UNHCR لە هەولێر فریا كەوتنی پەناخوازانان یان پرسگەی حیزبەكان

Monday, 22/03/2010, 12:00


مەسەلەی مافی مرۆڤ ئازار و گرتن و ئەشكەنجە و راوەدوو نانی هەڵسووراوانی ئەم بوارە و هەروەها لەرەوشێكی هاوشێوەدا گوشار ی سەر رۆژنامە نووسان و رووناكبیران لەوڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوین دا و یەك لەوان ئێران , بابەتێكی لەمێژینەیە و بەتایبەتی لەدوای هاتنە سەر كاری رێژیمی كۆماری ئیسلامی لە ساڵی 1979 دا هەرلەسەرەتاوە وەك نەریتێكی بەردەوام و هەمیشەیی لەلایەن ئەو رێژیمەوە بەرێوەچوە و سیستەمی دەستەڵاتداریەتی ئێران رۆژلە دوای رۆژ بە گورتر و بە رێكخستن تر چالاكوانانی مافی مرۆڤ و رۆژنامە نووسانی گرتووە بەندكردووە بە هەموو ئەمرازێك هەوڵی لەناوبردن تەنگ پێهەڵچنینی ئەوانی داوە . سەرَەرَای وەش هەڵسووراوانی ئەم بوارە لە خەبات و چالاكی نەوەستاون و تەنانەت گرینگی خەباتی مەدەنی و سەقامگیر كردنی پێوانەكانی ەافی مرۆڤیان بە پێویست تر و حەیاتی تر زانیوە هەوڵیان بۆ داوە و رەنج و بەدیلی بەرچاویشیان بۆداوە. تەنانەت زۆربەی ئەو چالاكڤانانە بە ناچار وڵاتیان بەجێهێشتوە و هەڵاتون و روویان لە وڵاتانی دەرەوە كردوە و لەو ناوەش دا رەوشی ئەو هەڵسووراوانەى كە روویان كردۆتە باشووری كوردستان خۆیان بە بنكەی فریاكەوتنی پەناخوازان ,سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان (UNHCR) لەشاری هەولێر دەناسێنن بارودۆخێكی تایبەتیان هەیە و لە رەوشێكی پرمەترسیداری ئەمنی و ئاسایشی دا دەمێننەوە.
ئەوەی جێی سەرسوورمانە و بۆتە جێی نیگەرانی ناوەند و پارێزوانانی بواری مافی مرۆڤ ئەوەیە كە لە بنكەی فریاكەوتنی پەناخوازان ئەوكەسانەى كە پەنایان بردوە بۆ ئەوێ لەلایەن كارمەندانی ئەو بنكەیە ناویان دەنووسرێ و پاشان بەبێ وەى هیچ بەڵگەیەكی یاسایان بدرێتێ رێنوێنی دەكرێن بۆ كەمپی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و حێیان دەوترێ برۆن نامەی حیزب بەرن بۆ دایرەی ئیقامەو كارتی نیشتەجێبوون وەرگرن چون ئەوان پێیان وایە كە بنكەى نەتەوە یەكگرتوەكان دەبێت زۆر لەوە سەربەخۆتر بێت كە ببێتە بارەگاى ئەندام وەرگرتن بۆ حزكەمپ پنشین نەكانى رۆژهەڵاتى كوردستان كە بە داخەوە لەرەوشێكى نالەبارى ژیانى و ئەمنى دا بەسەر دەدەن وەلە ژێر زۆرترین هەرەشەى تیرۆرى كۆماى ئیسلامى ئێران دان وە (UNHCR) كە خریكە بۆ ئەو حزبانە ئەندام گیرى دەكات تەنانەت نەیتوانیوە ئاسایشى ئەندامانى ئەو حزبانەش بپارێزێت وەتا ئێستا بە دەیان ئەندامى ئەو حزبانە لەلایەن هێزەكانى سوپاى پاسدارانى ئێران (قودس و رەمەزان) لە خاكى باشوورى كوردستان دا وە لەبنا گوێ ی (UNHCR) تیرۆر كراون و رفینراون و بێ سەروشوێن بوونە لەلایەن مافیاى تیرۆرى كۆمارى ئیسلامى براونەتەوە ئێران و زیندانى كراون و لەسێدارە دراون .
بۆیە ئێستا كومەڵەى مافى مرۆڤى كورد كەلە ئەوروپا لەسەر رەوشى ئەو چالاك وانانەى مافى مرۆڤ و ئەو رۆژنامە نوسانەى كە دواى هاتنە سەركارى احمدى نەژاد هاتونەتە باشوورى كوردستان وئێستا لە ژێر هەرەشەى رۆژانەى كۆمارى ئیسلامى و كەسانى سەر بەو رژێمە لە عێراق و لە هەرێمى كوردستان ، نیگەرانى خۆى دەر دەبرێو لەلایەكى تر فشار هێنان بۆ سەر ئەو هەڵسوراوەو رۆژنامە نوسانە لەلایەن (UNHCR) بۆ ئەوەى كەببن بە ئەندامى حزبەكان بەپێشێل كارى ئاشكراى پێوانەكانى مافى مرۆڤ دادەنێت و گومان دەكات لەوەى كە رەوتى قەڵا چۆل كردن و گۆشار خستنەسەر هەڵسوراوانى مافى مرۆڤ لە ئێران دا بە هاتنیان بۆ بارەگاى (UNHCR) لە هەولێر دەگاتە بەزترین ئاستى سەركوتى بیرو هزرى ئازاد بەتایبەت دواى داخستنى كۆمەڵە پارێزوانانى مافى مرۆڤ لەئێران (جمعیت مدافعین حقوق بشر درایران) و دەستگیر كردنى ئەندامانى ئەو كۆمەڵە وەك كەیوان رفیعى وسما بهمەنى وە هاوكات فشار خستنەسەر ئەندامان و چالاك وانانى مافى مرۆڤ كە ئێرانیان بەجێ هیشتوەو شایەنى باسە گوشارەكانى رژیم ئەو رۆژنامە نوسانەشى گرتوتەوە كە چەندین ساڵە لە باشورى كوردستان دەژین لەو نێوەوەدا جەمال نەجارى رۆژنامەنوسو هەڵسوراوى سیاسى كە لەدواى هەڵبژاردەكانى 2009ى ئێران رۆڵى كاریگەرى هەبوە لە روماڵ كردنى پێشیل كاریەكانى مافى مرۆڤ لەئێران دا وەتائێستا بنەماڵەكەى لە ئێران چەندین جار بانگهێشتى ئیتلەعات كراون بەتایبەت لەلایەن هێزە ئیسلامیە رادیكاڵەكانەوە هەرەشەى كوشتنى لەسەرە هەروەها بەرمەك بهداد وەرجێوى كتێبى ئایەتى شەیتانى و رەوشى نادیارە دواى تەقەكردن لێ ى خۆى عەشارداوەو نازانرێت لەچ هەلو مەرجێك دا دەژیت .
هەروەها هەرەشە لەسەر بنەماڵەكانیان كە رۆژ بەرۆژ لەزیاتبوونە نیگەرانى خۆى دەردەبرێو داوا لەهەموو لایانە پەیوەندى دارەكان و لەسەروى هەموان (UNHCR) لە هەولێر دەكات كە چاو بەكاروبارەكانیان دا بخشێنەوەو رەوش و كەسایەتى كارمەندانیان لە هەولێر دا لەبەر چاو دەرباز كەن و دەرك بە نیگەرانى قوڵى ئێمە لەوبابەتەدا بكەن وژیانى ژێر هەرەشەى ئەندامانمان بەجدى وەرگرن و چیتر ئەوان گرێ نەدەن بەحزبەكانەوە چون ئەم كارە راستەوخۆ خزمەتى رژیم و دژە یاساو دژى هەموو پێوانەم مافە مرۆیەكانى ئێران دەكات بەلەبەر چاوگرتنى ئەم راستیە كە ئێران دەیهەوێت هەڵسوراوانى مافى مرۆڤ لە ئێران دا وەك ئەندامانى حزب و گروپە نەیارەكانى ئێرانوە گرێ بدات و وەك گیراوێكى سیاسى ئەویش لەروانگەى خۆیانەوە مامەڵەیان لەگەڵ كەن و ناوەرۆكى خەباتى مەدەنی و مافى مرۆڤى وان بشارێتەوە جا بۆیە دەڵێین كردنى بەئەندامى احزاب وەیا خستنە ناو بارودۆخێك كە ئەو هەڵسوراوەو رۆژنامە نوسانە مەجبور بەوكارەبن ئایە راستەوخۆ خزمەتى سیاسەتى كۆمارى ئیسلامى ئێران ناكات ؟ لەم بابەتە دا پێویستە ئاماژە بە ژمارەیەك لەو چالاك و رۆژنامە نوسانە بكەین كە لەو رەوشەدان وەكو مامۆستاى قوتابخان وسەرنوسەرى گۆڤارى رێوان ئەمیر بابەكرى وەهەروەها هاوسەرەكەى مینا قادرى وە كەسانى تر وەك ئەردەشیر فاتحى چالاكى مافى مرۆڤ و سەباح نەسری خوێندكارى بێ بەشكراو لە خوێندن بەجدى بگیرێ وئێمە لە هەر ئەگەرو رووداوێك رێك خراوێك نەتەوە یەكگرتوەكان لە هەولێر لە ژیانى وان بە بەر پرسیار دەزانین .شایەنى باشە چەند هەڵسوراوى تر دواى كەم تەرخەمى (UNHCR) بەناچار رێ ى ئاوەكانى یۆنانیان گرتۆتە بەرو وەیا لەلایەن ئێرانەوە بردرانەوەتەوە بۆ دەست رژێمى ئیران لەوانە دیاكۆ شێخ احمدى وە فاروق سامانى و هەژار مامەندى نادیارە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە