کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"لەساڵی 2003ێ وە تا ئەمساڵ بودجەی كەركوك بەهەدەر دراوە!!

Sunday, 07/08/2011, 12:00


ببورن دەڵێم كەركوك وا خۆل وخاشاك دایپۆشی،ببورن كە دائیرەیەكی تێدا نیە بە دائیرە بچێت سەرجەم بیناكانی ڕووخاوكۆن ،ببورن كە دەڵێم كارەباو كێبڵی گەیاندنی كارەبا كۆنە،ببورن دەڵێم شۆستەكانی بە شۆستە ناچن،ببورن دەڵێم میدیای ئازادی تێدا نیە لە چەند ڕۆژنامەنوسێك كە بەپەنجەی دەست دەژمێردرێت و ڕەخنە دەگرن،ببورن دەڵێم كوچەو كۆڵانی بە بنكەی حزبی و كۆنكرێت گیراوە ،ببورن كەدەڵێم شوێنێكی گەشتوگوزاری بۆ گەنج تێدانیە،ببورن كە دەڵێم هەرێمی كوردستان لە هەموو بریارێكی گەنجی كەركوك بێ بەش دەكات،ببورن لەكەركوك كوالێتی كۆنترۆل لەكەركوك نیە،ببورن دەڵێم پەروەردەی كوردی بی خزمەت وبێ كەس،ببورن دڵێم بە هەزارەها دۆسیەو برین لەكەركوكدا هەیە كە سارێژنەكراوە،ببورن زۆر كەس وا كەركوك چۆڵ دەكات،بالێرەوە باسی ئەوە بكەین كەركوك بۆ حاڵی وایە بێ گومان نەبونی رەقابە نەبوونی چاودێرو نەبوونی پارێزەر نەبونی ڕوشنبیری تاك نەبوونی كەسانی دڵسۆز وشارەزا لە بواری لێكوڵینەوەی ئابوری، من چەند پرسیارێك لە بەر پرسان و رۆشنبیر و ڕۆژنامەنوسان دەكەم ،لە دوایشدا بزانن چی بۆ كەركوك كراوە وەرن بەچاوی خۆتان بیبین بە قەدەرای ئەو بودجە زەبەلاحە،لەساڵی 3003ێ وە تا ئەمساڵ بودجەی كەركوك تا ئەمساڵ چەند بوو بە پترۆ دۆلاری ئەم دوساڵەوە؟بودجەی دەستكەوتی وەبەرهەمهێنان لە كەركوك تا ئەم ساتە چەند بوو؟برە پارەی خێری حكومەتی هەرێم و خێری حزبەكان بۆ كەركوك چەند بوو؟برە پارەی موڵكە بە كرێ دراوەكانی كەركوك چەندە؟برە پارەی گوومرگ و سزادان و دەستكەوتی سودی كۆمپانیەكان چەندە؟دەست كەوتی بر پارەی كارە باو پسوڵەی دائیرەكان وبنكەكانی حكومەت لە 250دینار تا 500دینار بۆ یەك پسوڵەیەك ڕۆژانەو هەفتانە ومانگانەو ساڵانە چەندە؟داهاتی ئەو موڵكانەی دەستیان بەسەردا گیراوە چەندە ؟ڕەنگە ئەوەندەی باسم كرد زۆربن بۆ هەریەك پاساویك هەبێت بلێن تاوانی ئێمە نەبوە كۆمپانیاكەی پاككردنەوەی كەركوك سەدجار گۆراوەو وەرە ببینن ئاوەرۆكانی كەركوك چۆنە،ئەوەندە دەزانم كەركوك لە پرۆژە دیاریەكانی كە چەند بەرپرسێك كردویانە نوسیویانە لەسەر ئەركی" فڵان كراوە كەركوك زۆر خەدرێكی گەورەی پێوە دیارەو ناشزانم كێ بەر پرسیارە و كی تاوانبارە پێ دەچێت ئێمەو دەسەڵات و حكومەتەكان لەگۆیی گایە نوستبێتین یان بلێن ئەوەی رۆیی رۆیی،ئەوەندەش دەزانم وا كەتونەتە كاركردن پێشتر ئەم بودجەیە نراوەتە كام خانەقاوە وەئیستا زۆرترو زۆرتر پارە هەیە بڵێم ئەمجارە بەشی خواردن وپاشەكەوت كردنیش دەكات ئیشااللە ئاورێك لەكەركوكیش دراوەتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە