کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاتان لە سەرۆكایەتى هەرێمە؟لەبرى ئازایەتى جاشایەتى سەلماند .

Wednesday, 23/06/2010, 12:00


دواى چەندین ڕۆژ تۆپ بارانى هەرێم لەلایەن توركیاوئێرانەوە حكومەتە زۆردارە تەزویرەكەى هەرێم بێدەنگبوو ئەمڕۆ بەشەقى تورك زمانیان كرایەوە بۆ خزمەتى تورك..دواى ئەو هەمو تۆپ بارن وسنور بەزاندنانەى تورك وئێران نەیان وێرا یەك قسەبكەن.چونكە شەقى وەستاكەیان دەخوارد..لەكاتى ئامادەكارى بۆ هێرشكردنە سەر سنور لەلایەن هێزە ڕوخاوەكەى توركەوە هێزێكى گەریلاى پەكەكە ى سەربەرز هێرشیان كردە سەر تورك و چەندین سەربازیان كوشت و بریندر كرد..پێش هەمو دوژمنێك سەرۆكایەتى هەرێم بێباكانە جاشایەتى دەسەلمێنن بۆ سەرۆكەكەیان كە ئەردۆغانەو ئەو هێرشەى گەریلا سەر بڵندەكانى چیا ئیدانە دەكەن.نازانم چۆن شەرم ناكەن!چۆن نامرن! دو كچ ى لاومان شەهید بو بۆئیدانەى ناكەن؟شەهید سەردەشت وتى حەزەكەم ببم بەزاواى سەرۆك! كە لەناوەرۆكى نامەكەیدا سەرۆكایەتێكەشتانى بە پولێك ناوێت..چونكە ئەو لاوێكى سەربەرزى وڵات پەروەربو چۆن تێكەڵى كورد كوژ دەبێت بەو جۆرە شەهیدتان كرد كە بەتەنها ووشەیەك ناوى كچتانى نەهێنابو..ئەى كچى ئەم گەلە شەهید دەبن بۆ چركە ناكەن؟ناحەقتان ناگرم ئێوە بەكەس ناوێرن كوردى هەژار نەبێت چونكە دەمێكە كورد كوشتن پیشەتانە!! لاى ئێمەى گەل تاكو مردن هەمو سەرۆكایەتى بنەماڵەى تەزویرچى ڕێزى خۆڵى سەر قەبرى شەهید سەردەشت و ئەو دوو لاوە شەهیدەتان نیە كە لەم مانگەدا شەهیدكران بە تۆپ بارانى توركیاوئێرانى داگیركەر..ئیدانەى هێرشى گەریلا مەكەن گەریلاو هێزى گەریلاو گەل نەبێت تورك حسابى هیچتان بۆناكات خۆشتان باش لەو ڕاستیە گەشتون.ئەوەنیە تورك پێتان دەڵێت مەسعود بەرزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستان بەخێربێت بۆ توركیا !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە