سەربازەکان چەک فڕێدەن تا جەنگ دەست لە مێژوو هەڵگرێ گشت شەڕگەکان بکەن بە ژوان با شمشێر، لە کاڵاندا بخنکێ چیتر، بە خوێن ئاوس نە بێ دە خێرا دەی ،سەربازەکان مەرگی جوگرافیام بدەنێ دە مەوێت هە موو بازنە کانی پانی و هێڵە کانی درێژی بە نیشتیمانی من دا، تێپەرن ئارەزوو مە ، بە هە موو بازنەکانی پانی...