"تادەستی چەور بەیەكدا بسرین!ئەم نەوەیە بیری دەوڵەتی كوردی دەكوژێ نەك دروستی دەكا!!
Monday, 27/06/2011, 12:00
تا واخۆخۆری یەك بین دەوڵەتی كوردی خەوێكی نەبینراوە!!ماوەیەكە وەك میدیا پێش رووداوەكان كەوتوین وهیج كەسێك لەدەسەڵات ومیدیای دەسەڵات بەدواماندا نایەن وبگرە بە نەزان وكەسانێكی خەوتو لەگۆرە پانی میدیاو سیاسەتدالەقەلەم دەرێن وپیان وایە كاتەكە زۆر هەستیارو پێش هاتێكی زۆرە بو قسەكردن لەم باسەدا،وەك ریمۆڤ كۆنترول،َ سەرجەم لایەنە حزبی وسیاسی و ڕاگەیاندەكانی حزبی قسەی ئەوە دەكەن كێشەی دەستێ وەردانی دەوڵەتانی دراوسێ وكَیشەی مڵ مڵانێ عێراق وكێشەی ئیرهاب بامن بێژم شەری نیوخۆمان لەمەر بەرێوە نەچونی هەرێمێك لە تەندروست وكێشەی جۆراوجۆری ناوچە دابراوەكان وكێشەی ناوچە كوردیەكانی ئێران و سوریا و توركیا و نەبوونی ئەجندای كۆكردنەوەی یەك ماڵی كورد دەربازبون لەم ناوە سەیرانەی دەسەبیندرێت بەسەروڵاتی كوردا وەك كوردستانی باكور،رۆژهەڵات،گەرمیان،كوێستان،كەركوكیش بوناوێكی رەقەمی سەدوچل و ناوچەدابراوەكان بۆناوچەكێشە لەسەرەكان،لایەنێكی تر ئەم هەموو میدیا فەزایانەی كوردی خەوخۆشەییەی ڕاگەیاندن كاران لایەكی تر نەبوونی سیاسەت مەدارانی سەربەخۆیی كوردی ئازاد لەناوەو دەرەوەی كوردستان دەبێت باس لەكام رێگە بكەین وەك سەرەتا وپێشهاتی نوێ كاری لەسەربكەین بێگومان،یەك ماڵی كورد و ئەجندای دارشتنی سیاسەتی یەك كوردستانی سەرو بەندی هەمووباسەكان تەوەری گرینگن بەبەشداری هەموان ڕۆشنبیركردنەوەی ئینتیمای نیشتیمانی یەك ئیرادەی گەڵ دور لەمل مڵانێ كاری بۆبكەین كە بوتوانین هەمولایەك لەخەو بەخەبەربێنین لەم خەدرەی لەسەر سفرەی ئەم ماڵە گەورەیە بەركا بەرێتی وشەری پۆستی حزبی دەیكەین لەئەركی بەربرسیارێتی چاكسازی ریشەی كوتای هێنان بەكێشەكان بچینەوە سەرباری ڕاستی، كاتی ئەوە هاتو لەبری (4)ملوێن دۆلار بۆ میوان بەرێكردن پێویستە ملوێنێك دۆلار سەرف بكرێ بۆ ئەم دەوڵەتەی خەوی پێوە دەبینن گەرجی ئەم مەسەلەیە بە پارە چارە ناكرێت لە هۆشیاری كۆمەڵایەتی بە دەر هۆشیاری میلڵەتی و كەسانی سیاستمەداری سەربەخۆ وكاراو كارامە وشارەزا ئەم بەربەستانە بشكێنن بەبشتیوانی ئیرادەی گەڵ و میدیا كاران وهێرشكردنە سەر رێكخراوە نیو دەولەتیەكان بەلەبەرچاوگرتنی دۆسیەكانی كورد لە"ئەنفال وهەلەبجە و ڕاگواستن و تۆپ باران و دەربەدەر و كۆمەڵ كوژیو و زیندانی سیاسی سەروی هەموویان كێشەكانی سنوری یەك چارچەی خاكی كوردستان و باری ڕاستی میژووی كورد بەشۆرشەكانیەوە ،خاڵێكی تر كاركردن لەرێكخستنی زمان وفەرهەنگی كوردی لەڕویی ناساندنی كەڵتورە پر سەروەریی كەبەشدارە لەسەرچاوەكانی ناساندنی مێژوی شارستانی سەدەكانی ڕابردوودا،پێم وایە ئەوەندەی لەباری راستی زەبرەمان لەخۆمانداوە لەكێشەی بچوك بەهۆی ترس لەهەلە سیاسیەكاندادەسەڵاتی كوردی یان خۆی بەدەست و پێوەند دەزانێ لەبەردەم دادگای نێو دەوڵەتی ودادگای مێژویی خۆی دەترسێت یان ئاستی هۆشیاری میكانزمی و ئەجندا زەرورەتی حاڵی حازری خوێندنەوەی یەك شۆرشی كوردی شانازی كردن بەهەموو شۆرشەكانی ناوچەكانی ترمن گومانم لەم هۆكارە هەیە كە شەری ناخۆیە دژ بەیەك دەیكەین و ڕاكابەرێتی لایەن لایەن و نەبونی مەرجەعێتی كوردی كە سەدەیەكی چاوەروان نەكراو بێ ناونیشان وپێناسە كردنی كورد نازاندرێت لەچی بارێكدایە،مەسەلەی عێراق چێتی و دوڕان لەگورەپانی شەڕ دروست كردنی عێراق تەنها وا دەبێندرێت هاوكێشەكان تەشەبوزاتی كوردی بێت بۆ ولایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا سەرەتا بەدیهێنانی ئاواتی ئەوان لەپڵانەكەی دایان ڕێشتوە بۆ روژهەڵاتی ناوەڕاست دواتر دووجۆرە گۆران" یەكێكان گۆرانكاری هەندێك سنور لەهەندێك ناوچەداسیاسەتەكەی ئەوەی من خوێندبێتمەوە وگوێم ڵێ بووبێت ناوی عێراق تەنها سیاسەتەكەیە كە كورد بەشداری كاریگەری هەبێت بەڕابەرایەتی ،تاڵەبانی،وەرگرتنی سەربەخۆی وپیدانی ماف بەپارچەكانی تری كوردستانی توركیا بەشەكەی ئێران حاڵی حازر بڤەیە دەسكاری كردنی پێم وایە هەستان لەم خەوەو كورد رازی نەبێ بەم شێوە گۆرانكاریە لەحەقی خۆمان خۆش نەبین وئەوەندەش بێ ئاگا نەبین لە هەرتاكێكی هاو رەگەز وهاونیشتیمانی و هاوزبان لەهەر پارچەیەك ئەوخەیاڵە دەربكەین لەبنەرەتی سیاسەتی ئەمرۆ كە سیاسەتمەدارە چا دێرەكانی ئەمرۆ پێان وایە ئەم پارچەیەی كوردستان لەمێژودا دەستكەوتە و دەبێت چاوەروانی كاری دەستی ئێمە بن بەڵام لای من(الفاتیحا)ی دەوێت چونكە سەروبەندی وتارەكەم لەسەرەتا باسی ئەو كێشانەم كرد دەڵێم لە سەداحەڤدە و بودجەی پەرلەمانە حەیاتەكەی ئێمە ناو بشكی بەشێكی خێری بۆ ئێوە تیدانیە،هۆكاری ترس لەپارچەكانی تر خوێندنەوە وهەڵەكەی ئەمریكا و توركیایە كەشۆرشە كوردیەكانی توركیا و ئێران شەرعیەتی نیەو ناسناوی تیرۆری نێو دەوڵەتی بەسەر پارتەكانا گوڵێكی بی بەرامبەری توركیایە لەمێژوودا سەرباری هەمووخەدرەكان لەكورد كراوە ئێستاش تەنها بەشداری حزبێك لەهەڵبژاردنی توركیا سەرباری ئەو زۆر داریو ناعەداڵەتیانەی تەنها مەرامێكی سیاسەتی توركیایە بۆ دەربازبون بەم ئاسانیەو كوردیش لەكوێی سیاسەتدا ئاكادارە،بێگومان لاواز ە لەبیركردنەوە بەعەقلیەتی ناوچەگەرێتی ئازاوپالەوان لەدوسیەك ئاڵاون چارەسەری دەكرێت من ئەم پەندەم بیر دێتەوە دەڵێت"ئاشی نەزان خوا دەیگیرێت لەكاتێكدا لاوازییەكان وفەزیعەت بەیەك وشكاندی یەك سرینەوەی ئینتیمای نیشتیمانی كورد و دووبارە چونەوە سەدەی دەست چونە خوێنی یەك ئەری بەس نیە سیاسەتی حزبی لەسیاسەتمەدارەكانی كورد دەپرسم رێژەی زۆری حزب و میدیا و ڕۆژنامەنوس وچاودێری سیاسی وسیاسەتمەداری كوردی ئەرێ قور بەسەرئەوكەسەی خەو بەدەوڵەتی كوردیەوە دەبینێ بشم بورن لەم هەموو نائومێدیی وكێشانەی خستمە بەر دیدەتان سەرێكەو هەزار سەودا،هەر كەسەو دەست بگرێتە كلاوەكەی خۆیەوە گیانە با با نەیبات،تا دروست نەبونی بەرەی نیشتیمانی ولوبی كوردیی و هاتنە پیشەوەی كەسانێكی بەدەر لەم چرو چاوانەی ئیستا بەباشەڵێكی پاكەوە ئاستی پاكی و بێگەردی وڵێهاتوو ،لەشەری خۆترین من ئەم ڕایەم نیە و بەڵام ڕیش بو بەتوشتەوە شانەكە بێگومان دەبێت هەڵی بگریت ئەوە من نیم وەك گەنج تاوانبار بەڵكو خۆم بەشێك لەكەم تەرخەمی وبێ دەسەڵاتی دەزانم چونكە مێژویی ئەم وڵاتە كارگەی لەناوبردنی گەنجە و بێدەنگ كردنێتی لە پێناو سەڵامەتی پێمان دەبیژن ،كاكە دەمت بگرەو سەرت سەڵامەت نازانم ئەبێت دەسەڵاتەحەیاتەكەی خۆمان بیر لەم خوێندنەوە ترسناكە نەكەنەوە نەكاكە دەسەڵاتێكی كوردی ڵای ڕۆشنبیرو دەزگانیو دەوڵەتیەكان نازناوی گەنج كوژو ڕۆژنامەنوس كوژو خیانەت كارو پرهەلەی سیاسی وگەندەڵ كارێك نەكات تا نەهێڵێت ئەم باسانە تەشەنە بكا لەخەمخۆری خۆمەوە دەڵێم وەك كوردێك دەڵێم باخاڵی ئاشتەوای نێوخۆ ڕابگەینن بیری حزبی كۆتای بیت گەرچی لەكاری خۆیان بەردەوام بن لەسەرباری واقع لەمێژویی كورد بگەرین ئەم پارچەییەی ژێر پرسیار سومعەی لەكەدارنەكەن ئومێدی پارچەكانی تر نەكوژن لەپێشهاتَیكی تازەی نزیك سەركەوتن، نزیكین هیچ مان كەم نیە جگە لەهۆشیاری قەدرگرتن لە ئاستی نیشتیمانی خۆ دەڵێم گەربیرێكی واهەبێت باشە بێت موویەك لەبەراز بێتەو باشە بەدەركردنی ئارامێك یان هەرتاكێك خیانەتی كردبێ یان گەندەڵ بێت باور ناكەم وتویانە كەلە شێریش نەبێت ڕوژ دەبێتەوە بالەم نیگەرانیە دەربچین خۆمان دۆرخەینەوە بەس فێل لەنیشتیمان وسەروەریەكانی كوردبكەین ئەو هەزارەها خوێنە پرسەروەریانە لەدەست نەدەین گەر خۆمان بەشێك نەبین لەدروستكردنی بادوربین لەدەستی روخان وهۆكارێك نەبین بۆلەناوچون.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست