"لایەنگرانی یەكێتی وپارتیی مژدەی ئەوەم پێدەدەن لەكەركوك لە دوای شەهیدان سوران وسەردەشت پۆستی شەهید لەكەركوك بدەن بەمن!!
Friday, 01/04/2011, 12:00
بەداخەوە ڕۆژگاری ئەمرۆیی كوردستان بۆ ڕوژنامەنوسانی سەربەخۆ بۆتە زیندان لەوە دەرچووە سوكایەتیمان پێ بكری ولەوە دەرچوە بەدەستی نەتەوەكەی خۆمان گولەباران ودورخستنەوە لە هەموو مافێكی شەرعیی وەك هەر تاكێكی ئەمرۆیی كوردستان،نەك بۆ رۆژنامەنوس بەشكاندنی كەرامەتی گەل بۆ رێزنەگرتن لەئیرادەی گەل وشەقامیش زیندانە.بۆپەرلەمانتاریش گەر ئۆپسوێن بێت تێهەلدان وبەرشەقدانێتی،گەرملكەج بیت ئەوە رێزێكی گەورەت هەیەو ناپرسن مافی ویژدان وسەروەری یاسا چیە؟تا دوێنی شوان و دواتر پێشمەرگە وئەمرۆ سیاسەت مەدارێكی بەس قسە زان،خۆزگەشیان ئەوەیە هەرنەبێت رۆژیك ژێردەستەی خویانت بكەن و موچەیەك كەخوێنی خَوت بێت بەدەستە رەشەكەی براكوژی بڵێن بگرە هەدیە ناڵێن مافی خوتە بەس بۆ ئەوەی ڕۆژێك وەك ئەمرۆیی "فاروق رەفیق ملت بشكێنن بڵێن ئەمە فاروق رەفیقەی دوێنَی یە!!40 ساڵە دەیخون چل ساڵە بە زمانی هونەر ونەرم وبرایانە هاوارەكەین كاكە بەسە شەق لە خەلك هەلدان وخواردنی حەق وناحەقی و حزب حزبینەو ناعەدالەتی ونایەكسانی وقورغ كردنی دەسەلات و ئەوتا هاوارتان دەكرد ئێمە دڵسۆز وەفادارین ئێستا دەركەوت لە سەرەوە تاخوارەوە توشی ئینشیقاق بون ناتانەویت چۆڵی بكەن بەبَی خوێن،وتان گەلەكومەو خەدرمان لێدەكەن و ئەزموونەكەمان لەدەست دەچێت لە ژێرەوە ئابەستە بوون بەولایەتە یەكگرتوەكان توركیاو ئیران لێرەشەوە خۆتان بون بەهۆی دروستكردنی بزوتنەوەو ئیسلامی و شوعی و چیو ناچیتان دروست كرد بە گۆران چاكازی و رێكخراوی مەدەنی بۆ چەواشەكاری میللەتە داماوەكەمان هەر دەنگمان نەكرد كاكە بیخۆن عافێتان بێت بەس پێشێل كردنی مافی مرۆڤ نا قورغ كردنی چل ساڵ پارەی میللەت هێشتا دەنگی ئەوەشمان نەكرد هەر وتمان ئەمانە دەولەتی كوردی دروست دەكەن و كەچی كوردستانیان كردبە عێراق چێتی و كەركوك وبەسنورەكانیشەوە نەوەستان كرتان بەمادەیەك لەولاشەوە نەوەستان پۆستەكانیشتان دا بە توركمان دەستان خۆش سەرەرای ئەمەش لایەك لە كورد بە جاش وپیاوی بە كرێ گیراوی ئیران و توركیا دەخوێننەوە ئەوتا خۆتان باڵوێز دەكەنەوەو بانگی حزبەكانی تردەكەن بۆ ئیران كۆبونەوە بكەن فروكەوان ئازاد دەكەن وهەرچی جاش هەیە ڕزگارتان كرد و هەرماڵیكی روسیا وێنەی ئیوەیەو لە توركیا براو ئەوتا ناو ڕاگەیاندنەكانتان پرلە دەرهێنەری توركین،بەخۆتانا ناچنەوە ئەمسال بوجە دیاری كرا لەسەرتای حكومرانی پەنچا بە پەنچاتان پارەی ئەم میللەتان دا بەپركردنەوەی كام دیواری خانووە روخاوەكانی ئۆردوگای شۆرش ونوگرەسەلمانا،درێژەی ئەم ناحەقییە لە ناخمایە ئەوە بۆخۆشی لایەنگرانی پارتی ویەكێتی بە موبایل هەرەشەم لێدەكەن وداوادەكەن لە كەركوك دەم دریژی نەكەم بەشداری خوپێشاندان نەكەم ئاگادارم دەكاتەوە بە موبایل كە لە نزیك ترین كاتدا دەمكوژن وپێم ڕادەگەیەنن كە وێب سایتێكم هەیە بە پارەی كاسبی وچەرمەسەگی بەریوەم دەبرد كە دای بخەم ڕای بگرم ئەوەشم پێ ڕادەگەیەنێت كە بەتەمانەبم كەس فریام كەوێت توَِزیك وشیاربن دەسالە لەسەرمیراتی شەهید خۆتان وبنەمالەتان مشەخۆرن ئەوە خەریكە بەنەوەكانیشتانەوە لەبەردەم ئەگەرونەگەرێك وەك عوربیەكان دەربەدەروو سەرگەردان دەبن،تاریكایی مانگ سەرلە ئێوارە دیارە بە كوشنتی(عبدلستا رو سۆران وسەردەشت و رێژوان و بیلال ئومێد وكاكە علی وسوركێو منداڵی چاوگەش (گەرمیان)هەتا دەگاتەمن هیچ لە باردۆخەكەش ناگۆریت تیشكی خۆر بەبێژن ناگیرێت بەڵكو من دەڵێم سیماكەی جوانترو رۆمانسی تر دەبێت نازانم بۆ بە حەماسەوە بەم شێوە خۆتان ولایەنگرانتان دەیانەوێت بەرەو هەڵدێر حزبە بەئەزمونەكانتان مێژوەكەی بخەنە مەترسیەوە ئێمە میژومان وەك ئیوە نیەو ملكەچ نەبوین وپەلە قاژێتان داوای ئەوە دەكات ژێر دەستەتان بین یان لە پەلە قاژیی نەمان و عومركورتیتان هەرەشەمان ڵێدەكەن ،نازانم بۆچی وا بە حەوسەلەی تورەی و رقتان لەوەیە دەولەتی كوردی دروست بێت كورد رزگاری بێت شەری ئەوە بە ئێمە دەفرۆشن پارەی حزبەكانتان نەما ئَی دڵخوش بن داهاتی هەزارەها ساڵ و میدیاو موئەسسەی سیاسەتی پەیوەندی ژێر بە ژێرتان هێشتا زۆر ماوە بە ئومێد بن ئەوە بە خۆتانا ناچنەوە گەر منیش بكوژن ئەوە ئێوە قوتابی بەعەس و هەوێنی شەری برا كوژی و دەستان رەشە بە خوێنی گەلەكەتان لەوە دەترسن بە سزای گەل بگەن ناحەقتان ناگرم قەپی زەبەلاحتان بە حكومەتی فیدرال و هەبونی یاساو لێپرسینەوە تێرنابێت درۆ زەبەلاح وقسە جوكەرە ناسیاسی وخۆ هەڵكێشان وخۆبادان لای بەندەو كەسانی خاوەن ویژدان هیج كاریگەرییەكی نیە ئەوە من ئەو گەنجە بَی كەسو كارە نیم پێلاوتان ماچكەم ڕاگرتنی بابەت لای من نیەو بگرە بە هەرەشەو گورەشەی ئێوە هیچ باكێكم نیە من ماچ كەری پێلاوی كەسانی بەشەرەف وكەسوكار ئەنفال ونیشتیمان دۆست و بە ئەمەك و وەفاداری گەلەكەمم لە جیی سندان قوزەلقوردە .
بەرێزان رۆشنبیران بمبورن توندی ئەم بابەتە بە هۆی ئەوەییە ماوەی چەند هەفتەیەكە لە رێگەی موبایلێك بەم ژمارەیە (07704563475)هەرەشەی كوشتنم بەكورتەنامە دەكرێت ئەمە ولامێكە بۆ ئەو كەسانەی بە من دەلێن لەم جۆرە بابەتانە نەنوسم وپشگیری لە گۆران نەكەم هێرش نەكەمە سەر سەرۆكی هەرێم و لەوێب سایتە سەربەخۆكان هیچ بابەتێك نەنوسم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست