عەیب لە میدیادا نیە.. نەزانی لەخۆماندایە،حەیاوشەرەفی میلڵەتیكمان بردووە
Saturday, 04/12/2010, 12:00
ناحەقم مەگرن بڵێم هەموان قەلەمەكەمان قەلەمێكی ڕاستگۆ و دڵسۆز نیە بۆ وڵاتەكەمان ڕونی لەوەشدا دەبینرێت لەهەڵبژاردنداكاندا تەنها خۆمانین وەك جاری جاران بەجۆری دیكە شەری براكوژی دەكەین و ئەمجارە مەسەلەكە كوشتنی تاكە كەس نیە بەڵكو كوشتنی شعوری نەتەوەیو یاری كردنە بە عەقلی یەك لە هەڵبژاردنەكان لە لەبەریو بردنی وڵات ولە هەر كارێك كەبكرێت دەبێت عەبێكی تێدا بێت بەجۆرێك بەئاگا نین لە دەستدانی شەخسیەتی ولاتەكەمان،ئەترسم بڵێن مومارەسەی هەڵبژاردن ودیموكراسی دەكەین یان لەم میدیاو لەو میدیا دەڵێن ئەو خیانەتی كرد ئەو درۆی هەڵبەست و ئەو بردییەوە ،من قسەكانم دەبەمە سەر ئەم شەرەی ماموستاكانمان دەیكەن نازانم بە كێ دەوترێت ڕۆژنامەنوس وبە كێ دەوترێت پارێزەرو بە كێ دەوترێت خویندكارو بە كێ دەوترێت ڕۆشنبیر هتد...لە سەرجەم میدیاكان دەبینین هەڵبەستانی قسەو قسەڵۆكی ناشیاویی پر بێ مانای دوور لەزمانی ئەدەبی كوردی بەیكی دەڵێن دڵنیاتان دەكەم ئەگەرفلتەری كەسایەتیەكی پرۆفیشناڵ یان دەزگایەكی مۆدێرنی هەڵسەنگاندن هەبێت نوسینو بابەتەكانمان بچێتە بەردەستیان حەیایی خوشمان ومیلڵەتەكەشمان دەچێت پێمان دەلێن ئێوە چەقەندوسن نەك ڕۆژنامەنوس كۆنگرە لەسەر كۆنگرە وهەڵبژاردن لەسەرهەڵبژاردن دەكەین فەزیعەتوبوختیان وشكاندنی یەك تا ماوەیەك فەزایی پێ دروست دەكەن ڕاست دەكەن كاری ترنیە بیكەن!ئەوە نەبێت بزانن چون هەنگاو دەنێن چۆن بەئاگان لە شعوری میلڵەتێك،نازانم لەبەر نەسرییەو پارەیە یان لەبەر دەركردنی جین بەجینی بنكەو بارەگاو رێكخراوە لە دەستی حزب ،دەڵێم گەر ڕاست دەكەن جارێك هەوێكانتان لە گیرفان فرێدەن واز لەشەرو هەراو بەزم بێنن دەست بكەن بە خزمەتێكی ڵێهاتویی بێ وێنە چاوتان لەپیشەكەتان بێت نەك شەرومل ملانێ، جارێك خۆتان ئاسودەكەن ویژدانتان ئازاد بكەن ئێَوەش پێویستان بە خۆ گەورە كردن نیە لەناو یەكیتیەك یان گۆڕانێك یان یەكگرتویەك یان ڕێكخراوێك پێویستان بەوەنی بەپشت بەستن بەحزبێك یان رێكخراوێك سەركەون ،پێم وایە بەبنەماكانی ئەخڵاقو ئاستی تواناو ڵێهاتویی وسەربەرزی وە دەست هێنانی نازناوی باش لەسەر زاری خوێندكارو كەسوكاری خوێندكار بێتان بوترێت ڵێهاتوو نەك بەم شێوەیە،من دەڵێم وا خەریكە ئیوەش دەبن بەقوربانی،ئەڵێم رێزم بۆ هەمووتان من بستێك خاك نیە تیدا بسرەوم" نە ئازایەتی پێشمەرگە ماوە دەڵێن بۆ پارە پێشمەرگەین،پارێزەر دەڵێت خاڵە پارەت هەیە ،رۆژنامەنوس دەلێت كاكە بە عەقد لە گەڵ فلان حزب كاریان بۆ دەكەم، دكتۆرەكان لە دەیان شوێن پارەوەردەگرن،كۆمپانیاكان بەواسیدە پرۆژە لەحكومەت وەردەگرن وبەشەراكەتی پرۆژەكە جێ بەجێ دەكەن،خوێندكارە بەس جاسوزی پێ دەكرێت،واتا ژیان پارەیە یان بون بەمێژوو بونە سەروەری وئازایەتی و بەخشندەی چاوێكیشمان لە حەیای وشەرەفی وڵات ونەتەوەكەمان بێت،من پێم وایە نە یەك ماڵپەر وەك كوردستان پۆست یان وەك پێنوسەكان یان وەك كوردستان نێت یان وەك یان وەك سەربەخۆكان هتد....تاوانی نیە بابەتێك دابەزێت چ لە تی ڤیەكان جوێن بدرێت "هەركەسە بەزمانی خۆی پێم وایە كاری خراپ بەردەوامی نیە،روحی لێبوردەیی و وەڵام دانەوە بەزمانی نەرم و هەلە چارەسەركردن باشترە وبەخۆدا چونەوە نیشانەی بیركردنەوەیە دەڵێم خۆمان بەخۆماندا بچینەوە باشترە، گرتنەبەری رێگەیەكی شیاو دان بەخۆداگرتن و ڕاست كردنەوەی هەلەو رێز گرتنی یاساو پاراستنی مافی هەموو كەسێك رێز گرتنی هەموو بەرامبەرێك دەتانگەنیەتە لوتكەو بابیر بكەینەوە "نان بۆ نانەوە گۆشت بۆ قەساب.تكایە با هەندێك ڕەوش هەیە بەئاگا بین ژیان نە پارەیەو نە موڵكوسامان نیە بون بە مێژوو رێزگرتن لە سەروەریەكانی میژوو ئەركی هەموان ودروشمی درۆ لەهیج جیهەتێك وەرناگیرێت ئەم میللەتە گەر میللەت بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست