بۆ جەنابى وەزیرى پیشەسازى و بازرگانى حكومەتى هەریم :

Monday, 17/10/2011, 12:00




ئەمەوێت لەرێى كوردستان پۆستى بەرێزەوە سەرنجى بەرێزتان رابكێشم بۆ گەندەڵیەكانى بەرێوبەرایەتى پیشەسازى سلێمانى و بەرێوبەرایەتیە گشتیەكەى كەهەردوكیان دوو گەنەلچى و دوو مافیاى ئەم بەرێوبەرایەتیەن ,

بەرێوبەرایەتى پیشەسازى سلێمانى غەرقى گەندەڵى بووە بەهۆى ئەو بەرێوبەرە نائیداریە ى كەهەیەتى ئەوەى پیشەسازیە بوونى نیە تەنها خەریكى كۆكردنەوەى كچى جوان و لەش و لار جوانە بۆ خۆى نا چەنكە خۆى تەواو بووە بەڵكو بۆ هاورێكەى كە شیخ ئاراسى خاوەنى تەلەفون و فاكسى جیهانى دیلمان خاوەنى كارگەى پى ڤى سى دیلمان كەتائیستاش هەیەتى ئەوەى كەداواى شوینێك بكات بۆ كارگەى ئەبێت رەئى ئەم دوو زاتەى لەسەر بێت و بەپێى رێكەوتن بۆى دابین دەكەن هەر بۆ زانینى بەرێزتان بەرێوبەرى پیشەسازى سلێمانى زەوییكى بۆخى تەرخان كردووە كەبەناوى خۆیەوە نیە بەڵكو كردویەتى بەناوى برادەرێكیەوە كە روبەرەكەى 3 دۆنمە لەناوچەى پیشەسازى كەلەئەساسدا هى خۆیى و شێخ ئاراسە بەناوى (ع) كپشت بەخوا لەم ماوەیەدا ئەولیاتى ئەو زەویەو هەموو شتەكانى ئاشكرا دەكەم بۆتان, وەكلاوى خستۆتە سەر جەنابت و هەموو بەرێوبەرایەتیەكەش بەهاوكارى بەرێوبەرى كارگە ئەهلیەكان ئەمەیان كردووە , شتێكى تریش لەم ماوەیەدا كەسێك داواى شوێنێكى كردووە بۆ دامەزراندنى كارگەى ئاو ئەم بەرێوبەرە گەندەڵەش مەوعدى داوەتێ كە پێنج شەممە بەرێوبەرى گشتى دێتەوە بۆ سلێمانى بەیەكەوە قەسەى لەسەر دەكەین دواتر مەوعدى یانەیەكیان داوەتێ لەوێ یەكتریان بینیوە بەشێوەیەك لەشێوەكان رێكەوتوون بۆیان كردووە كارەكەش مەیسەر بووە ئایا جەنابى وەزیر ئاگات لەم كۆبونەانەى شەوانى یانەكان هەیە یان تەنها وەێلى هاتنەوە و مێاریفەكان بۆتۆ دێت و ێەرفیشى دەكەیت ئەمەلەلایەك ,لەلایەكى تریشەوە ئاگات لە ئوتومبیلەكانى ئەم بەرێوبەرایەتى هەیە چۆن بەكار دێت ئەڤەلۆنى سپى بەحساب لەبەرێوبەرایەتى پیشەسازى كار دەكات بەلام لەلایەن شێخ ئاراس و بەرێوبەرى پیشەسازى سلێمانى بۆ ئیش و كارى خۆیان بەكار دێت هاتووچى ماڵ و منداڵ و ئیش كارەكان خۆیان بۆ بازرگانى ژمارە شینەكەشیان استغلال كردووە بۆ تێپەر بوون لەبازگەكان لەم ماوەیەدا لەیەكێك لەبازگەكان تفتیش كراوە لە كەسنەزان بڕێكى زۆر كەل و پەلى بۆڵبرینى تێدا بووە بەشێوەیەك كە ئوتومبیلەكە زۆر نیشتبوو ووتبویان كەل و پەلى وەزارەتە هەرچۆنێك بێت تێپەریان كردبوو ئەمە ووتەى شۆفێرەكەیەتى هەروەها ئێستا فیرى شتێكى تر بوون ئەویش كەبەرێوبەرى گشتى پێنج شەممان دێتەوە سەردانى ژوور بەژوور و بەشەكان دەكات بەحساب بۆ تفتیشە بەڵام خۆمان ئەزانین بۆچیە بۆ چاوبڕكێیە هەندێ جاریش بەناوى ئیشەوە چەند كارمەندێك دەهێڵنەوە پاش دەوام ئەوانەى خۆیان مەبەستیانەو ئێمەش دەزانین كێن خەریكى چین بۆیە بەرێز وەزیرى پیشەسازى ئەگەر بەزوویى چارەسەرى ئەم كارانە نەكەیت ئەوان ئەم بەرێوبەرایەتیە ئەبێت گەندەڵترین بەرێوبەرایەتى لەسەر ئاستى عێراق ئۆباڵەكەشى لەسەر شانى تۆیە ,خۆزگە ئێمەیلى شخێى خۆتمبزانیایە بۆئەوەى شتەكانت بە بەڵگەوە بۆ بنیرم و شتى تریشت بۆ باس بكەم ,جانازانم تۆش شەریكى ئەمانەیت یان ئاگادارى نیت هیوادارم شەریكیان نەبیت و ئجرائات بكەیت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە