کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


رۆژنامه‌نوسێکى به‌ریتانى : YPG رێگه‌ى نه‌دا داعش بکه‌وێته‌ هه‌رێمه‌ کوردییه‌کان

Thursday, 14/08/2014, 12:00


ژانێتان سپیر رۆژنامه‌وانى به‌ریتانى ته‌ئکیدى کرده‌وه‌ که‌ یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل(YPG) یه‌که‌مین هێز بوو که‌ رێگرى له‌ گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش کردوه‌ و نه‌یهێشتوه‌ که‌ بکه‌ونه‌ ناو هه‌رێمه‌ کوردییه‌کان .
ژانێتان سپیر رۆژنامه‌وانى به‌ریتانى که‌ له‌ چه‌ندین رۆژنامه‌دا کار ده‌کات له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ فه‌یسبوکدا رایگه‌یاند که‌ له‌ دواى هێرشى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال، یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG بۆ رزگار کردنى هاوڵاتیانى ئێزیدى له‌ کۆمه‌ڵکوژى له‌ نێوان چیاى شه‌نگال و رۆژئاواى کوردستان رێره‌وێکى ئه‌منى بۆ په‌نابه‌رانى ئێزیدى کردوته‌وه‌ .
راشیگه‌یاند که‌ تاکه‌ هێز که‌ رێگرى له‌ پێشڕه‌وى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش گرتووه‌، یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل(YPG)ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکردووه‌ که‌ YPG هه‌رێمه‌ کوردییه‌کان ده‌پارێزێت و نه‌یهێشتوه‌ چه‌ته‌کانى داعش بکه‌ونه‌ ناو هه‌رێمه‌ کوردییه‌کان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە