کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەشێك لەكەندەڵیەكانی پاریزگاری كەركوك دكتور نجم الدین كریم

Tuesday, 24/07/2012, 12:00





كەركوك شاری ململانێی سیاسیەكانی عیراق وكوردستانە لەسەر ئاستی عێراق هیچ لایەن و قەوارەیەكی سیاسی عەرەبی و توركمانی دان بەكوردستانییەتی كەركوكدا نانێت وهەوڵی لەبار بردنی مادەی 140 دەدەن و تابتوانن كێشەی سیاسی بۆ دروست دەكەن ,
لەسەر ئاستی كوردستانیش هەر بەهەمان شێوە لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراقەوە یەكیتی وپارتی كە دەسەڵاتی كەركوكیان بەدەستەوەیە بەتاك لایەنە كاردەكەن وحیزبایەتیان خستۆتە پێش یەرژوەندیە نەتەوایەتیەكانەوە و تەنانەت كێشەی سیاسیش بۆیەك دروست دەكەن و ئەزمونی تاڵی دوو ئیدارەییان گواستۆتەوە كەركوك لە سەرجەم فەرمانگەو دەزگا حكومیەكان و دەزگا ئەمنیەكانیان ئەوەندەی لەسەر یەكتری و لایەنە سیاسیە كوردیەكان كاردەكەن ئەوەندە بەرژەوەندی كورد پەیرەو ناكەن بەدەیان كاری تیرۆری كوردیان ئەنجامداوە . لێرەدا تەنیا كوردی كەركوك بۆتە قوربانی ئەو ململانێ حیزبیە و خیرو بێری كەركوك دابەش دەكەن .
هەر بەرپرسێكیش دادەنێن ئەبێ گوێرایەڵی حیزب بێت ئیتر جی بۆخۆی وكەس وكاری ئەكات ئەبێ بەرپرسەكانیش شەریك بكات , دیارە ئەركی كەركوك زیاتر ئەكەوێتە سەر ی ن ك بە پێوەری ئەوەی خەلكی كەركوك زیاتردەنگیان پێداون.

با بێینە سەر پارێزگاری كەركوك د.نجم الدین كریم دیارە لەگەل دابین كردنی بودجەی بترۆدۆلارو كەوتنە گڕی ئەو پرۆژانەی بەرنامەرێژ كرابوو لە ساڵانی ڕابوردوو بەشێكی خرایە بواری جێبەجێ كردنەوە و سەرجەم كەركوكیان هەڵكۆلی و بۆ جادەو پردو كارەباو ئاوو ئاوەڕۆ بەبێ بەنامەی كاركردن و وابۆ ماوەی دووساڵ دەچێ هیچ لەو پرۆژانە تەواو نەبووە ئەمە لایەنی دیاری بۆ هاوڵاتیان . وڵایەنی ژێر بەژێریش كەندەڵی و دزیەكی زۆری تیدایە ئەوە بە شاهێدی لیژنەی نەزاهەو پشكنین و ئەنجومەنی پارێزگاش ئاگادارە .

پارێزگار بێ منەتە لە ئەنجومەنی پاریزگاو ڕاگەیاندن و نەزاهە و...هتد . وە بەزمانی هەرەشە تەعامولیان لەگەڵ دەكات نمونەش هەرەشەی كوشتن لە رێبوار تالەبانی و قسەی ناشیرن بەتەلەفۆن و ابراهیم خلیل ئەندامی ئەنجومەن و قایمقام و پەیامنیری هەندیك لەراگەیاندنەكان و نەزاهە و بشكنین و رقابەی مالی و...هتد . دیارە زمانی جنێوو هەرەشە هی پیاوی عەیبدارە ئەگینا پیاوی پاك و گران سوكایەتی بە كەس ناكات .دیارە لە سەرجەم كارەكانی شكستی هێناوە و ناتوانێ بیشارێتەوە وئێستا بەڕاگەیاندنەكان و كۆمەلێ گەنجی بێكاری خستۆتە گەر بەفەیس بوك و رۆژنامەو تەلەفزیۆنی كەركوك و كە لە بوجەی بترو دۆلار موچە و امتیازاتیان دەداتێ وپروپاگەندە بۆ خۆی دەكات لە ئیدارەكەیدا تێكەوتووە ئەمانەی خوارەوە بەشێكە لە شكستیەكانی :-

1)لەروی باری ئەمنی شار دیارە چەند كارەسات رۆژانە روو دەدات لە تەقینەوەو ڕفاندن و تیرۆر كردن و دزی و جەردەیی . لەرۆژی نەورۆز كۆمەڵیك تەقینەوە ڕویدا دوای دانانی پلانی ئەمنی تۆكمە لەلایەن لیژنەی ئەمنی كەپارێزگار سەرۆكی لیژنەكەیە ,هەروەها ڕاكرنی 19 بەند كراو لەزیندانی پۆلیس كەئەبوایە ئیستیقالەی بكردایە , كوشتنی دەیان هاولاتی بێ دەسەلات لەماڵی خۆی و لەناو شارو كارەساتی بازاڕی ئالتونچیەكان و ...هتد و رۆژانەكەس لەژیانی خۆی تامین نیە .

2) دزینی نەوتی كەركوك بەشەو رۆژ بەتەنكەری كوردستان ودانانی دایان پاڵاوگە لە ریگای هولێرو سلێمانی هەر لەكەركوك بۆ هەلێر دەچی بەلای چەپدا هەمووی پاڵاوگەی نەوتە شەوان لەرێكای پۆلیسی نەوتەوە بە تەنكەردەردەكرێن بە پارە دیارە پۆلیسەكانی نەوت ئیستا سەرجەمیان دوڵەمەند بونە بەپارەی تەنكەرەكان و پۆلیسەكانیش بەدەستی حیزب لەوێ دادەنرێ و پارێزگار باش دەزانێ ولێی بێدەنگەو دەستی دەیان بەرپرس لەنەوتی كەركوكدایە .

3)بڕی یەك ملیار و حوت سەد 1700000 دیناری بە سەیارەی گولەنەبڕ داوە بۆ خۆی لە بودجەی بترۆدۆلار جگە لەسەیارەكانی سكرتاریەتی تاڵەبانی وكە بەیانیان بۆ دەوام دەچێ 22 سەیارەی بەدواوەیە ئەبێ جوڵەی شار بوەستێ تا دەگاتە ناو پارێزگا سەیارەی گولە نەبڕی بۆ دەوروبەرەكەشی دابین كردووە خەلكی كەركوكیش رۆژانە بەدەیان كەس شەهید دەبێ كەس لە خەمی ئەواندا نیە . وزیاتر لە 200 كەسی داموزراندووە وەك باغەوان و پاسەوان بۆ گردەكە لە بترۆدۆلار جگە لەپاسەوانەكانی حیزب بۆی دابین كردووە .

4)سەرجەم پرۆژەكان دواكەوتووە و بە بێ مواسەفات بەرێوە دەچێ لەتاقیگە فەشەلی هێناوە بەڵام هەر بەرێی دەكەن و بۆ سەرف كردنی بودجەكە و دانی پرۆژە بەبەڵیندەری نزیكی خۆیان بە نهێنی وبەبی اعلان وبانككردنی ڕاستەوخۆ.

5) بەشێوەیەكی ناشیرین و بێ بەرنامە زیادەڕۆی بازرگانی لەرێگای هەولێرو سلێمانی دەكری (باڵەخانەی تجاری و بەنزینخانە و یاریگا و مەلەوانگەو ... تەخت كردنی زەوی سێكانیان وگورگوجاڵ و لەسەر جادەی سەرەكی دیارە كەسانی بەرپرس لەدوای ئەو كارانەوەن و جەنابی پارێزگار باش دەزانێ كێن ولیی بێ دەنگە كە ئەوبێ بەرنامەییە ئەبێتە تێكجون و ناشیرین كردنی دەروازەكانی شار.

6) ڕوخانی زیادەرۆی فەقیرو هەژاری كورد وپاراستنی بەرژەوەندی بەرپرسەباڵاكان و نزیكەكانی خۆی وچاوداخستن لەڕاست زیادەرۆی بازرگانی بەرپرسەكان وەك بەرانبەر ساحەی شریكەو ریگای هەولێر .

7) لە كۆبونەوەی لیژنەی ئەمنی بڕیاریكت دەركرد كە ماڵە عەرەبی هاوردەكان بنێریتەوە ئەوانەی پارەی مادەی 140 یان وەرگرتووە دیارە لە مانكی 11 ی 2011 بوو لە ڕاگەیاندنەكان دلی هەموو كەركوكیەكانت خۆش كرد بەڵام تەنیا یەك ماڵت نەناردەوە و دوای بڕیارەكەت بەدەیان ماڵی تر زیادی كردووە و تۆش اهتیمامیان پێ دەدەیت بۆ ڕازیكردنی عەرەرەبەكان .

8) لابردنی بەربەستەكان گوایە لای ماڵی خۆتەوە دەستت پێ كردووە بەڵام تەنیا یەك دانەت لانەبردووە تەنیا جولاندت ئیستا لەكەركوك تا كۆڵانێك دەكرێتەوە 10 دەكۆڵان دادەخرێ و پۆلیس بە میزاجی خۆی ریگا دەگرن.

9) پروپاگەندەی سەرفكردنی بودجەی 2011 كە دنیات پڕكرد كە بۆ یەگەم جار بودجەی كەركوك سەرف كراوە بەڵام ئەمەش وەك درۆ شاخدارەكانی ترت دەركەوت كەوانیە , ابراهیم خلیل ئەندمی ئەنجومەن دەری خست كە بودجەی بترۆ دۆلار و بوژانەوەی هەرێمەكان برێكی زۆر كەمی سەرف كراوە زۆر لە ساڵانی پێشوتر كەمتر كە ناكاتە 20% بودجەی ساڵەكە ئەوەش خۆڵً كردنە چاوی خەلكی كەركوكە و خیانەتێكی ترە.

10) خاڵێكی زۆر گرنگ كە پاككردنەوەی شاری كەركوكە و بری زیاتر لە 14 ملیار دینار بۆ 2/3 ی كەركوك تەرخان كراوە بۆ دوو كۆمپانیا كە یەكێكیان سەر بە جەنابت بوو شاریش با خەڵكەكەی بڕیار بدات جگە لە زبڵخانەیەكی گەورە هیچی تر نیە ئەوەش خیانەت و گەندەڵیەكی ترە .

ئەمانەو فرۆكەخانەی كەركوك و پێشوازی كردنی مالیكی وكارەبای كەركوك كە ئێستا ئەزانی چۆنەو بەدەیان فاوڵی ترت ئەنجام داوە .
ئەوەی جێگای سەرنجە خەڵكی كەركوكتان چەواشە كردووە و خۆش بەختانە وا لێت تێدەگەن و ئێستا بۆ ئاگاداری جەنابتان ئێستا بویتە بە بنێشتە خۆشەی سەر زاری خەڵك و لەماوەیەكی كەما بۆیان دەركەوت كە دزی و گەندەڵی بە لێشاوە هیوادارم ئەو ماوەیەی لەبەردەمتا ماوە فریای خۆت و شارەكە بكەوی ئەگەر نەكەویتە خۆت ئەوا بڵاوكردنەوەی گەندەڵیەكانت بەردەوام دەبێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە