی‌ (ئاڵا و گاڕا) ده‌یه‌وێ‌ رۆژی‌ ده‌نگدان كه‌ ده‌كاته‌ به‌یانی‌ 7/3 كۆمه‌ڵێك گه‌نج بهێنێته‌ سه‌ر شاشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ وا پیشانیان بدات كه‌ ئه‌وانه‌ گه‌نجی‌ یه‌كگرتوو له‌ لایه‌ن ئه‌و حیزبه‌وه‌ راسپێدراون بۆ ئه‌نجامدانی‌ ته‌زویر.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ی‌ ده‌زگای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ یه‌كگرتوو مه‌به‌ستی‌ پارتی‌ له‌ دروستكردنی‌ ئه‌و سیناریۆیه‌ بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ و لێدوانه‌ راگه‌یاندنانه‌ی‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوو ئه‌نجامیاندا بۆ ئه‌وه‌ی‌ رێگه‌ له‌ پارتی‌ بگرن ته‌زویر نه‌كات یاخود ئه‌گه‌ر كردیش ته‌زویره‌كه‌ زۆر نه‌بێت و كاریگه‌ری‌ له‌ سه‌ر ده‌ره‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌بێت.
پارتی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 25/7/2009 زۆرترین رێژه‌ی‌ ته‌زویری‌ له‌ هه‌ولێرو بادینان ئه‌جامدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە