کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵه‌بانی: هەڵەبجەییەکان یان ئاشن یان جاشن

Tuesday, 28/04/2009, 12:00


لە ووتە بەنرخەکانی مامتسیتۆنگ.(پێتان وانەبێ لێم تێکچووبێ لەبری ماووتسیتۆنگ).
چی بکەین سەرکردەکەی ئێمەش وەک سەرکردەکانی گەلانی جیهان ووتەکانی کەوتوونەتە قامووسی سیاسی جیهانەوە لە زانکۆکانا بە وانەی سیاسی ئەخوێدرێت و دیراساتی لەسەردەکرێت.
سەرۆک لە باسی سەربەخۆیی ئەفەرموێ (خەیاڵە خەوی شاعیرانە). زۆر زۆر ڕاستی فەرمو ! چونکە لە قامووسەکەی بەڕێزی ووشەی سەربەخۆیی تیا نییە چونکە جەنابی بە درێژای ژیانی خۆفرۆش و خزمەتکاری بێگانە بوە، ئەڵقە لەگوێ بوە جاش بووە، وشەی سەربەخۆیی لای کەسانی وا ڕاستە خەیاڵ و خەوە. کەسی خەباتگێڕ و ئازادیخواز سەربەخۆیی لای خەیاڵ نییه‌
ئەو کەسێکی نووکتەبازە دنیا لە لای تەنها گاڵتەجاڕییە. قابیلە قسەی وەک قسەکانی (ماوو، گاندی ،جیڤاراو، ماندێلا) بکات
جاخوێنەری بەڕێز:
ناونیشانی باسەکەمان لەسەر هەڵەبجەیە کە مامە ئەو کەللە شەکرەی شکاند کاتێ ئاشەوانەکەی (مەلا بەختیار) ئاشەکەی نایەوە زۆربەی هەڵەبجەییەکانی لە خشتە برد بە زمانە لوسەکەی کردنی بە ئاڵای شەوشڕ (شۆڕش)، ئەوانە هەمویان کوڕانی ڕۆژی تەنگانە بوون یەکەم مەفرەزەی شۆڕشی نوێ بوون یەکەم گوللە تەقێنرا ئەوانە بوون کاتێ ئەوانە مەشخەڵی شۆڕشیان هەڵکرد مامە پاش ساڵ و نیوێک هاتەوە کوردستان.
ئاشەوان لە خانەقین بە دارلاستیک چۆلەکەی بان ماڵ قایمقامی کوشت بوو، لە بان شارع پیاسەی ئەکرد ئەمنێک خێسەی لێکرد ئەمیش خێسەی لەوکرد ئەوسا ڕای کرد بۆ سلێمانی.
هەڵەبجەییەکان شەرەفی یەکەم شەهیدی شۆرشی نوێیان پێ بڕا (شەهید فاتیحی شێخ حەیدەر)، ئەو کەسانەی یەکەم مەفرەزە:ـ
خولە کەشکۆڵ (شێخ عەلی ـ تۆفیقی ڕەعنا ـ حامیدی حاجی غالی ـ حەمەی حاجی مەحمووـ عەلی شیعه‌. ‌شه‌وکەتی حاجی مشیر. پاشان حەمەی حاجی سابیر و فاتیح شێخ حەیدەر، ئەحمەد گریانەی، غەفور دەرەشیشی، فەرەج تریفەیی، مامۆستا سەرکەوت (تایەر عوسمان)، مامۆستا پشکۆ، حەمەئاوات، حسەین مەجید مەلا حامید، مەلا برایم تریفەیی، مەحمودحاجی فەرەج،عومەری حەمە ساڵەح.، فەلاحی حەمە بۆر،لەتیفی حەمەی مەلاسابیر....... هتد
شۆڕشی نوێ لێرەوە ، بەدەستکیسە ڕێکخستنەکانی هەڵەبجە کەشفکران ئەنوەر حەمەئەمین، وەستا ئەنوەر(برای خولەکەشکۆڵ) کۆمەڵی گەنجی هەلەبجە، هەردوو ئەنوەر ئیعدامکران،

مامە ئەڵێ هەڵەبجەییەکان جاشن!
من ئەڵێم جاشایەتی جەنابت بە کوردت ناساند.
ئەفەرموێ ئاشن!
دەمڕاستەکەت ئاشەوان بوو، ئێستا بەچەپ و ڕاست ڕەنجی هەڵەبجەییەکان ئەخوات یەکێتی بۆ ئابڕوو بردین. کوا هەڵەبجەییەک لەوانەی لەسەرەوە ناویان براوە ، یان شەهید بونە یان بێ بەری، کام هەڵەبجەیی کاربەدەستە لە کوردوستان. کوا قالە کۆکۆیی ، خولەی حاجی فەرەج، حسەینی مەجی مەلا حامی ، فەرەج تریفەی، غەفور دەرەشیشی، شەوکەتی حاجی موشیر، ساڵەحی مەجیلان.... سەدانی کە.

ئەمانە هەمویان بە پلانی خۆتان کوژران، یا لە شەڕی برا کوژی یا بە پلان وەک خولەی حاجی فەرەج لەدواوە لە شەردا تەقەتان لێکرد، قالە کۆکۆیی و ئازادی کوری، شەوکەتی حاجی موشیر ئەمانە هەموو خۆتان لەناوتان بردن چونکە لەنەزەر ئێوە ئەمانە یا ئاش بوون یا جاش.

کام وەزیر هەڵەبجەییە- کام پارێزگار هەڵەبجەی یە- کام ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی هەڵەبجەییە؟
تەنانەت قایمەقامەکەی هەڵەبجەش هەڵەبجەیی نییە!
مامۆستا جەمالی حاجی محەمەد هەبوو ئەویشتان بەزۆر زانی کەنارتان ناوە، هەرچەندە جێگەی شانازی هەلەبجەیە کەسێکی پاکەو تەنازولی بۆ مادەو سەروەت وسامان نەکردوە تەنها ئەومان بوو لەسەرکردایەتی هیچ پلەیەکی باڵاتان. پێ نەدا چونکە دز و پیاوکوژ نەبوو.

وا هەڵبژاردنە ئه‌و هەڵەبجەییەی دەنگتان پێ بدات لە ئێوە دزتر و تاڵانچی ترە. لە ئێوە کورد فرۆشتر و کورد کوژترە،

لیستی گۆڕان بەڕێوەیە عەرشتان بلەرزێبێ، کردەوەکانتان بخاتە زبلدانی مێژووەوە،
لێتان ڕوون بێ یەک کەسی هەڵەبجە دەنگتان پێ نادات
هەر هەڵەبجەییەک دەنگتان پێبدات ، دێتە پاڵ ئێوە و فڕۆکەوانەکان کە مەرگیان باران بەسەر هەلەبجەدا.
یەکێتیەکانی هەڵەبجەش دەنگتان پێنادەن چوونکە تەمەنای گۆڕان ئەکەن بۆ ئەوەی گیانی شەهیدەکانیان ئاسوودەبن
.شەهیدان هاوار ئەکەن دەنگتان بە گۆڕان بدەن، دەنگتان بە فیڕۆ مەدەن.

هەڵەبجە 26-04-2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە