پاراستنی دیموكراسی كوردستان
Monday, 25/11/2013, 12:00
پارتی دیموكراسی كوردستان بۆ زیاتر لە (65) ساڵ دەچێت لە لایەن بنە ماڵەی بارزانیەوە دەستیان بە سەردا گیراوە, بێ گومان لە قۆناغێكدا بەرێز بارزانی كەسێكی شایستە و كاریزما و شۆرشگێر بووە و هەموو گەلی كوردی خرۆشاندووە بۆ مافەكانی و بەرانَگاری كردن لە كوردستان تا ئێرە كێشەمان نیە, لە دوای ئاش بەتاڵ و نوشستەكەی پارتی و بزتنەوەی كوردایەتی كە بە زۆری دەگەرێتەوە بۆ فاكتەری هەل و مەرجی جیهانی و ئیقلیمی ئەو كاتە و هیچ گوناحی تاقمی بارزانی تیادا نیە بە زەقی بەڵام لە دوای هەفتاكانەوە نەوەیەكی نوێ هاتە گۆرەپانەوە بۆ بەرخودان و خەبات و بەردەوامی شۆرش لێرەدا رۆڵی خراپی پارتی و بنەماڵەی بارزانی دەستی پێ كرد تاوەكو ئێستا,بۆ نزیكەی لە (40) ساڵە پارتی دیموكراتی كوردستان فەلسەفەی بوونی كۆمەڵایەتی و سیاسی و هەل و مەرجی بابەتیانەی نەماوە و بە زۆرە ملێ و سات و سەودا كردنی بە سیاسەت و بەهاكانی میللەتی كوردەوە نەبێت,
یەكەم : پارتی و بنەماڵەی بارزانی لە سەر سلبیاتی سیاسەت دەژێن
(ا) بۆ چەند دەیەیەك دەچێت ئالوودە بوون بە ئامێز گرتنی دەیان هەزار لە پیاو خراپانی كورد كە تێوەگلابوون لە ئەڵقە گوێی بۆ رژێمی بەعس و خزانە ناو ریزەكانیانەوە ((ئەگەر چی تەنها پارت نەبوو ئەو كارە بكات بەڵام بە گشتی بە مۆركی پارتی دەناسرێتەوە بە)) ,
(ب) لە رێگەی رێكەوتن نامەی نهێنی و گووماناوی وهاوپەیمانێتی سیخووری و موخابەراتی لە گەڵ دەوڵەتە ناوچەییەكان وەك ئێران لە هەشتاكاندا و عیراق لە نەوەتەكاندا و توركیا لە دوو هەزارەكاندا,
(ج) پەیرەو كردنی سیاسەتی سەركووت گەری و پۆلیسی بۆ مانەوەی وەك پارتی دەسەڵات لە رێگەی
(1) قۆرخ كردنی هەموو ئەو پۆست و جومگە هەستیارانەی ناوحكومەتی كوردستان
(2) دەست بە سەردا گرتنی داهات و دەرامەتی كوردستان بۆ بە هێز كردنی جێگا و پێگای بنەماڵەیان بە پلەی یەك و پارتی دیموكراتی كوردستان بە پلەی دوو كە تەنها لەو رێگەیەوە دەتوانن هەموو ئەو كارە نەرێنانە بكەن
(3) پەیرەوی كردنی سیاسەتی چەواشە كردن و لە خشت بردنی جەماوەری كوردستان بە گشتی لە رێگەی سیاسەتی كەناڵە ژەهراوێكانیانەوە لە لایەكەوە و سەرقاڵ و شپرزە كردنی پارتەكانی تری كوردستان بە بەرنامەو پلانە پێشوەخەتەكانیانەوە كە بە شێكی بریتیە لە ئەجندەی دەرەكی لە لایەكی ترەوە,
دووەم : پارتی یەك رۆژ بە بێ دەزگا بەد ناوەكەی (پاراستن) ناتوانێت حوكمی بنەماڵەكەشی بكات كە دوور نیە بناڵێت بە دەست ناكۆكی و باڵی جیاوازەوە چونكە لۆجیك نیە لە نێو پشێوی هەموو ئەو نەوە تازانەی هاتوونەتە پێشەوە بۆ سیاسەت و وەرگرتنی بەشەكەیان لە كێكە گەورەكە ئۆقرەی نا بەرابەری بگرن لەوە زیاتر بە تایبەتی ئەگەر باوكە گەورەی پارتی نەمێنێ, بێ گومان دەكەونە نارەزایەتی و گلەیی و گازندە و سەركردەیەك بۆ خۆیان دروست دەكەن بۆ رێكخستنی داواكارێكانیان جگە لە ناكۆكی و ناتەبایی دەیان ساڵە كە كپ و خەفە كراوە لە ناو پارتی و عەشیرەتەكانی بادینان و جەماوەری هەوڵێر كە گورزی خۆیان وەشاند لە بنەماڵەی بارزانی كاتێك و لە یەكەم شانس دا بۆ ئازادی دەربرین لە هەڵبژاردنەكانی رابردوو,
پاراساتن وەك دەزگای بە هێزی بنەماڵە تاوەكو ئێستا گارانتی پارتیە وەك حیزبێكی بە ناو سیاسی كە رێكخستنەكانی ئالوودە كردووە بە كاری سیخوری و نووسینی راپۆرت و چاودێری كردنی هەموو شتێك وناردنەوەی بۆ سەرەوە, بۆ پیرمام,
ئەم سروشتە لە كاری موخابەراتی كە سەرتاپا پارتی دیموكراتی كوردستانی گرتۆتەوە هیچ دەرفەتێكی بۆ باڵی سیاسی و كۆمەڵایەتی جێ نەهێشتووە بۆ خزمەت كردنی دۆزی كورد وكۆمەڵگاكەی و لە سەری هەمووشیانەوە رێكخستن و ئەندامان و جەماوەرەكەی كە هەندێ جار دوور لە راستی ناكەوینەوە ئەگەر بڵێین تووند رە و و خراپ ترن لە سەركردایەتێكەی,
مامۆستا محمد
سلێمانی
25.11.2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست