کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌ورۆزی ته‌مووز

Thursday, 25/06/2009, 12:00









به‌ره‌و گۆڕان به‌ره‌وگۆڕان
کچان کوڕان به‌ره‌و گۆڕان
به‌ره‌و ژیانی ئازادی
به‌ره‌و کۆتایی بێدادی
به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و شادی
به‌ره‌و گۆڕان به‌ره‌و گۆڕان
کچان کوڕان به‌ره‌و گۆڕان

کچ و کوڕانی ڕاپه‌ڕین
وا ئه‌مجاره‌ش راده‌په‌ڕین
یه‌ک هه‌نگاوی گه‌وره‌ ده‌نێین
بێ هیوایی له‌ گۆر ده‌نێین
سروودی سه‌ربه‌ستی ده‌ڵێین
به‌ره‌و گۆڕان به‌ره‌و گۆڕان
کچان کوڕان به‌ره‌و گۆڕان

بیست و پێنجی مانگی ته‌مووز
ده‌که‌ینه‌ ڕۆژێکی پیرۆز
به‌م ته‌مووزه‌ وا هات نه‌ورۆز
به‌ره‌و گۆڕان به‌ره‌وگۆڕان
کچان کوڕان به‌ره‌و گۆڕان

دیمۆکراسی هێزی ژیانه‌
کوردستان هی هه‌موومانه‌
سه‌ره‌تای نوێی کوردستانه‌
به‌ره‌و گۆڕان به‌ره‌و گۆڕان
کچان کوڕان به‌ره‌و گۆڕان

جه‌ژنه‌ جه‌ژنه‌ جه‌ژنی گه‌لیی
هه‌ڵده‌بژێرین میراوده‌لی
له‌ره‌گ ده‌ردێنین گه‌نده‌ڵی
به‌ره‌و گۆڕان به‌ره‌و گۆڕان
کچان کوڕان به‌ره‌و گۆڕان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە