"پێویستە ناوی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان بگۆردرێت بۆ سەندیكای رێكخەری كاروباری حزبەكان!!
Tuesday, 14/09/2010, 12:00
بەداخەوە دەڵیم لەناوی سەندیكا حاڵی نابم ناشزانم ناوی(نەقیب) بۆ بەرپرسی باڵابەدەستەكەی سەندیكا بەكاردێت ئامانج لەم زاراوەیە بەكارهێنانی چییە؟ناشزانم بۆسەرۆك بنكەكان سكرتیر بێت واتا لەگەڵ پۆستی سەروكی حزبەكان جیاوازی نەبێت ناشزانم بۆ لەم وڵاتە من ئەبێت لەناودامەزراوەیەك بم ئەوكات دانم پێدابنرێت ئاخۆ ڕۆشنبیرم یان ناموسەقەف! دەپرسم بۆ ئەندامێك بم بری (50000)هەزار دینارم لێ بسەندرێت ناشزانم بۆ خزمەتی میللەتەكەم بكەم بەرهەمەكەی ئەوان بیخۆن من بەخۆبەخشی كاربكەم،من نازانم بۆ روشنبیر ببێت بەحزبی ،من نازانم پەیڕەوێك رێبەرم بێت بەس ناوی پارەو سوكایەتی بە ڕۆژنامەنوسی تیادانوسرابێت.لەكاتێكدا دینارێكت پێ نەدرێت روشی میدیاحەیاتەكەمان بەسواڵ وسەدەقەی بەرپرسان هێورهێور بروات بەتاوانی دەیان فەیری وبەسزمانی دەزانن كەچی پێ لەڕاستی نانێن كە بەرپرسەحزبیەكانن میدیاكەیان رووەو ئاقارێكی خراپی ترسناك گرتۆتەبەر،ئاخرسەندیكاكەیە یاسا كەی ئەوەندەدەسەڵاتدارنیە وەزعەكە چارەسەربكات ئیدی دانی پێدا بنێن" ئاشی نەزان خودیێ دەیگێرێتن! ئاخرموچەتان لەژێردەستی حزبدابێت ناحەقتان نیە دان بەوەشدابنێن لە رەگو ریشەوە كۆرپەین من كەس بەباش نابینم بەرگری لەكەڵتور بكات من كەس بە تواناو لێهاتو نازانم مێژووی ئەم سەدەیە بنوسێتەوە توخوا ڕۆژنامەنوس وادەبێت بەزاراوەی تێكەلاوی بیانی بێتە ئاخافتن لە ئێوە دەپرسم زاراوەی كوردی نیە بۆئەم ووشانە؟پۆزەتیڤ،ئادۆلۆژیا.سایكۆلۆژیا،پرۆفیشناڵ.نەگەتیف.ئیجابی وسلبی...هتد كە هەرمیدیالایەك دەبینیت لەتی ڤی لۆگۆ بیانی تایتڵ بیانی دیزاین بیانی جڵوبەرگ بیانی ،لەگۆڤار دیزاین بیانی وێنەی بیانی ئاخركێ بەرپرسە؟ئاخر(17)ساڵ كەنجێك بخوێنێت دواتر بچێتە بەردەست پەیمانگای تەكنیكی ڕوژنامەنوسی ئیستاش ئەوتا دوای تەخەروج مەشقی هاوینەشی تەواو كرد دانەمزرا بوو بەنەوت فرۆش گەورەم "نقیب ئەمە ڕەوای حەقە لەو بروایەدام چی رۆژنامەنوسی ئەم واتە دەبیت دادگای بكرێت چونكە هەریەكەو سوجێكی بارەگای حزبێكتان رازاندۆتەوە بەشیكی زۆریشتان (10)ساڵە تەلەفیزۆنیك بۆ گەنجیك چۆڵ ناكەن دەلێم گەورەم حزبێك من وەرناگرێت ئاخرپشتگیری لەكوێ بێنم دەمكەیتە ئەندام! یان بومە ئەندام تێم هەڵدرا بەڵیژنەوڵیژنە كاری حەكم دەسێنی؟ بەڕاستی بابەتیكم خوێندەوە لەكوردستان فایلێكیگەنجێكی ماندونەناس خاوەن 8سل ئەزمەنی خۆبەخشی من نیگەرانی كردم ولامێك دەنێرم دەڵێم كاك(فەریدون بیوار) دەنێرم دەلێم كاكە فەریدون تولە دەزگا عەرەبەكەی نەك دایكە عەرەبەكە،هەرفایلی تونیە "تەوقیف كرابێت،خۆ رۆژنامەنوسە باشەكان وبێ لایەنەكان كەسیان نەكراون بە ئەندام بەس لەبەرئەوەی حزبی نین لە خوێنەرانی خویندنەوەی ئەم بابەتە دەپرسم بۆسەندیكای نێودەولەتیەكەش ڕادەستی سەندیكای كوردستان بووە دەبێت ئەندامی سەندیكای كوردستان بیت ئەوكات دوساڵیش ئەندام بیت ئەوكات بەئەندامی سەندیكای نێودەولەتی قبوڵ دەكرت بێ گانەش وەرت ناگرن لەڵایەكەوە لێمان نەقەوماوە كاكەفەریدون دەورمان بەسیمەكەی بەعس راماڵ كراوە ئەم سەندیكایە ئیمەبەرۆڵەی خۆی نازانێت دادپەروەرنیەوحزب موچەی دەداتێو موچەلەرۆژنامەنوسان وەردەگرێت ناحەقی گەورەم نیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست