کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لال ئەمجارەش برینى زیندانە سیاسى یەكانى كولاندەوە و داواكارى یە ڕەواكانیانى ڕەت كردەوە

Tuesday, 07/07/2009, 12:00


ئەمڕۆ 6/ 7/ 2009 كاتژمێر 5 ى پاش نیوەڕۆ لەهۆڵى هونەر لەسلێمانى تاڵەبانى لەكۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ ئەو زیندانە سیاسى یانەى كە هەمووتەمە ن و گە نجێتى یان كردە قوربانى و ژیانى زۆر ناڕەحەت وپڕ ئازارو ئەشكەنجەیان بردەسەر لەزیندانە تاریكەكانى بەعس دا وبەماوەى دوورو درێژ حوكم دران وئێستاش بەشێكى زۆریان دەروون شێو ا و وتوڕەو بێ سەبرن وگرێ كوێرەى گەورە گەورە لەناخ ودەروونیاندا دروست بوە كەبەهیچ شتێك تیمار ناكرێ وئاسەوارى هەمووساتەكانى زیندان تامردن لەسەریان ناڕوات وئازارى ویژدانیان ئەدات.وەخوێندن وموستەقبەلیان لەدەست چوو لەبەر دڵسۆزى وچالاكى

بەڵام جه‌لال زۆر بێ باكانە وزۆر بێ منەتانە لە ئەرك ودڵسۆزى وقوربانى ى مادى ومەعنەوى زیندانیان هاوڕایە لەگەڵ كاك مەسعودى برا گەورەیدا و پێكەوە دان نانێن بەمافەكانى زیندانیانا.هەربۆیە ئەمڕۆ سەعات 5ى پاش نیوەڕۆ خەڵكێكى زۆریان بەكرێ گرتبوولەشوێنەكانى ترەوە هێنابوویانن بەپاێ وكورسى یەكانى هۆڵەكەیان پێ پڕ كردبوونەوە نەبایا زیندانیان نەیەن خۆ ئەگەر هاتیشن شوێن نەبێ تیایا دانیشن ومەجالى قسەو ڕەخنەیان نەبێ .وزیندانیان بڕێكى زۆریان هاتبوون وبەهیوا بوون كەتاڵەبانى بڕى ئەو مووچەیەیان بۆ بگێڕێتەوە كەحكومەتى مالیكى بۆ زیندانیانى سەرجەم عیراقى بڕیوەتەوە وحكومەتى هەرێم لووشى داوەو ئینكارى ى لێ دەكات. زیندانیان وایان دەزانى كەتاڵەبانى پارێزەرەو مافەكانیان بۆ وەر دەگرێتەوە كەچى ئەمیش خووى برایانى پارتى وبارزانى ى گرتوەو هەمووشتێك ئەكات بەقوربانى پارەو دەسەڵات .شایانى باسە چەند كەسێكى ماستاو چى وئەڵقە لەگوێ یان هێنابوو كە شیعرى ماستاوچێتى بڵێن بەسەریاندا .

بەڵام لەمانەش سەیر تر كەچوینە ژوورەوە زۆر بەتوندى ئێمەیان پشكنى وتەنانەت پێڵاوەكانیشمان گەڕان ونەیان هێشت كامێرا بەرینە ژوورەوە وووتیان ئەبێ مۆبایلەكانتان بكوژێننەوە.وە كەچوینە ناو هۆڵەكە پڕبوو لەخەڵكانێك كەزیندانى نەبوون تەنها بۆ یەك سەعاتیش

وەدیوارەكانى هۆڵى هونەر هەرهەمووى پۆستەرى لیستى كوردستانى بوو .وە دەنگى تەسجیل ئاخر سەوتى درابوویەو دەنگى لۆتى عەزیزى ناوەیسى لەسەر بوو هەر ئەتووت ئەمە مەڵبەندو لقە نەك هۆڵى هونەر.ئایا هۆڵى هونەر بۆ هەمووگەلە یان تەنها بۆلیستى كوردستانى؟؟

ئایائەمەخرووقات نى یە ؟؟؟؟؟؟؟؟.ئایا زیندانیانى سیاسى تەنها پارتى ویەكێتى بوون؟؟؟؟؟؟ ئەمەیە كۆمكـــــــــــــــــارى زیندانەسیاسى یەكان كە هینى هەمووحیزبەكانە؟؟؟؟؟؟؟ئایا ئەوهۆڵە بەپارەى كێ درووست كراوە؟؟؟؟؟؟ لەكوێ یان بوو؟؟؟؟ بەڵێ............ مام جەلال ئەمجارەش زیندانیانى نائومێد كرد و خواردنى پارەكەیانى لەخۆیان حەڵاڵ كرد .ئەم هۆڵە هى هونەرە یان سیاسەت و دەهۆڵى بانگەشە؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

بەڵام ناحەقى  جەلال ناگرم چونكە هیچى بەدەست نەماوەوبەدەست پارتى یە .

ئیتر ئەوەى گێل ونەفام وگەوج نەبێ ئەبێت لێرەوە مەوقیف وەرگرێ ودەنگ نەدات بەلیستى گەندەڵى وفایلدارە خائینە دزەكان كەتەماع ئەكەنە حەق ومووچەى زیندانیان .لێرەوە داوا لەبراى گەورەو سەرۆكى مێژوویىگەلى كوردو ڕیفۆرم خواز و ئەندازیارى گۆڕان بەڕێز كاك نەوشیروان كە سەرجەم زیندانیە سیاسى یەكان بانگهێشت بكات بۆگردى پیرۆزو سوود لەم كەسە ڕابردووپاك ودیارانە وەربگرێ بۆ پرۆسەى گۆڕان وبیان كات بەهەوێنى گۆڕانكارى .زیندانیانى سیاسى كۆبكاتەوەو ووتەى بەنرخ وبەسوودیان پێشكەش بكات نەك وەكو ئەوان دەهۆڵو زوڕناو لۆتى و شیعرو پیا هەڵدان ونواندنى نۆكەرایەتى بۆ دكتاتۆرە گەندەڵەكان وبیان كەن بە كەڵەگا وزاڵم بەسەر گەلەوە.

لەوباوەڕەدام وزۆریشم دیوە كە ئامادەن بەسەرو بەگیان لەخزمەتى گۆڕاندابن.

بەڕێز كاك نەوشیروان،  جەلال زۆربێ بایەخ سەیرى زیندانیانى سیاسى ى كرد بەجۆرێ لەهەموو بێ بایەخەكان بێ بایەختر.

هیوادارم بەڕێزتان وانەكەن وزیندانیانیش پەیمانت دەدەنێ كە زۆر بەنرخ وبایەخدارن وگۆڕانیان پێ ئەكرێ وخۆیان وكەس وكارو دۆستەكانیان هان دەدەن بۆ ئەوەى هەموو بەیەك دەنگ بڵێن بەڵێ بۆ گۆڕان ...نا بۆ گەندەڵان ...نابۆ فایلدارە پاشەڵ پیسەكان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە