مەلا بەختیار "توركیا فشەی پێت دێت چونكە تالەبانی و بارزانیان پێ برایە !!
Tuesday, 16/10/2012, 12:00
ئەمەوێت بلێم قسە كردن لە سنوری سەنگەری خۆت نیشانەی ئازایەتیە لە سنوری خاكی ولاتێكی تر كە نیشانەی بێ رێزیە، چونكە توركیا پَی وایە رێز لە میوان ئەگرێت و دەركردنی ساڵی پارت دەرسێك بوو، ئەمەشیان جۆرێكە لە نمایش وەك لایەنگرانی پارتی و لایەنگرانت پێان وایە توركیات هەژاندوە، وەك مەكینەی ڕاگەیاندنەكانت بستێك ناروات خۆزگە لە نێو ئەو كۆنگرەی پارتی (بە دەپە)قسەكانت بكرایە بە توركی جا پێتم ئەوت وەك ساڵی پار و یان پەلاماردانی تالەبانیت لە ئەستەنبول بیر بێنمەوە كە هاواریان بەسەرتا ئەكرد (شەرف سز بۆ گەران و فیشقات دێت بۆ توركیاو لە وولاتی خۆشتان سوكایەتیمان پێ ئەكەن) سوپاس بۆ خوا برا كرمانجیەك فریات كەوت سیاسەت مەدارو زمانی بەرگریش نەبێت؟! ، توركیا مێژوی چل ساڵەی تۆ زۆر كات بۆ من باس ئەكا نێوت توتی یەكێتیە بە دریژای نیوەی عومرت قسەی زەقو زل بە گەلەكەم ئەفرۆشیتەوە بێ گومان ڕاست ئەكەن كوا كردارت جگە لە كوتلە دروست كردن جگە لە كێشە دروست كردن چەند ساڵە خاوەن پۆستو پایەیت لە خۆت بپرسین،كاكی بەرێز سیاسەت وا ئیسپات وجودی كردوە كە هەر ڕۆژەو بە دیوێكدا بجولێن چیە"بارزانی دەنگی بەروە پێش ئەچێ پارتەكەی تۆش لە ڕەگەوە بۆتە كومپانیاو بۆ بازرگانیەكەی پارتی دڵت دێشی یان دەركردنو ئیهانەی ساڵی پارت برینت ئەكوڵێتەوە ، ئەی بێ رێزی نیە لە خۆت نەپرسی سەروكەكەت دەیان جار سەرۆكی توركیای ماچ كردوە ئەی "بیرت نیە چەند مندالێ ماردینو دیاربەكرو شرناخت لە شەری پەكەكە) كوشت لە ساڵی 1996ئەی بیرت نیە پارتەكەت حزبی توركمانی دروست كردوە لە كەركوك بە رێبەرایەتی عیرفان كەركوكلی " ئەی بیرت نیە بارزانی ئیتفاقی ستراتیژیەت و سەرۆكی كاندیدی پارتەكەتە بۆ سەرۆكایەتی هەرێم "ناوبانگی بارزانی لەگەل (ئەكەپەیا)ئازاریدایت ،دیموكراسی وایە بارزانی مەتحی توركیای كردوە رقت بۆتەوە بازرگانی كردوەو بازرگانی ئەكاو 24كۆمپانیای توركی كار دەكا لە هەولێرو كەركوك ئەی بیرت نیە بە ئیزنی تالەبانیو بارزانیت رێگە بە سنور بەزاندن و تۆباران ئەدەن لە ژێر بەژیرەوە بە دەمی خۆتان چەند جار وتوتانە پەكەكە كێشەیە بۆ ئێمە دار ئەكاتە كوونی زەردەوالە،ئەی بە ئەمری تۆ نیە مەسئول مەلبەندی كەركوك و ئەندامی سەركردایەتیتان ئەنێرن بۆ پێشوازی (ئەحمەد ئەتا تورك)و كە وەزیری دەروەی توركیایە سەردانی قەلای كەركوك بكاو لە توركیا بلێ شاری هەژار كەركوكە لە سەر مانشَیتی ڕوژنامەی توركی و بلێ رووباری نەوتە، بێ توانای خۆتانی پێنیشان بدەن وابزانم كاكی مەلا وەك فەلا فل فرۆشەكانی دەورت سیاسەت ئەكەی ئەری تۆزێك عەیبە نیە خەریك بوو گۆران بخۆیی ئێستا براتانن ئێستا نوێنەریی وەفدی بۆلایان ئەچی "یاری مندالانە تورە بونو ئاشت بونەوە لە چركەیەكدا لە سیاسەتدا هەیە "با دڵنیات بكەم (بەدەپە)زۆر پارتی خۆشتر ئەوێ زۆر نزیك ترن لەپارتی خاڵی ئاشتی نیوان توركیاو بەدەپەیە با پێت بڵیم نیوەی كرمانجی لە وتارەكەشت و شعرە هەڵگَیراوەكەشت تێنەگەیشت بەڵكو لاوانەوەیەك بوو ،ئافەرین نیشاندا سیاسەتمەداری چل ساڵە قسە كردن و بێ دەسەلات، خارە گۆنگرەی نا ئاسای خۆت بكەو یەكیتەكەت تەمیز بكەوە بە وتەی سیاسەت مەدارێكی پارتی(جەهەپە) ئەبێت چی بێت ئەم دەورە رۆژێ خەوێك ئەبینین ستراتیژیەتی ئێوەو پارتی بوەوە كاڵتەو ئێستا ئەڵین مەلا مستەفا دژی شەری ئەیلول بووە یان ئێوە هەر رۆژەی لە" دینیكن ناپرسن لە حاڵی گەلەكەتان تۆزێك پارتیتان پی قبول بێ چونكە هاتۆتەوە هۆش هاوكاری كوردی سوریا ئەكا رێگەی ئاشتی خۆشەكا بۆ كوردی توركیا وا توركیا پێمان ئەڵین سوپاس بو بارزانی بە شیوەییەكی جوان وسفی كردین و بری 34ملیون دورلار بازرگانیمان هەیە، لەنگەری حەیای سیاسی با توزیك بیركردنەوە لە خۆ بگرێت ،دەمت بگرە سەرت سەلامەت چونكە قسەی منداڵیش ئەبێتە هۆیی رژانی خوێنی كوردیكی هەژار ئەری بۆ ناپرسی سنور بەزاندنی سنوری هەرێم بۆ چیە تۆپ باران چیە؟ وەلا من ئەلێم بەدەپەشم قبول نیە چونكە لە كۆنگرەكە نەیوت ئێوە سالانێكە پشتان لێمانە بەم میوانداریەتان دڵخوشین حەیف نەیانزانی ئەبیتە هۆیی كێشە بویان ،وەلا من رۆژیك نەم بینی ئوجەلانتان پێ قبول بێ، وادیارە ئەوانیش پێشكەوتن ئەتانەوەێ خۆتان بە ئەوانەوە ببستنەوە ،بەرای من ئەوانیش سیاسەتی دڵداریانە ئەكەن ئەمرۆ پیان وایە ئێوەش نزیك بكەنەوە لە توركیا چاوەروانی ئەم وتانەی تۆ نەبوون كە پێكەنیناوی بوو بۆ جمور نەك بو داهاتوی ئاشتیو دیموكراسی لە تۆ ئەپرسم ئەبی چی بە بەرێز مام جلال وترابێت دەربارەی تۆ چۆن وەسفت كرابێ یان هەر گۆیان پێ نەدابێتی یان قسەكانی مالیكیت بیر نیە وتی وەلا ئێمە كێشەمان لەگەل توركیا نیە پارتەكانی كوردین كێشەمان بۆ دروست ئەكەن خۆ ووتی بابە بۆ توركیام خۆش نەوێ بۆ ئیرانم قبول نەبی بابە دراوسێمنو سودمەندن بۆ ناوچەكە ئەكەر بهێلن ئەی برای بەرێزم وابزان سەیری ئێن ئارتیت نەكرد سەیری ئەم لینكەی خوارەوە بكە (عەبدوللە گول)دەستی پیاوە ئەختیارەكەی سکرتێرهکهت ئەگرێت چەندان وێنەی جوانتر بۆ تۆ.
http://images.google.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست