"یەكێتی كەوتۆتەشەری براكوژیەوەو سونعەی یەكێتی وهەرێمی كوردستان كەوتۆتە ژێرپرسیارەوە!!
Wednesday, 20/04/2011, 12:00
زۆر بەداخەوە بۆ كورد كە دوبەركی كەوتۆتە نێوانیەوە دەبوایە لەسایەی ئەم ئازادیەدا بمان توانیایە لەدروستكردنی هۆشیاری تاكو لووبی كوردی و دروست كردنی ئۆپسۆین وبەرەی ئۆپسوین لەوێشەوە بۆ ئەجندای كوردی وهەنگاونان بۆبەدەولەت بوون بەپشت بەستن بەكارەساتە دڵ تەزێنەكانی كورد كەدەبوایە بنەماو كۆڵگەیەك بوایە هەرچەندە یەك ماڵی كوردی بەسرینەوەی ئاسەوارەكانی شەری ناوخۆ كە دەبوایە دەست پێشخەری یەكەم جگە لەشەقام جگەلەئیرادەی گەل لەمیانەی خەم خۆریەك حزب ئەوپرسانەی بۆگەڵی كورد پێویست بوو بیانكردایە پێش فرۆشتنەوەی پرۆژە وخزمەتگوزاری ومنەت كردن بەسەرماناو قسەی جۆكەری بریقەداروخۆبادان خۆ كەركردن لەمەسەلەكانی هەڵەی سیاسی و ڕاپێچی كەسانی دەست ڕەش لەخوێنی تاكی كوردی كە سەرەتا كەسانی دوژمن لەخۆمانەوە دەستمان پێبكردایە دواتر بێ گانە،دەبوایە یەكەم هەنگاویان بۆبهاویشتایە حزبەكان بەتایبەتی یەكێتی كەكەسایەتیەكی رێزدارو بەشەرەفو خەمخوری كوردی كەسایەتی ماموستای تالەبانی وەك ئەم سەردەمە خوپێشاندانی كردووەوبێ هیج سیناریو درۆو دەلەسەیەك كەبكرێت لە دژی بەعس و رژێمە فاشیزمەكەی سەدامی گۆربەگۆر گۆڤاری گەلاوێژی دەركردوەو بۆ هۆشیاری تاكو ئەم هەنگاوانەی ئەمرۆی دەقاودەق جیاوازیەك نابینم ئەم سیناریۆیانە دێتەوە پێش چاوی خەمخۆران كەلەسالەكانی 1937ەوە خویندكارانی ناو زانكۆی هانداوەو شۆرشگێربن كە رێزدار "مامۆستا ابراهیم احمد بوو بنچینەی ئەم حزبانەی دروستكرد بۆ خەڵك و رەنجدەران و شۆرشگێران كومەڵانی خەڵك و ئەم ناوانە موڵكی كەس نەبوون كەسیش ناتوانێت لەگەورەیان كەم بكاتەوە جگەلە خاوەن دارێتی مێژوو ئەپیاوەبەرێزە كەسانی نزیك خۆشی واراسپاردبوو كە دەست پاك و رێزدار و دادپەروەرو خەمخوری گەڵی كوردبن بۆ بەدیهَینانی ئازادیەرەواكانی كورد كەبەداخەوە گیالەسەر بنجی خۆیەوە نەرواوەتەوە ئەمە جێگەی داخن،من نازانم كێ لەمێژوودا دروست كەری شەری ناوخۆ بوو من ئەوە جێ دەهێلم بۆ جیلێكی بەشەرەف وخاوەن ئەزموون شیكردنەوە و بەدواداچون بۆ ڕاستیەكان بكات بەلام ئەی ئەم سەردەمە كێ بەرپرسە ڕاستیەكان دیارە یەكێتی نیشتیمانی لەدوای ئاسەواری دووبەرەكی وملاملانێ كوتلە وكوتلەكاری ڕەوشی پارێزگای سلێمانی بەرەو ئاقارێكی ترسناك بردوو شەری پارەو سەروەت لای كادیرانی خەڵكی بێ زار كردوو بەرەیەكی لێ جیابووەو ئەگەر سەبەبی سەرەكی تەشەبوزات بوو بۆ پارتی تالەبانی كردی گەرجی من ئەم لێبوردەییەم پێ باش بوو بۆ ئاشتەوای میللەت وهەنگاوێكی تازە هەڵدانەوەی ڕاستیەكان بەڵكو ئەوبەرەی جیابووەو ئەگەرلە ڕاستیدا من لەگەلیان نیم وە پێم باش نەبوو نە گۆڕان و نەبزتنەوەی ئیسلامیە سیاسیەكان شەرعیەتیان نەبوو ئەركێكی شارستانیەت بگرنە دەست هەنگاوبنین بنەماكانی دەولەت وهەرێم هۆشیاركردنەوەو دروست كردنی بەرەیەكی زیندووی ڕۆشنبیر خاوەن وولات وخاوەن هەلِوێست كە كەسانی ئەكادیما دورلە جاش و دورلەگەندەل خاوەن هاوسوز خەمخۆری گەڵ ،بنەماكانی شارستانیەت و یاساو ریساكانی بۆ بەدەولەت بوون بەپشتبەستنی بە دات پەروەری و عەدالەتی و خەمخۆریی دور لە دەستێوەردانی حزبی وكەسانی شارەزاو وەك وتەكەی تالەبانی بێ كرداری تەنها گفتار كەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو، بریاردان لای گەلەو شەقام بریاردەدات بەلام ئەوەی لای ئێمە شەرتە هاواردەكەین" كردار دورلە حزب دادگا پەروەردە بێ دزی و ڕاووو روتو گەندەڵی ڕاپێچ كردنی كەسانی دەست ڕەش بۆ بەردەم داگای سەربەخۆ حكومەتێكی سەربەخۆ "لێرە بە دواوە دەلێن كێ یەكێتە ئەو هەموو بریندارە بۆ؟ ئەو كوشتارە بۆ ؟ئازاد كردنی فرۆكەوان بۆ؟ دوبەرەكی بۆ شەری میدیاكانت بۆ؟ وەزیری درۆزن بۆ ؟كەناڵی شەڕ فرۆش بۆچی؟ لەسەر سەروەتی گەل دروستان كرد بۆ هەڵدانەوەی فایلی مەلایەك یان هەڵدانەوەی برەپارەكەی دات بەگۆڕان پارە بەخشینەوەكەت بۆ مۆنكیا كرین بۆ تروكمان بە خشینی گردەكە كێ بەرپرسە گەرانەوەی بەعسیە كان كێ بەرپرسە ڕاستیەكان لێرەبەدواوە لە بەرچاوی خەڵك نامۆ نیەو درۆ مەودای كورتەو منداڵی كورد بە كوشت مەدەن نوسەران و رۆشنبیران راپێچی دادگا مەكەن لە خۆتانەوە دەست پێ بكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست