Tuesday, 20/08/2013, 12:00
ئه‌و گروپانه ژماره‌کانیان له‌نێوان (15 بۆ 50) که‌سه
به تایبه‌تی پاش شۆڕشی 19ی ته‌مووز و دواى ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای کورد له‌کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا له‌هه‌ولێر له‌سه‌ر هێزی پاراستن گفتوگۆیان کرد ، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا له‌زۆربه‌ی شاره‌کانی رۆژئاوای کوردستان گرووپی بچکۆله به ناوی جیاوازه‌وه به په‌له دامه‌زرێنرا . ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه به پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی کراون ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی کۆیانکردۆته‌وه له‌نێوان (15 بۆ 50) که‌سه .ژماره‌یه‌کی ئه‌و گرووپانه به‌و شێویه‌ن:
1 ـ که‌تیبه‌ی مه‌شعه‌ل ته‌مۆ (له‌هه‌رێمی جزیره‌ی کۆبانێ)ئه‌مانه به‌شداریان له‌هێرشی دڕندانه‌دا کردووه
ئه‌و گرووپانه خۆیان وه‌کو سوپای ئازادی کورد راگه‌یاند، به‌ڵام به کرده‌وه‌کانیان سه‌لماندیان که له‌دژی گه‌لی کورد و ته‌ڤگه‌ری ئازادی رۆژئاوای کوردستانن . ئه‌و گرووپانه رووی راسته‌قینه‌یان له‌هێرشه‌کانی سه‌ر گه‌ڕه‌کانی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسوودی حه‌له‌ب که زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی کورده ئاشکرا بوو . پاشانیش له‌هێرشه یه‌ک به‌دواى یه‌که‌کاندا بۆ سه‌ر گونده‌کانی قه‌سته‌ل جندۆی عه‌فرین ، له‌سه‌رێکانی ، کۆبانێ ، عامودێ ، چل ئاغا ، تربه‌سپی هاوشانی گرووپه چه‌ته‌کان له‌ژێر ناوی ئیسلامیه‌ت هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن و له‌ناو سوپای ئازادی سوریا جێ ده‌گرن . راگه‌یه‌ندراکه له‌و هێرشه هۆڤانه و دژه مرۆیی و بێ ئه‌خلاقانه‌دا ئه‌و گرووپانه به‌شداریان کردووه .سه‌ر به چه‌ند پارتێکی کوردی و جه‌ماعه‌تن
سه‌رچاوه سیاسیه‌کان ئاماژه‌به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و گرووپانه سه‌ر به چه‌ند پارتێکی سیاسی وه‌کو پارتی ئازادی ، ئه‌لپارتی ، یه‌کێتی و ته‌یار موسته‌قبه‌ل ، هه‌روه‌ها چه‌ند جه‌ماعه‌تێک له‌ژێر ناوی ئیسلامیه‌ت هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن . هه‌ر چه‌نده ئه‌و پارتانه بانگه‌شه ده‌که‌ن ، بۆ رۆژئاوای کوردستان تێده‌کۆشن، به‌ڵام به‌ڕێوه‌بردنیان له‌پایته‌ختی چه‌ند ده‌وڵه‌تێکه‌وه‌یه ، به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی خاوه‌ندارێتی له‌و گرووپانه ناکه‌ن، به‌ڵام به‌شداریان له‌رێپێوانی هه‌ینی که له‌لایه‌ن پارته کوردیه‌کانه‌وه رێکده‌خرێت، دروشم و پلانکارته‌کانیان جێگاى گومان ناهێڵنه‌وه .کۆبوونه‌وه‌کانیان برده باشوور
له‌ناو ئه‌و گرووپانه‌دا ، ژماره‌یه‌ک له‌و گه‌نجانه هه‌بووه که له‌به‌ر سیسته‌مى سه‌ربازی رژێمی سوریا رایانکردبوو بۆ باشووری کوردستان، له‌وێ به‌شداری ناو گرووپه‌کانیان کردن و له‌باشوور مه‌شقیان پێکرا . یه‌کێک له‌و گروپانه‌ى له‌باشوور مه‌شقی پێکرابوو، پاش ماوه‌یه‌ک ره‌وانه‌ی رۆژئاوای کوردستانیان کرد . ئه‌و که‌سانه‌ی له‌عه‌فرین ده‌ستگیرکران ، دانیان به‌وه‌دا نا که داوایان له‌پارتی ئازادی کردووه له‌باشووری کوردستان مه‌شقیان پێ بکه‌ن .له‌ناو سوپای ئازاد دا په‌روه‌رده ده‌کرێن
له‌قۆناخی شۆڕشی سوریادا به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئازادی سوریا به شێوه‌یه‌کی کارا هێرشى کرده سه‌ر رژێمی سوریا ، چه‌ندین که‌سایه‌تی کورد وه‌کو سه‌لاح به‌دره‌دین ، مه‌شعه‌ل ته‌مۆ ، فارس ته‌مۆ و عه‌بدولباست سه‌یدا له‌گه‌ڵ سوپای ئازادی چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجام دا و داوایان لێکردن ده‌ربازی باشووری کوردستان ببن . له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گرووپێک دامه‌زراو له‌ناو سوپای ئازاد دا مه‌شقیان پێکرا . هه‌روه‌ها رێککه‌وتننامه واژۆ کرا که به رێگای سوپای ئازاد بکه‌ونه رۆژئاوای کوردستانه‌وه . وه‌ک له‌شه‌ڕی سه‌رێکانی ، گوندی قه‌سته‌ل، حه‌له‌ب ، چل ئاغا ، تربه‌سپی و کۆبانێ ده‌بینرێت که ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپانه له‌ناو گرووپه چه‌ته‌کاندا جێ ده‌گرن .ئامانجیان چییه؟
هه‌وڵدانه‌کانیان ئاشکرای ده‌کات که ئامانجه‌کانیان تێکشکاندنی ئیراده‌ی سیاسیه . ئه‌وه‌ش به پشتگیری هێزه‌کانی وه‌کو تورکیا ده‌کرێت . به تایبه‌ت له هێرشه‌کانی سه‌رێکانی ، عاموده و گرده‌سپی چه‌ندین به‌ڵگه دۆزرانه‌وه ئه‌وه پشت‌راست ده‌که‌نه‌وه . خاڵی زۆر سه‌رنج راکێشیش ئه‌وه‌یه ناوی ئه‌و گرووپ و لایه‌نه‌ی له‌سوریا، رۆژئاوا و ئه‌و وڵاته‌ی هاوکاریان ده‌که‌ن نازانرێت . به‌ڵام تایبه‌ت به ئامانجی شه‌ڕ پێکردنیان له‌دژی کوردان دامه‌زراون . سه‌ره‌ڕای ئه‌و هاوکاریانه‌شیان ده‌کرێت ، هیچ هێزێکیان نییه ، ته‌نیا له‌کاتێکدا ژماره‌یه‌کی گرووپه چه‌ته‌کان له‌چوارچێوه‌ی پیلانه‌کانی له‌دژی رۆژئاوای کوردستان دا هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هه‌رێمه‌کانی رۆژئاوا . ئه‌و گرووپانه ده‌ده‌نه پێش . له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و گرووپانه وه‌کو جاشه‌کان (جه‌رده‌وان) له‌باکووری کوردستان ناوزه‌د ده‌کرێن . وه‌ک چۆن له‌باکووری کوردستان ده‌وڵه‌ت له‌دژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی چه‌کیان راده‌ستی ژماره‌یه‌کی گوندنشین کرد و له‌دژی گه‌ریلاکاندا له‌ریزه‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ به کاریان دێنن . به تایبه‌ت ئه‌و سیاسه‌ته له‌هه‌ر چوار به‌شی کوردستان له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه به به‌رده‌وامی به‌ڕێوه براوه .نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست