سەربازەکان
Friday, 17/01/2014, 12:00
سەربازەکان
چەک فڕێدەن
تا جەنگ دەست لە مێژوو هەڵگرێ
گشت شەڕگەکان بکەن بە ژوان
با شمشێر، لە کاڵاندا بخنکێ
چیتر، بە خوێن ئاوس نە بێ
دە خێرا دەی ،سەربازەکان
مەرگی جوگرافیام بدەنێ
دە مەوێت هە موو بازنە کانی پانی و
هێڵە کانی درێژی بە نیشتیمانی من دا، تێپەرن
ئارەزوو مە ، بە هە موو بازنەکانی پانی و
هێڵەکانی درێژیدا تێپەڕم
ئێمە ئە وکات دە بین بە بە شیەر
کە، نیشتیمان سنوری نە بێ...
سە ر بازەکان
سوێند بە کۆڵانی مناڵێ!
ئەوەی مرۆڤ بێت رقی هە یە
لە سەربازو لە پۆستاڵی
سە ربازە کان چەک فرێدەن
ڕەگی دە مارگیری ببڕن
بیدەن لە خاچ
هە گبە کەتان لە جیات گولـلە!!
پربکەن لە ماچ...
سە ربەزەکان، ئە وانەی باناوی خوداوە
جەنگیان بەرپاکرد، کوا پەیامبەرن؟
ئەوسیاسیانەی بەناوی نیشتمانە وە
جەنگیان هەڵگیرساند ،کوا رابەرن؟
خواچاڕی شەڕ نادا!
ڕەنجتان مەدەن بەبادا...
سە ر بازەکان
هەزاران ساڵە سیاسیەکان
فو دە کە نە میزڵدانی جەهل و
خوێن دەڕێژن
هەرچی جوانی ژیان هەیە
لە ژێر پۆستاڵدا دەی ڕێژن.
مرۆ ڤایەتی، بە دیار مردنی نە فامی
لەگیانی سیاسیە خوەنڕێژە کان و
گەڕانەوەی سەربازەکان
سەری سپی بوو
لە وڕۆژە وە قابیل هابیلی کوشت
خودا لەم هەسارەیە
زویر بوو!
سەربازەکان
جەک فڕێبدەن
من پاسەوانی شارو وڵاتەکانتان دە بم
مە بن بە هۆڤ
ناهێڵم هیچ دڕندە یە ک هێڕش بکات
بۆ سەر نیشتیمانتان
جگە لە مرۆڤ!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست