کۆنسۆڵی ئه‌مریکا: ئێمه ROJTV مان داخست
Friday, 27/01/2012, 12:00
فورات نیوز
کۆنسۆڵی ئه‌مریکا له تورکیا Francis Ricciardone له دانوستانێکی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانانی تورک‌دا دانی پێدانا که ئه‌وان ROJTV یان داخستووه.
له دانیشتنێکی دا له‌گه‌ڵ میدیاکارانی تورک‌دا کۆنسۆڵی ئه‌مریکا له تورکیا دانی پێدا نا که ئه‌وان ROJTV یان داخستووه و گوتی "ROJTV بێ ده‌نگ بوو، هه‌ر شتێکمان پێ بکرێ بۆ تورکیا ده‌یکه‌ین".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌که‌ی رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی تورکی، Francis گوتوویه‌تی"هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان به ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌وه نییه که تورکیا ئه‌نجامیان ده‌دا، له‌دژی قاچاخچێتی (PKK) به مادده هۆشبه‌ره‌کان تێده‌کۆشین، ROJTV بێ ده‌نگ بوو، هه‌ر شتێکمان پێ‌بکرێ بۆ تورکیا ده‌یکه‌ین."
ROJTV که هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه تا ئێستا له ژێر گوشاری نێوده‌وڵه‌تیدایه، گه‌لێک به‌ڵگه و روونکردنه‌وه و دانپێدانان هه‌ن که سه‌رجه‌می لێپرسینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌کانی ده‌رحه‌قی، لێپرسینه‌وه و دادگایی سیاسیین، تاکه ته‌له‌فزیۆنێکه که له‌به‌رامبه‌ریدا هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان تێیدا هاوبه‌شبوون، هه‌ر له‌ساڵی 2005 یشه‌وه به فشاری تورکیا له دهرحهقیدا لێپرسینه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد.
له ساڵی 2008 دا و له چوارچێوه‌ی که‌مپینی گوشار خستنه سه‌ریدا یه‌که‌مین ئۆپه‌راسیۆن و قه‌ده‌خه له ئه‌ڵمانیاوه هات و به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته ئۆپه‌راسیۆن له دژی ROJTV ده‌ستی پێ‌کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا کاروباری چه‌ندین کۆمپانیا بازرگانی و هونه‌ری و ته‌له‌فزیۆنی دیکه‌ی راگرت و کاروباره‌کانیانی قه‌ده‌خه‌کرد. دواتر ئاشکرا بوو له ژێر ئه‌م گوشارانه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ سه‌ر ROJTV دا پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی 6 ملیار دۆلاری به‌رنامه‌ی چه‌کی ناوه‌کی ژێرده‌ریایی نێوان هه‌ردوو حکومه‌ت له ئارادایه، له شوباتی 2010 دا دادگای ئیداری فیدراڵی ئه‌لمانیا له شاری لێپزینگ رێگه‌ی به ROJTV دا که له ئهڵمایادا کاری خۆی بکات، له 28-10-2011 دا دادگای فیدراڵی ئه‌ڵمانیا، له‌ناو سنووره‌کانی خۆیدا سه‌رجه‌م قه‌ده‌خه‌کانی سه‌ر ROJTV هه‌ڵگرت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئاشکرا بوو که له‌ماوه‌ی دادگایی و لێپرسینه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ ROJTV، هاتوچۆییهکی زۆر له‌نێوان دادوه‌ری دادگاکه و کاربه‌ده‌ستانی تورک‌دا هه‌بووه و نامه‌یان گۆڕیوه‌ته‌وه، که دواتریش له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکه‌وه سوپاسنامه‌یه‌ک له‌م باره‌یه‌وه پێشکه‌شی دادوه‌ره‌کان کرابوو. لێره‌وه ئاشکرا بوو ئه‌م دۆزه‌ی ROJTV که له 15ی ئابی 2011دا ده‌ستی پێ‌کردبوو دۆزێکی سیاسییه چه‌ندین به‌ڵگه‌ی سهلمێنهریشی هه‌ن. له‌لایه‌کی ترهشهوه به به‌ڵگه‌وه ئه‌م باسه‌ی پشتڕاستکرده‌وه.
ویکلیکس له به‌ڵگه‌کانیدا له مانگی کانوونی دووه‌می 2011 دا له یه‌کێک له‌و به‌ڵگه نهێنیانه‌دا که له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاوه ده‌ستیان که‌وتبوو؛ له تۆماری نوسراوی دانیشتنه‌کانی وه‌زاره‌ته‌که‌دا هاتووه که‌وا له به‌رواری 18 شوباتی 2010 دا نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا فه‌ره‌یدون سینیرلی ئۆگڵو له‌گه‌ڵ ولیه‌م بارنسی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی کاری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دا دانیشتووه، له دانیشتنه‌که‌دا فه‌ره‌یدون سکاڵای له به‌لجیکا و دانیمارکا کردووه که بێ دڵ و ناڕازین له فشارخستنه سه‌ر رێکخستنه‌کانی نزیک به (PKK) له‌و شوێنانه‌دا. هه‌روه‌ها جێگری فه‌ره‌یدون و نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ناتۆی ئه‌وسا تاجان ئیلده‌م باسی له رێکه‌وتنێکی 2009ی نێوان خۆیان و سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئۆبامای کردوو و گوتویه‌تی"دانیمارکا به‌ڵێنی دانان و جێبه‌جێکردنی یاسای پێویست به داخستنی ROJTVی پێداوین".
له هه‌مانکاتدا له‌چوارچێوه‌ی گوشاره‌کانی سه‌ر گه‌لی کورد و هاوکاریدان به حکومه‌تی AKP دا مژاری ROJTV کرابوو به پیلانگێڕییه‌ک خستیانه به‌رده‌م راسموسهنی دانیمارکی که ده‌بوو به سکێرتێری گشتی ناتۆ و له ئه‌نجامی په‌سه‌ندکردنی ئه‌و پیلانگێڕییه‌دا راسموسهن به سکرتێری گشتی ناتۆ هه‌ڵبژێردرا.
دادگای شاری کۆپنهاگ له رۆژی 10-1 واته رۆژی جیهانی رۆژنامه‌واناندا بڕیاری ده‌رحه‌ق به ROJTV ئاشکرا کرد. دادگا ROJTV به پروپاگه‌نده‌کردن بۆ (PKK) تاوانبارکرد، له‌هه‌مانکاتدا داوای داخستنیشی ره‌تکرده‌وه، به‌ڵام دادگا سزای بڕێکی زۆر پاره‌ی به‌سه‌ر کۆمپانیاکانی Roj TV A/S - Mezopotamya Broadcasting A/S دا. هێشتا ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌رحه‌ق به ROJTV به کۆتایین بڕیار نه‌گه‌یشتبوو که له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه به‌ر له‌وه‌ی ره‌شنووسی به تاوان له‌قه‌ڵه‌مدانی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نییه‌کان له‌لایه‌ن سێناتۆوه په‌سه‌ند بکرێ، له‌لایه‌ن کۆمپانیا ئهوتلساتهوه له 19 /1 دا په‌خشی ROJTV یان بڕی.
ئه‌مریکا، ROJTV و ئازادی راده‌ڕبڕین
ئه‌مریکا که له‌کاتێکدا ROJTV ده‌بێته جێی باس له‌به‌ر په‌یوه‌ندی و هاوکارییه پیس و تاریکه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌موو ئازادییه‌کانی راده‌ربڕین بن پێده‌کات، باڵیۆزه‌که‌ی له ئه‌نقه‌ره دانی به‌وه‌شدا ناوه که تێناگات بۆچی له تورکیادا هێنده میدیاکار و رۆشنبیری له زیندانه‌کاندان و ده‌ڵێت" تورکیا ده‌یه‌وێت ده‌ستووری گشتی 1982 به‌سه‌ر ببات، له وڵاتێک‌دا که دیموکراسی تێیدا هێنده پێشکه‌وتووه و گه‌له‌که‌ی داوای دیموکراسی پێشکه‌وتوو ده‌که‌ن ئێو ناتوانن واز لهدیموکراسییهت بهێنن، چۆن ده‌بێت له وه‌ها وڵاتێک‌دا رۆژنامه‌وان له زینداندا بن؟. ئه‌و سه‌رکه‌وتنه گرنگانه ده‌بینم که دیموکراتسییهتی تورکیا به‌ده‌ستی دێنێ، تێناگه‌م بۆ ده‌وڵه‌تێک که هێنده رێگه‌ی بڕی بێت هێشتا رۆشنبیره‌کانی له‌زیندانه‌کاندا بن، له‌جێی خۆیدا نییه که‌سێک به‌هۆی گوتهکانیهوه بخرێته زیندانه‌کانه‌وه".
له‌راپۆرته‌که‌ی 2011 2012 رێکخراوی رۆژنامه‌نووسانی بێ سنوور راگه‌یه‌ندرا بوو که ئازادی راگه‌یاندنی له ئه‌مریکا له 27 هه‌مین ریزه‌وه بۆ 47مین ریز دابه‌زیوه و هه‌روه‌ها له تورکیاش له ریزی 148میندایه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست