کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"لەسەدا 95%میدیاكان درۆبەیەك دەفرۆشنەوە،لەشایی وئاهەنگ گێران وبەردەوامن لەكەركوكیش خوێن ڕشتن بەردەوامە!!

Sunday, 13/03/2011, 12:00




بەداخەوە دەڵێم من بە میدیای ئەم وولاتە ناڵێم شۆرشگێرو كەسانی لێهاتوو، لەگەل ئەوەدا بڵین لە هەنگاوی موومارەسەكردنی كاری ڕاگەیاندن لەكارداین،سەرم لێ تێك چووە كێ ڕَاستە و كێ رۆژنامەنوسی ڕاستە قینەی دادوەرو شارەزاو بە ئەزموونی كاری ڕاگەیاندن كارایەو كێ دەنگی ڕاستە قینەی گەلە وكێ شەرعیەتی ئەو ناوەی هەیە پێ ی بڵیی "رۆژنامەنوس،یان بڵین رێزگرتن لە كاری پیشەی ڕاگەیاندن كاری وەك هەڵوێست وەرگرتن لە بەرامبەر كۆلەگەیەگی شۆرشی بە هێز هیج نەبێت ئەخلاقیانە بریاردان،یان جوانیان وتوە بانیكەو دوو هەوا سەیرم لەم رۆژنامەنوسانی خومان دیێ لە هەردوو دینەكەن،دڵخوشم ئەمرۆ بەشێكیان دەكەونە بەر مەترسیەكی گەورەوە لەبەردەم مێژوو ملكەج و سەر لار دەبن رووەو خوار میزداقیەتی خویان لە دەست دەدەن ،تەمەنای ئەوەم دەكرد ئەمرۆ ئەو سێ جۆرە كارتە هەبوایە "سپی،سور،زەرد"كە هەر یەك پیشەی ئەخلاقی خۆی لە دەستدا بكرێتە دەرەوەی بازنەكەی ئەم یاری و ئاهەنگ گێرانەو شیوەن كردنەی كورد،هەموان ڕاستیە كە دەزانین خۆمانی لێ گێل دەكەین باشتر وایە ڕاستگۆیانە بڵێن كاكە ناوبانگمان دەوێت كاكە پارە مان دەوێت كاكە لە كوێ بای بێت لە وێ شەن دەكەین،پیرۆزییەكەی یاساو دین و كەڵتورو ئەخلاقیەت رێز گرتن لە نیشتیمان وئیرادەی گەل وبنەكاكانی ئینسانیەت ،بەداخەوە ئاسەواری ناشەرازایی هیندە زەبەلاحن نەچونەتە ناو ئیرادەو روح و هەستی ئیرادەی گەلەوە زەمیرانە بریاردان بتوانین هەموان هانی هەموو لایەك بدەین رێگە چارە بدۆزینەوە و درۆ فرۆشتەوە بە یەك و بە گەل كە ئەمە ئەركێكی بەرپرسییاریتی ئەخلاقیانەمان لە ئەستۆییە شۆرشێكی كوردی بۆ بە دەولەت بوون بخینە بەرنامەو بەردەستی هەموان ئایندەمان ڕۆشن بكەین بە خەیال وسەرلە خۆمان وگەلە كەمان نەشێوینین بارودۆخەكە واچاك نابێت،تێكەڵ و بونی چین وتوێژو لایەنی رۆشنبیرو ئەدەبی تیكەلاوی شەرو سیاسی وولات بكەین،بەرێزان ئەركی میدیا و ئەركی رۆشنبیران و ئەركی ناوەندەكانی چالاكی مەدەنی ئەركی وپێشمەرگە وئەركی كەسانی بەرپرسو خاوەن حكومەت پەرلەمانتاری وانابێت،فێل لە خومان وناحەقیەكی گەورە بەرامبەر بە ئەزمونە پرسەروەریەكی خاوەن شەهید ورەها بەرزییەكەی پیروزییەكانی ئەم ولاتەلەداهاتوشدا خەرمانیكی پیس نەدەینە بەردەست نەوەی داهاتوو هەڵسەنگاندنی بۆ بكات ،بەریشی كامتان رەواییە ئەم بارودۆخەی كوردستان باردۆخیكی تەندروستە من چەند پرسیاریك دەكەم لە ئێوە " ئالای كوردستان دەبێت وا شەقی تێ هەڵدرێت لەناو لایەنگرانی حزبدا هەلواسرێت یەك؟دەبێت رۆشنبیران برێك لەولابن هەنێك لەملا بن دژی یەك قسەبكەن حەیاو حەیسەتی یەك هەڵدەنەوە دوو؟بەناوی دینەوە یەكیك بلێ كەركە لقە بكەو یەكێك بلی شاهیدمان بێنە سێ؟وێنەی خوپێشاندان وئاپۆڕای خەڵك و ئاهەنگ گێران دەیان خوێندنەوەیان بۆ بكرێت بە جۆرێك هەواڵ سازی دروی بۆ بكرێت لە ناومیدیا جیا جیاكان چوار؟رەوایە لە كەركوك خوێن برژێت لە هەولێر شایی بێت پێنج؟ ئەوهەموو میدیا جیاجیایە بەناوی كوردایەتیەوە و شۆرشەوە رەوشی هەرێمی ناشرین كردووە شەش؟ لای هەموان متمانە نەماوە كالتە جاری بە رۆشنبیرو كەساییە تیە ناودارو شورشگیرە كان دەكرێت هەر قسە بكات پیی دەلێن درۆ دەكات حەوت؟ئەوە ڕاستە ئەم بەرپرسانە رۆژیك لە ناو دەس و دەمیكدا نان دەخۆن و هەفتە دوای هەفتە ئیهانەی یەك دەكەن هەشت؟گەرانەوە بۆ شەری برا كوژی رەوایە و هاتنەوەی ئالای پارتی ویەكێتی بۆ مەیدان كاریكی باشە نۆ؟خوێن رژانی ئەو پۆلە شەهیدە كە هیج كام لەم حزبانە خویان ناكەن بە تاوانباری دەه؟بوونی ئەو هەموو كیشە یەی كورد هەیە كەسیك ساحێبی نیە كێ خاوەنی كوردە دەپرسم كێ خەمخورە یازدە؟ئەوەنە دەزانم پرسیار لەم وولاتە ئەوەندە زۆرە بیكەیت بەلام رەحمەت لە پێشینان وتویانە ئەوەندە بڵی تا گوێت لێ بكرن دوفاقی ودوبەرەكی ناو ریزەكانی كەل وەك زەمانەی جاشایەتی واییە و كەس بە دۆی خویی ناڵێت تورشە بەرۆشنبیران دەڵێم گەر دەستێك ناتوانن بیبرن ماچی بكەن و بردنەوە لەوەداییە جاریكی تر كەس نەبێتەوە قوربانی هەموان دەزانین ئەم حزبانە شۆرش بە شۆرشی خویان دەزانن و بەهەزارەها نەهامەتی هیناویانەوە دەیان هەلەی سیاسیان كردووەو تاكوتایی عومریان گۆرەبانەكە چۆل ناكون تا دوو رۆژیكە لە نیو قەفەزی زیندان پێان پێبكەنیت،باتوزێك هوشیار بین كەلەكەمان جەواشەی بەردەست پارەیەو وەك هاولاتیەكی بیانی نیەو زەمیرو حەیاو كەرامەتی زال بێت تەنها كاغەزێك فرێ نەداتە سەر شەقام وپێی كفر بێت،ئەوەندە دەزڤانم جولانی ئەم بەردەگەورەییە بەدەستی كەسانیكی موچە خۆرو ملكەچی ئەم حیزبانەو هاوری ئەم سەركردانەو پەروەردەی دەستی ئەم حزبانە بون بە ئوپسوین دەزانن لای گەل خۆ گیل كردنە،گالتەم بە بیرو هزری ئەم رۆشنبیرانە دێت بەرنامەیەكی تەقلیدی ولاتێك وەك حیكایەت بۆ من دەگێریتەوە وادەزانیت لای من جوانیەكان نابینین بەلام ئەوەی من مەبەستمە دروست كردنی بەرەی نیشتیمانی مەبدەئی خاوەن بەرپرسیارەت لەخاك و خاوەندارێتی ئەم ولاتەو سەندنەوەی دەزگا روشنبیران ورێكخراوە چالاكییە مەدەنیەكانی چاری با الوداع بكەن لە دەسەلات و بچنە ناو كاییەی ئاستی بەرزكردنەوەی میدیاو پێشمەرگەو رۆشنبیران و سەرجەم كایە هوشیاریەكان نەك بەدواكەوتنی كەلاوی بابردوو بكەوین.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە