باپەرلەمان بەم چەند خالە تەلەفیزوێنەكەی لەخەوبكات !!
Sunday, 10/07/2011, 12:00
سەردەمێكی زۆرە ئەم پەرلەمانەی خۆمان دامەزراوە و دلم تەقی كەسانێكی تێدانیە بیربكاتەوە كە چی كەموو كوریە چی شتێك زیادە تابۆشایەكانی پر بكاتەوە ،لە لایەكەوە هیچی كەم نیە نەلەپارە نە لەپەرلەمانتاری جیاواز و ڕایی جیاواز خاوەنی سەتەلایتێكی ئاسمانی خەوتوە كە كەس نازانێ چ كات هەڵدەكرێت وچكات دەكوژێتەوە لای هەموو كەس پرسیارە بۆچی بە موهانەی ڕوژێك هەلەی فەنی ڕۆژێكی تر بەقسەیەكی تر كاكە كارناكات لەچاو پەرلەمانەجیهانیەكان بێ كەموو كوری نیە لە مایكی قسە كردن و كورسیەكی ڕێژە زۆر سەرسورمانێكی زۆرسەیرە تائێستاچەند پەرلەمانتارێك ناناسرێت بگرە خەڵك نەسیفی دەزانێ نەبگرە پێشتر ئاشنابوە پێیان جگە لەوكەسانەی قسەی جیاواز ومیوانی هەمیشەی تەلەفیزوێنەكانن یا تەپل لێدەرن ببورن ئەم نازناوە نازناوی دەسەڵاتە كەهەردەم بقەومێ باسی دەكات،هەمووكەس دەبێت ئەم پەرلەمانە بناسێ وكارو لیژنەو ئەندامەكانی و نوسینگەو ژمارە تەلەفۆنەكانی لەبەردەم هەمووان بێت،تابتوانێت بەشێوەیەكی سادە روویی كۆمەلگە بگۆرێت لەكێشەكانی خۆیی دەست پێ بكا تاكێشەی هاولاتیەك باس بكات وگەر لەناو ژوریی پەرلەمان نەبێت خۆ لە تیڤیەكە مەجال هەیە قسەبكات لێرەولەوێ دەبینم گلەی ئەوە لای لستە جیاوازەكان دەكرێت دەڵێن كاكە تەلەفیزونەكەش ڕێگە بە ئێمە نادات تاقسەی خۆمان بكەین،نەك ئۆپسوێن لایەنە كەمینەكانیش ئەم نیگەرانیەیان هەیە،لەراستیدابچینە سەرباری واقع واتا ڕاستی پیوستیەكی گەورەمان بەمیدیای نیشتیمانی هەیە تا هەموو كۆمەلەگەیەك یان نەتەوەیەك میدیای نیشتیمانی هەبێت ئەركی ژیردەستەی ئەم میدیایەش پەرلەمان سەرپەرشتیاری بكات.بە باشی دەزانن نیگەرانم لەم پەرلەمانە كەموو كوری هەیە لەشێوەی پەرلەمانی شەرعیەت دار،لە رَاستیدا خۆ ناساندنی وگرینگی بەئەركە نیشتیمانیەكەی بدات وئەمجارە باببورێت بزانم ئەم گلەیانە قبوڵ دەكات یان دیسان زرم فیشەكێ قسە دەنێت بەمنیشەوە بلێ كەس بۆیی نیە باسی پەرلەمان بكات بەڵام جگە لەخەمخۆری هیچ شتێكی ترنیە تا من باسی پەرلەمان بكەم بە ئامانج ئەم قسانەش جگە لەبەرگری نیشتیمانی داواكردنی فولوسێكیش نیە،هەموو كۆمەڵگایەك یان نووسەرێك یان ڕۆشنبیرێك دەیەوێت تەنها ئەو بابەتەی باسی دەكات نەمانی عەیب و كەموو كوری بێت بەسەركردنەوەی ئێمەش بەئاگاو بیرهێنانەوەی پەرلەمان بۆ خۆش گوزەرانی میللەتە داماوەكەی خۆمانە تا كاربكەین هەموان ئاسەواری كێشەو كەموو كوری لەسەرولاتەكەمان ڕابماڵین هێندەش بێدەنگ نەبین لەباس كردنی عەیبمان وەلامان تەنها گویگرتن نەبێت لەكۆیی چەندخاڵێك قسەی
خەڵك وگەڵ بگرین بەنیشتیمانی بوونی پەرلەمان وەك مەرجەعیەتی گەڵ فریاد ڕەسێكە بۆ خزمەتكردنی گەلەكەشی و ڕێزگرتن و پاراستنی ئەزموون وگەلەكەی .
1_كورد خاوەن هەزارەها شەهیدە پێوستە رەمزێك دروست بكرێت لەناو پەرلەمان دەبێت لەپشتی سەرۆكی پەرلەمان هەڵبواسرێت بەچەند لۆگویەكی تایبەت كەسایەتی شارەزا دروستی بكەن وێنەكان ئەنفال هەڵەبجە شۆڕشی كورد زیندانی سیاسی لەو رەمزەدا گوزارشت لە نەهامەتیەكانی كورد بكا ئەو رەمزە دابنرێت .
2_زۆریی ئەندامانی پەرلەمان لای خەڵك و ڕوِشنبیران شتێكی سەیرەچەند كەسانێكی تێدا ناناسرێت باشتر دەبێت ناوی كەسایەتیەكان بەشێوەی تابلۆ لەبەردەم مێزیی دانیشتنەكان دابنرێت.
3_ناویی لەقەب واتا نازناو بۆسەرۆكی پەرلەمان و ئەندامانی قەدەغە بكرێت گەر تێبینی بكرێت "دكتور كەمال كەركوكی تا ئێستا هیچ ڕۆلەیەكی ئەم گەلە نەسیفی و نەناویی بنەمالەكەی دەزانێت.
4_دانانی ئالایی سەرجەم حزب و فراكسوێنەكان لەناوەوەی پەرلەمان ودەرەوەی پەرلەمان.
5_بەنیشتیمانی كردنی تەلەفیزوێنەكەی پەرلەمان بۆ گوزارشت دەربرین لەسەرجەم پێكهاتەی فراكسوێن ولایەنەكان
6_پابەندبوون بە ڕاوەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان جركەیەك بۆ رێزگرتن لەشەهیدان لەهەر دانیشتنێكدا ئاسای ونائاسایی.
7_هەرچی زووە مارشە نەتەوەیەكان دیاری بكرێن دور لە ئینتیمای حزبی ولایەن سیاسی.
8_دەست بە پەخش كردنی سەتەڵایتی پەرلەمان بەچەند بەرنامەیەك كە زیاتر تعلیمی واتافێركردن و رونكردنەوە بێت.
9_بەرنامەكان بریتیبن لەناساندنی ئەندامانی پەرلەمان وخستنە روویی ناونیشان وچۆنێتی پەیوەندی كردن پیانەوە.
10_.بەرنامەیەی ڕاپرسیەكان لەسەر ئەو پرۆژ یاسایانەی پێوستە هەلسەنگاندنیان بۆبكرێت.
11_بەرنامەیەك بۆ شیكردنەوەی یاساكان.
12_ ناساندن وخستنەروی پروفایڵی فراكسوینەكان.
13_گرینگیدان بە ناساندنی كەلتوری كوردی بواری مێژوو وفەرهەنگی كوردی بەشێوە كوردیو زاریی بیانیەكان.
14_كاركردن لەسەر دۆسیەكانی كورد بەشێوە زانستیەكانی ستانداردی جیهانی.
15_كاروپیشەی ئەندامانی پەرلەمان وبەسەركردنەوەیی ناوچەجیاجیاكان بەبێ جیاوازی فراكسوێنەكانی ناوپەرلەمان.
16_دەرخستنی ڕاپۆرت وبەشی دیكومینتاری لەكاتی بەخشدا.
17_مێزگردی چەند پەرلەمانتارێكی ناو پەرلەمان بۆشیكردنەوەی ڕایی جیاواز و هۆكاری جیاوازی ڕاكان.
18_گرینیگدان بەناساندنی نازناو شوێنی هێزە نیشتیمانیەكان چونێتی كاركردنیان وماف كارەكانیان لە چوارچێوەی یاسادا.
19_دانانی بەرنامەیەك كار لەسەرناساندنی سنور وشوێنەوارە دێرینەكانی كوردستان بكات.
20_لەناوكۆشكی پەرلەمان مێژوویی كورد و هۆڵی سیمینار و مۆزەخانەی نێو دەوڵەتی و وێنە و فوتۆگرافی رووداوەكانی كورد وشۆڕشەكانی دابنرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست