کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ڕۆژنامە رووزه‌رده‌که‌ى ئاسۆ و هەمونوسەرێكى كورد فرۆش

Thursday, 24/06/2010, 12:00


لەڕاستیدا ئەوەى وایكرد ئەم بابەتەبنوسم بێویژدانى و خۆفرۆشتنى ڕۆژنامەى ئاسۆو زۆرینەى نوسەرەكانێتى..ئاشكرایە حكومەتە خێڵە كیەكەى هەرێم لە دروستبونیەوە تاوەكو ئێستاش زۆرترین خەباتى بۆلاوازكردنى كورد بوە بەتایبەت لە باكورى كوردستان بەڵام جێگاى داخە چەندین نوسەر بە پارەى زۆرى ئەم خەڵكە هەژارە كەلەلایەن حزبەكانەوە وەریدەگرن كوردوكوردستان و نەتەوە لاى ئەوان شتێك نیە جێگاى باسبێت مەبەستم لەم بابەتەمدا زیاتر چەند نوسەرێكى ڕۆژنامەى ئاسۆیە كەلە م ساتە وەختەدا گەلەكەمان لەلایەن داگیركەانى توركیاو ئێرانەوە هێرشى دەكرێتەسەر.ڕۆژنامەكانى تورك چ نوسراوێك دەنوسن دژى پەكەكە وكوردى باكورى كوردستان ڕۆنامەى ئاسۆ خرابتر لەوان دەنوسێت دیارە ئەمەش بەخواستى حزبەكەیانە كەخاوەنى ڕۆژنامەكەیە!! هەموو ڕاگەیاندنى حكومەتى بنەماڵەو ڕۆژنامەى ئاسۆش بەشێكن لەوان. وەكو تورك ئەلێَن پەكەكە هەڵە دەكات ئاگربەست دەشكینێت ئاشتى ناوێت ! بەتایبەت ڕۆژنامەى ئاسۆ ڕۆژانە چەندین بابەتى لەو جۆرە دەنوسێت.پەكەكە هەڵە یە!پەكەكە دەبێت وابیر نەكانەوە!وا خزمەت بەدۆزى كورد ناكات!پەكەكە چى دوێت!!ئەمانەو چەندین بابەتیتر بە جۆرە سەردێڕانە...لێرەدا وەڵامێكى بچوك بۆ ڕۆژنامەى ئاسۆ و حكومەتە بێدەسڵاتەكەى هەرێم و ئەوانەش وەكو ئەوان بیردەكەنەوە...پەكەكە بۆ ئاگربەستى شكاند؟ خۆتان نازانن یان لە بەرژەوەندیتان نیە خۆتانى لێ گێل دەكەن؟؟زیاتر لە ساڵێكە پەكەكە ئاگربەستى یەكلایەنەى ڕاگەیاندوە لەوەڵامدا تورك چەندین هێرشى كردەسەریان بەهەمو ئەو نوسەرە قسە زلانەتانەوە و حكومەتەكەتانەوە بۆ داواتان لە توركیاى دۆستان نەكرد هێشى سەر گەریلا ڕابگرێ؟لەوەتەى ئاگربەستى یەك لایەنى هبوە كوردى باكور و پەكەكە كەیەك فیكرن چ سودێكیان دیوە لە ئاگربەست؟جگەلە لەم زیانانە{ زیاتر لە دوهزار مندڵ بەند كراون!!-نوخبەى سیاسەت مەدارانى باكور دەستگیركراون!! زۆرترین گەریلا شەهیدكراوە!! بەهێزترین پارتى كوردى داخراوە!! سێكس بە مناڵى كورد كراوە لەلایەن پارتەكەى ئەردۆغانەوە لەبەر خۆپیشاندان}ئەمانەش دیارە بەدڵى ئێوە بوە نەك سودى ئاگربەست.چونكە لەئاست ئەمانە هەموبێدەنگ بون...چەندین ساڵە پەكەكە داواى ئاشتى ودیالۆگ دەكات بەڵام كە ئەوان نایانەوێت پەكەكە چ بكات؟بوە ستێت تا پاكتاو دەبێت؟نا هەرگیز چاوەڕێى شتى وا لە گەریلاى سەربەرزمەكەن!!تكام وایە زیاتر بۆ نوسەرانى ئەم بابەتە ناحەقیانە چیتر مەبنە توتى توركیاو ئێران و لە پێناو پارە و ئیمتیازا میلەتیش چەواشە مەكەن وەكو خۆتان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە