کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەشارى حاجى قادرەوە بۆ كاك نەوشێروان

Thursday, 09/04/2009, 12:00


زۆر دەمێك بوو خەڵكى كوردستان هیواو ئاواتى ئەوەبو رۆژێك لەرۆژان ئازادى بەخۆیەوە ببینێ بەئارامى هەوای ئازادى هەڵمژێ ، مرۆڤ نەیدەتوانى بەئازادى لەناو ماڵ ومنداڵەكەى خۆشى بەئازادى بدوێ ،چونكە هەروا فێر كرابووین كەدیوار بەگوێیە! بەڵام لەسایەى جەماوەرى خۆراگرى كوردستان هەژدەساڵ لەمەوبەركورد راپەرى و كوردستانى پاك كردەوە لەرژێمى بەعسى وتمان دەبین بەخاوەن حكومەتى خۆمان حكومەتیش مادام هى خۆمانە لەخزمەت گەلەكەمان دادەبێ ئەوگەلە چەوساوەى كە182هەزار هاوڵاتى بێتاوانى پیرو گەنج وژن ومناڵى بێ سەروشوێن كرا وكیمیا باران كرا! وتمان پاداشتى ئەو گوندانە دەدرێتەوە كەهەمووكات ناندەرو پشت وپەناى شۆرش بوون ئەگەر نانێكیان هەبوایە دەیانكرد بەدوو لەتەوە لەتێكیان دەدا بەپێشمەرگە .... بەڵام بەداخەوە جگە لەهەندێ پرۆژە چیتریان بۆ نەكراوە پرۆژەكانیش لە% 40ى سەرف نەكراوە هەمووى دزراوە جگە لەگەندەڵى و دزى وخراپەكارى چیترمان لێ نەدیتن جگەلە گیرفان پڕكردن و چەوسانەوە چەندین هەژارمان هەیە نانى بەیانى نیە جگە لەوەى لەخانووى 3 نهۆمى نەبێ پێیان شەرمە بچنە ناوى زۆریان بەڵێن پێداین بەڵام لەدرۆ زیاتر هیچى ترنەهاتە دى ئێستاش ماڵان دەگەڕێن داواى خركردنەوەى دەنگ دەكەن ئەى بۆ پێشتر كەستان نەدەناسى حزبێك متمانەى بەخۆى هەبێ ناچێ داوا لەكەس بكا دەنگى بداتێ بەڵام بەداخەوە دەبێ بەم دەردەوە بناڵێنن كەخەڵك دەنگتان بۆ بدا! مەگەر بەساختە كردن دەنگ بەدەست بێنن ، ساختەكاریمان زۆر دیوە من بۆ خۆم یەكێك بووم لەوكەسانەى هەڵبژاردنى رابردوو خۆم وهاوسەرەكەم چوین بۆ سندوقەكانى دەنگدان بەڵام نەمان توانى دەنگ بدەین چونكە پسولەى دەنگدان نەمابوو لەكاتێكدا كاتژمێر 10:22 خولەك بوو، ئایا بۆ نەما چى لێهات نازانین ! ئێمە وەك خەڵكى شارى كۆیە دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگى تۆ كاك نەوشێروان چونكە زۆر گەشبینین بەو كەسایەتیت كەپێمان وایە تاكە كەسى كەرێ بەگەندەڵى بگرێت وخۆشى وئارامى راستەقینە بگەرێنیتەوە بۆ كوردستان ، روەگەشەكەى شارى كۆیە بگێرنەوە بۆ روەگەشەكەى حاجى قادرى كۆیى و مەلاى گەورەو حەماغاى پشتیوانى هەژاران و ناندەرى برسى وبێنەوایانى لەسەردەمى گرانى دا بەهیواى حەسانەوەمان لەژێر سێبەرى ئاڵاى كوردستان بژى كورد بژى كوردستان نەمان و سەرشۆرى بۆ حوكمى بنەماڵە بروخێ گەندەڵى بێتەدى یەكسانى وداد پەروەرى .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە